له ئیمام مه‌هدی بۆ خاوه‌ن پایه‌ی پاشایه‌تی شازادە محمد بن سه‌لمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود..
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
26 - سەفەر - 1439 کۆچی
15 – 11– 2017 زایینی
11:16 به‌یانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.com/showthread.php?t=33083[/url]
________________[/COLOR]
[COLOR="#800080"]له ئیمام مه‌هدی بۆ خاوه‌ن پایه‌ی پاشایه‌تی شازادە محمد بن سه‌لمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود ..[/COLOR]
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر نێردراوی هەڵبژێردراو محمد نێردراوی اللە و مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد خەلیفەی اللە لە زەوی، وە سڵاو لەسەر سەرجەم پشتیوانەکان لە ناوچەو شوێنە جیاوازەکان و هەموو موسڵمانان و هەموو ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بۆ شوێنکەوتنی لە خەڵکی جیهان..
[COLOR="#cc0000"]منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە چەند وشەیەک ئەم ھەواڵ و ڕووداوەتان بە کورت و پوختی بۆ دەنوسم کە دێت بەوەی سزاکەی اللە لە جۆری ئەم سزا گەورەیەی ناتوانن ھەواڵتان پێبدەن و ئاگادارتان بکەنەوە بەر لە ڕوودانی دواتر لە کاتژمێر نۆی یەکێک لە ڕۆژە زۆر نزیکەکان دەبێت.[/COLOR]
جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بەو اللە یەی جگە لەئەو کەسی تر ناپەرستم وە جگە لە ئەو سوێند بە کەسی تر ناخۆم ئەو اللە یەی پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وە پەروەردگاری ھەموو جیھانیشە دواتر تێروتەسەلی ئەم بەیانە کورتکراوەیهم لە شەوی ڕووداوەکە دەزانن کە بەدڵنیایی یەوە زۆر زۆر زۆر زۆر زۆر زۆر نزیکە لە کاتێکدا ئێوەش له گومڕایی و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رم و بێ‌ئاگان لێی، بەڵام بەداخەوە سەرنج نادەنە مەلەکوتی اللە لە ئاسمانەکەتان وە سەرنج نادەنە ئەوەی چ لە زەوی و ناوچەو شوێنەکانتان ڕوودەدات جا پێشبینی نزیکبوونەوەی ئەم کاتە حەتمی و کاتە دیاریکراوە دانراوە بکەن بۆ ئەوەتان اللە ویستی لەسەر بێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَا ۚ أُولَٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (179) وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (180) وَمِمَّنْ خَلَقْنَا أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (181) وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (182) وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (183) أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (184) أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (185) مَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (186)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف].
وه ئه‌وه‌تان بەیاد دەهێنمه‌وه کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: [COLOR="#006400"]{وَمِمَّنْ خَلَقْنَا أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (181) وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (182) وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (183)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف].
وه سوێندتان بۆ ده‌خۆم بە اللە ی گه‌وره ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی درۆتان له‌گه‌ڵ ناكات به‌ڵكو ئێوه ئایه‌ته‌كانی اللە کەتان و ده‌سه‌ڵاتی زانستی یه‌مانیتان به درۆزانیوە، بۆیه‌ش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: [COLOR="#006400"]{وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (182) وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (183)}[/COLOR] صدق الله العظيم.
وە ئەی عەلی عبداللە صالح وە ئەی عەبدولمەلیک حوسی وە ئەی گەلی سەرکردە ئیسڵاحیەکان پێتان دەڵێم: چارەسەرێک بۆ ئەم گەلی یەمەنە بدۆزنەوە کە بە ھەمووتان خنکاندووتانە لە ھەموو دەرگایەکەوە وە خەریکە جوڵەی ژیانی تێدا بوەستێت بەھۆی داخستنی دەروازە وشکانی و ئاویەکانەوە، جا نە بەرھەم و پێكهاته نەوتیەکان ھەیە نە كەلوپەلی بازرگان‌یش نە داھات و ھاوردە نە ھەناردەش، جا دەبێت چارەنووسی ئەم ھاوڵاتیە چۆن بێت کە بیست لتر لە پەترۆل یان دیزل دەکڕێت لە بازاڕی ڕەش بە دە ھەزار ڕیالی یەمەنی؟ یان دەبێت گەلی یەمەنی دواتر پشت بكه‌نه ئۆتۆمبێلەکان و سواری ماتۆڕه‌كان بن لەبەرئەوەی دواتر تەکسیە کرێیه‌کان بەدڵنیاییەوە دەوەستن؟
وە بەھەمان شێوە ئەگەر ئەم گەمارۆ ستەمکارانەیە لەسەر مافی گەلی یەمەنی بەردەوام بێت ئەوا بێگومان دواتر نرخی ھەموو شتێک بەرز دەبێتەوە لە کەلوپەلە پێویستیەکانی ژیان بە چەندەھا قاتی زیاتر، جا ئایا ئه‌ی شازادە محمد بن سەلمان ده‌ته‌وێت بێھێزو ھەژارو نەداران بمرن لە برسان! جا ئەو کاتە کێ ھەیە لە سزای اللە بتپارێزێت؟ لەوەیە خاوەن پایەی پاشایەتی شازادە محمد بن سەلمان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئێمە ڕێزت لێدەگرین لەبەرئەوەی تۆ پیاوێکی ڕاوەستاوی لەسەر بنه‌مای بانگەوازێکی جێگیر وە ناشتوانین توشی ئاشوب و لادانت بکەین لەسەر ھەڵوێست و بانگەوازەکەت بە کێوێک لە ئاڵتونیش نە ئێمە نە عەلی عبداللە صالح نە عەبدولمەلیک حوسیش وە نە ئیسڵاحیەکانیش مەگەر تەنھا ئەوه‌ی بە ڕوونی بەدوای بانگەوازو پەیڕەوو ڕێگاکەت كه‌وتووه وه بە توندی دەستی گرتووه بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی، وە بانگەوازەکەشت ھی ئەمڕۆ نیە؛ بەڵکو ماوەی سیانزە ساڵە ئەم بانگەوازە دەکەیت، وە دەشتبینم وەسفم دەکەیت بەوەی ستەمم لە گەلی یەمەن کردبێت و ھەڕەشەشم لێدەکەیت بە سزای اللە". جا له پاش ئەمە خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی خاوەن پایەی پاشایەتی شازادە محمد بن سلمان دەداتەوەو دەڵێم: لە اللە ی ڕەحمان بترسەو پەنای پێ بگرە لە شەیتان، سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە تۆ نە گەلی یەمەنت ڕزگارکرد لە ستەمی عەلی عبداللە صالح نە لە ستەمکارتر عەبدولمەلیک حوسیش وە نە لە ستەمکارتر سەرکردە ئیسڵاحیەکان و حیزبەکانیان؛ بەڵکو ستەمی گەلی یەمەنت زیاتر کرد بە گەورەتر لە ستەمی سەرکردەی حزبەکانیان لە ناوخۆ، وە لەم دواییانەدا گەمارۆی خنکێنەرت ڕاگەیاند لەسەر گەلی یەمەنی لەسەر ھەموو شتێک وە دەرگاکانی دەریایی و وشکانی و ئاسمانیشت له‌سه‌ر داخست تەنھا فڕۆکەی جەنگی نەبێت لەسەر یەمەن، جا ئایا هەست بە دڵنیایی دەکەیت لە پیلانەکەی اللە ئەی پیاو؟ جا ئەگەر تواناکەت لە خۆبایی کردوویت لەسەر خەڵکی ئەوا توانایەکەی اللە لەسەرت بھێنەوە بیر، وە دەشزانم لە نێوان دوعا‌و پاڕانەوەی ستەملێکراوو نێوان اللە ھیچ پەردەیەک نی یە جا بەڕاستی ستەمت لە سەدا نەوەدی گەلی یەمەن کردووە بەھۆی بەھانەکەت بۆ شەڕی حوسیه‌كان و صالح.
لەوەیە خاوەن پایەی پاشایەتی شازادە محمد بن سەلمان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئێمە دەزانین تۆ خاوەنی ھەڵوێستێکی بێلایه‌نی جا له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ک له حزبه‌كان نیت له هیچ شتێك‌دا وه هه‌موومانت بەبێ بایەخ و تێكده‌ری بینای ئەویتر داناوە، هه‌رچی مه‌به‌ستی لۆمه‌كردن و تێكدهریهكهته بۆ محمد بن سه‌لمان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی داخستنی ده‌روازه ده‌ریایی و وشكانیەکانی یه‌مه‌ن وه‌كو چۆن ئاسمانیشمان داخستووه له پێشتردا ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه بۆمان ڕوون بوویه‌وه ئێران موشه‌كه دوور هاوێژه تازه‌كان بۆ یه‌مه‌ن ده‌نێرێت، له‌وه‌یه پاتریۆتیش نه‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه وه هەروەک ئه‌م موشه‌كانه نیه کە حوسیه‌كان پێی له پارێزگاكانی نزیک یه‌مه‌نی ده‌ده‌ن؛ به‌ڵكو ئه‌م موشه‌كه دوور هاوێژه یه‌كه‌م جاره بهاوێژرێت له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌ستی پێكردووه کە به هه‌زاران كیلۆمه‌تری بڕی تا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی شا خالید له ڕیازی پایته‌ختی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، وه به‌ڵێ نه‌گه‌یشته هۆڵی پێشوازی گه‌شتیاران به‌ڵكو ته‌نیشت ڕێگای فرۆكه‌خانه له كۆگاكانی سوته‌مه‌نی فڕۆكه‌كان وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر توند‌و گه‌له شه‌پۆڵێكی هه‌وایی له شاری ڕیازه‌وه دروستكرد، جا ئایا ئه‌م موشه‌كه دوور هاوێژه نوێیه‌ی حوسیه‌كان له كوێوه هاتووه کە پاتریۆتیش ناتوانێت بیته‌قێنێته‌وه؟ جا ئه‌مه‌یە ئه‌م كه‌سه‌ی پێی ده‌ڵێیت شازادە محمد بن سه‌لمانی ناچاركرد به داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌روازانه‌ی ماون له یه‌مه‌ن له ده‌روازه وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كان به‌هۆی ئه‌م موشه‌كه دوور هاوێژهیه، جا بێگومان موشه‌كی تازه‌ی دوور هاوێژ گه‌یشتۆته یه‌مه‌ن، وه هه‌ر ئه‌مە ئێمه‌ی ناچاركرد به ده‌ركردنی بڕیاری داخستنی هه‌موو ده‌روازه‌كانی یه‌مه‌ن به وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانیه‌وه.
جا له‌دوای ئه‌مه ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وەڵامی خاوه‌ن پایه‌ی پاشایه‌تی شازادە محمد بن سه‌لمان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: "جا ئایا لەدوای ئه‌وه‌ی وتت سوێندی پیاوێک به‌ڕاست داده‌نێیت کە هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یناسن ده‌زانن قه‌ت درۆ ناكات به‌ڵكو له ڕاستگۆیانه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه؟ كه ئه‌ویش ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی یه. وه پێت ده‌ڵێم: سوێند به‌و اللە یە گه‌وره‌یه‌ی ئێسک زیندوو ده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا ڕزیو بووه ئه‌م موشه‌كانه هی عه‌لی عبدالله صالح بوو کە ماوه‌ی كاتێكی درێژه له گه‌شتیاره ده‌ریاییه‌كان كڕیویه‌تی نه‌ک له ئێران، کە هه‌یانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ریتیریا، وه له شه‌ڕی ٩٤ هیچ له‌م موشه‌كانه‌ی لانه‌بوو كاتێک له عه‌لی سالم بیض سه‌نعای ده‌دا به موشه‌كی ئیسكۆد وه عه‌لی عبدالله صالحیش خاوه‌نی هیچ موشهكێک نیه ته‌نها موشه‌كی كاتیۆشای ٢٤ كیلۆیی و چه‌ک و جبه‌خانه‌ی چه‌كی قورس نه‌بێت، جا ئه‌و پیاوێكه هه‌وڵی ئاشتی ده‌دات به گوێره‌ی توانایەکەی به‌ڵام به ڕه‌چاوكردنی هه‌بوونی قه‌هرو زاڵبوون له‌دڵیدا له‌دوای جەنگی نه‌وه‌دو چوار به ماوه‌یه‌ک وه بانگه‌شه‌ی ئه‌ریتیریا له دوورگه‌ی حه‌نیش كۆمه‌ڵێكی زۆر له موشه‌كی كڕی کە له كۆگایه‌كه له ناو سكی چیایەک له چیا سه‌خته‌كانی یه‌مه‌ن له‌م جۆره موشه‌كه دوور هاوێژانه له شوێنێكدا.
جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە هه‌موو موشه‌كه‌كانی به‌شه‌ریش ناتوانن پێیان بگه‌ن، جا ئایا ده‌توانن چیایەكی سه‌خت وێران بكه‌ن تا بگه‌نه سكی ئه‌م به‌ربه‌سته چیاییه؟ جا ئه‌وه مەحاڵە. وه ئه‌م موشه‌كه دوورهاوێژه‌ی هه‌روا به ئاسانی نه‌داوه‌ته حوسیه‌كان؛ به‌ڵكو زۆر به سه‌ختی پێی داون؛ به‌ڵكو له‌به‌ر شاردنه‌وه‌و ڕێگری لە ئاشوب بوو له نێوانیان کە دواتر لە ئەنجامدا دوژمنەکانیان دڵخۆش دەکرد کاتێک دەیاندی ئەوان لەنێو خۆیان خەریکی له‌ناوبردنی یەکترن.
وه سوێند بە اللە ی گه‌وره ده‌خۆم کە له یه‌مه‌نه‌وه تا ئه‌و په‌ڕی دورگەی عه‌ره‌بی كه‌س خاوه‌نی موشه‌كی دوورهاوێژ نیه جگه له عه‌لی عبدالله صالح نەبێت کە ئه‌ویش نایدات به حوسیه‌كان، وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی هاوپه‌یمانی پاره‌وپولی عه‌ره‌بیەوە یه‌ک موشه‌كیش نەهاتۆتە ناو یه‌مه‌نەوە نه له ئێران نه لە جگە ئێرانیش.
وه سه‌باره‌ت به ئێرانیش، ئه‌وا هیچ نیه ته‌نها كه‌ناڵێكی مه‌یدانی پڕوپاگه‌نده نه‌بێت بۆ زیادكردنی دووبه‌ره‌كی و خۆش كردنی ئاگری جەنگی نێودەوڵەتی کەنداو له‌سه‌ر یه‌مه‌ن و لەناوبردنی وه به شیعه‌ی عه‌ره‌ب له سوننه‌ی عه‌ره‌ب بدات وه به سوننه‌ی عه‌ره‌بیش له شیعه‌ی عه‌ره‌ب بدات خۆشیان له ناوچه‌و وڵات و شوێنه‌كانیان سه‌لامه‌ت و بێ كێشه بن له‌وبه‌ری کەنداوی عه‌ره‌بی فارسیەوە، جا ئایا به‌مه‌ت نه‌زانیوه‌و لات شاراوه‌یه ئه‌ی پیاو؟ جا ده‌رباره‌ی برا عه‌ره‌به سوننه‌و شیعهكانت لە اللە بترسه ئه‌وان له گۆشتی شانی تۆن وه له خوێن و گۆشتی تۆن! وە لە اللە بترسه ده‌رباره‌ی كه‌س و كار‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت له گه‌لی سعودی و شا بازرگانه گه‌وره‌كان جا دوژمنایه‌تی هیچ یه‌كێكیان مه‌كه مه‌گه‌ر به حه‌ق نه‌بێت به بێ سته‌م و ته‌نها به حه‌ق، جا ئاشوبێکی گه‌وره‌ی ترسناک دروست مه‌كه له‌ناو شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه جا به‌م هۆیه‌وه شانشینه‌كه‌ت وێران بكه‌یت، به‌ڕاستی من له ئامۆژگاریكارانم بۆ تۆ‌و دڵسۆزتم.
[COLOR="#cc0000"]وه ده‌رباره‌ی پشتیوانەکانم له گه‌لی سعودی ئه‌وا پێیان ده‌ڵێم :[/COLOR]
ئەگه‌ر هاتوو شازادەکان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو به شه‌ڕیان بۆتان نیه‌و حه‌رامه له‌سه‌رتان بچنه ڕیزی هه‌ر یه‌كێكیان، جا به توندی ده‌ست بگرن به‌م په‌یمان و به‌ڵینه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی کە په‌یمان و به‌ڵێنێكی گه‌وره‌و گرنگی لە اللە وە وه‌رگرتووه له‌ناخی خۆی له‌سه‌رده‌می شا عبدالله بن عەبدولعەزیزەوە به پاراستنی ئاسایشی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیەی پیرۆز به ماڵی اللە مزگه‌وتی حه‌رامی قیبله‌ی موسڵمانان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی، وه فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین به پابەندبوون و وه‌فای ته‌واو بۆ به‌ڵێنه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی جا به‌ڕاستی به ده ساڵ پێش ئه‌م ڕووداوانه ئه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه گه‌وره‌یه‌م له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه داوه، جا ناكرێت و ڕه‌وانی یه بۆ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بێت ئه‌م به‌ڵێنه‌ی کە له‌سه‌ر خۆی بڕیوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ھهڵیبوهشێنێتهوهو لێی پاشگه‌ز بێته‌وه کە له‌سەردەمی شا عبدالله بن عەبدولعەزیز داویه‌تی، اللە ڕه‌حمی پێبكات به ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی خۆی و لێی خۆشبێت.
له‌وه‌یه خاوه‌ن پایه‌ی پاشایه‌تی محمد بن سه‌لمان بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی ئێمه ده‌زانین تۆ ئهفسهرێكیت له سوپای یه‌مه‌نی به پله‌ی عه‌قیدی ده‌رچووی كۆلێژی سه‌ربازی ده‌فعه‌ی سی وه خاوه‌ن شارەزایی و هەواڵگری له‌ناو یه‌مه‌ن و ده‌ره‌وه‌ی وه له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانەکانت له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كانی دەوڵەتە عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌كان و ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتیشدا هه‌یه، جا ئه‌وان به‌ڵێنیان پێداویت درۆنه‌كه‌ن وه خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی جێگیرن هه‌روه‌ک جێگیری چیا‌و كێوه‌كان وه هه‌رگیزیش مادده توشی ئاشوبیان ناكات هه‌رچه‌نده ئەگه‌ر به تریلیۆنان دۆلاریشیان پێبدرێت به‌ڵام ئایا به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرای ته‌واوی حاشا هه‌ڵنه‌گرت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موشه‌كه دوورهاوێژه‌كان هێشتا كه‌س به‌كاری ناهێنێت جگه له یه‌ک كه‌س نه‌بێت به ته‌نها ئه‌ویش عه‌لی عبدالله صالحە به ته‌نهاو حوسیهكانیش خاوه‌نی نین؟
جا له‌پاش ئه‌مه عه‌قیدی سه‌ربازی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وەڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌ی پیاو به‌ڕاستی درۆ په‌ته‌كه‌ی كورته، وه به‌دڵنیاییه‌وه عه‌لی عبدالله صالح ماوه‌ی نزیكه‌ی نۆ مانگ یان زیاتره له وتاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ی وتووه، وه به‌ڕاستی پێی وتوون له كۆگاكانیدا موشه‌كی دوورهاوێژ هه‌ن، وه پێی وتوون به‌ڕاستی هێشتا ڕق و تووڕه‌ییه‌كه‌ی ده‌خواته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له شوێنگه‌و سه‌رجه‌م سه‌ربازگه‌و سه‌رجه‌م بینا حكومیه‌كان و ژێرخانی یه‌مه‌ن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موشه‌كی هێشتا بهكارنههێنراویشی هه‌یه له‌لایه‌ن حزبه جۆربه‌جۆره‌كانی یه‌مه‌ن و شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و هاوپه‌یمانی پاره‌و پولی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی موشه‌كی دوورهاوێژی وێرانكه‌ریشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م موشه‌كه دوورهاوێژانه هێزێكی گه‌وره‌ی وێرانكاریان هه‌یه کە ماوه‌یه‌كی زۆره به ملیاران دۆلار كڕیویه‌تی، وه ئه‌وه‌شتان پێده‌ڵێم هێشتا به‌كاری نه‌هێناوه، وه ده‌ستیشی درێژكردووه بۆ ئاشتی وه هێشتا دانه‌یه‌كیشی به‌كارنه‌هێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به كۆشک و سهربازگهكانیشیتان كرد، جا ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌و پیاوی ئاشتیه وه هێشتا هیوا بۆ هاتنه‌جێی ئاشتی ده‌خوازێت له نێوان خۆی و نێوان یه‌مه‌ن و شانشین و بۆ نه‌ڕشتنی خوێنیش، وه ئێمه‌ش زێده‌ڕه‌وی ناكه‌ین ده‌رباره‌ی عه‌لی عبدالله صالحی عهففاش؛ به‌ڵكو حه‌قه له‌سه‌رمان ڕاستیەکە بڵێین ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه له ئەرێنی و نەرێنیەکانیشی دەربخەین به حه‌ق به‌بێ سته‌م.
هه‌رچی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئەو بۆ موشه‌كه دوور هاوێژه‌كان له ماوه‌یه‌كی دووردا ئه‌مه له وتاره‌كه‌ی عه‌لی عبدالله صالح خۆی هه‌یه کە نزیكه‌ی ساڵێكه ڕایگه‌یاندووه له‌م به‌سته‌ره:
[url]https://www.youtube.com/watch?v=uwOQA-oh1gA[/url]
وه سوێند بە اللە ئەگه‌ر حوسیه‌كان خاوه‌نی ئه‌م موشه‌كانه بوونایه ئه‌وا پێی له‌هه‌ر هه‌موو پارێزگا‌و پایته‌خته‌كانی شانشین و ده‌وڵه‌تانی کەنداوی عه‌ره‌بیان ده‌دا، به‌ڵام به ده‌ستی پیاوێكی ڕاست و نه‌رم و نیان و داناوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتیدا كه‌موكورتی و عه‌یب هه‌یه جگه له ڕشتنی خوێن و حه‌زو ته‌ماحی بۆ هاتنه‌جێی ئاشتی و لێبورده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌سه‌ردا هه‌یه جا ئه‌مانه ئه‌م سیفه‌تانه‌ن کە عه‌لی عبدالله صالح له نێو هه‌موو سه‌ركرده‌كانی به‌شه‌ر پێی جیا ده‌كرێته‌وه‌و له ده‌سته‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌بورێت له‌دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا، به‌ڵام جگه له‌ئه‌و سه‌ركرده‌كانی تری به‌شه‌ر ئەگه‌ر هاتوو جەنگ و کوشتار له نێوانی و نێوان حزبێكی تر هه‌ڵگیرسا وه به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وت ئه‌وا له‌دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه بە سەختی لەناوی ده‌بات، وه سه‌ركرده‌ی حزبه سه‌ركه‌وتووه‌كان له به‌شه‌ر له شه‌ڕدا ملی ئه‌م سه‌ركردانه ده‌بڕن کە به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بن وه قەڵاچۆیان ده‌كه‌ن به قەڵاچۆکردنێکی به كۆمه‌ڵ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی صه‌دام و ئه‌وانی تریش ده‌یكه‌ن له سه‌ركرده‌ی به‌شه‌ره خوێن ڕێژه‌كان کە له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌كه‌ی به‌رامبه‌ریدا هیچ ده‌ست ناپارێزن و سنور ده‌به‌زێنن له‌دوای سه‌ركه‌وتنیان.
كه‌واته ئه‌ی قه‌وم ئه‌مە كهسێکی شیاوه ئەگه‌ر اللە جیای كردبێته‌وه به‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێت سه‌ركردایه‌تی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئیسلامی سه‌نعا ته‌سلیم به ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بكات ئیمامی ئاشتی جیهانی له‌نێو گه‌لانی جیهان و هاتنه‌جێی پێكه‌وه ژیانی ئاشتی له نێوان موسڵمان و بێباوەڕ، وه هه‌ڵكه‌ندنی له ڕهگهوهی بیروباوه‌ڕه تیرۆریه‌كان و ڕشتنی خوێن له دڵی موسڵمان و بێباوەڕاندا وه هێنانه‌جێی پێكه‌وه ژیانی ئاشتی له نێوان گه‌لانی به‌شه‌رو له نێوان موسڵمان و بێباوەڕ، جا زۆر لێ‌كردن لە ئاییندا نیه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوەڕ بهێنێت ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێت با كوفر بكات، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ته‌نها گه‌یاندنه وه له‌سه‌ر اللە ش لێپرسینه‌وه، هەر بۆیەش اللە به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی شوكر ده‌كات وه ئاگریش بۆ ئه‌وه‌ی كوفر ده‌كات، جا سوێند بە اللە هیچ كه‌س ناتوانێت به‌سه‌ر ئافاتی تیرۆر له نێوان حزبه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت ته‌نها ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش نه‌ک به ڕشتنی خوێن به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وم؛ به‌ڵكو به‌سه‌ركه‌وتنی هزری بیروباوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتی زانست بۆ گۆڕینی بیروباوه‌ڕی پوچ و به‌تاڵ له دڵیان‌دا وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه حه‌قیان پێ نیشان بده‌م.
جا گوێ له‌م قسه‌یه‌م بگرن: سوێند بە اللە هه‌رگیز قه‌ت كه‌سێک دهرچهیهكتان بۆ نادۆزێته‌وه له نێوانتان بۆ غه‌م و به‌ڵاو کێشەو ناخۆشیه‌كان ئه‌ی گه‌لی یه‌مه‌نیه‌كان به تایبه‌تی وه بنەماڵەی سعود‌و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به گشتی و هه‌موو موسڵمانان و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان له جیهان جگه له ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نەبێت، ئه‌و كه‌سه‌ی زانستی كتێبی قورئانی گه‌وره‌ی لەلایه، کە اللە ڕه‌وانه‌ی كردووم به ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو خەڵکی جیهان، وه ئەگه‌ر پشتان هه‌ڵكرد ئه‌وا اللە به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان ده‌رم ده‌خات له شه‌وێكداو خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كانیش ملكه‌چ و شەرمەزار ده‌کات، وه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌م شه‌وه‌دا اللە لەناوی ده‌بات ئه‌وه‌شی بیه‌وێت ده‌یهێڵێته‌وه، جا ئایا ده‌تانه‌وێت چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا ئه‌وه‌ی به‌ڵێنتان پێدراوه بیبینن؟ ئایا به عه‌قڵ و مه‌نتق چاکتر نیه بڵێن: "ئەی اللە ئەگه‌ر ئه‌م كه‌سه بانگهوازکارە ناصر محمد یه‌مانی به‌ڕاستی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه ئەوا ئەی اللە به به‌یانە حه‌ق و ڕاست و دروستەكانی بۆ قورئان به‌رچاومان ڕۆشن بكه به‌ر له‌وه‌ی ڕیسواو شەرمەزار بین به سزایەكهت له لایه‌ن خۆته‌وه".
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ڕاست دانان و به‌دواكه‌وتنیان بۆ بانگه‌وازكاری حه‌قی لای كتێبه‌كه‌ی اللە و سوننه‌تی حه‌ق و ڕاست و دروستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دواده‌خه‌ن جا پشت هه‌ڵده‌كه‌ن وه بهڕاستدانانیان دواده‌خه‌ن تا ئەوکاتەی سزا به ئێشه‌كه ده‌بینن، ئه‌وا پێیان ده‌ڵێم؛ سوێند بە اللە دڵه‌كانتان چۆنیەکەو به دڵی ئه‌وانه ده‌چێت کە كوفریان به قورئانی گه‌وره كرد له سەردەمی دابه‌زینەکەی جا له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن ئەی اللە ئەگه‌ر ئه‌مە حه‌ق و ڕاسته‌و له‌لایه‌ن تۆوه‌یه ئه‌وا پێمان نیشانمان بده‌یت و له‌لایه‌ن خۆته‌وه كوێره‌وه‌ری مه‌خه نێو دڵه‌كانمانه‌وه له به‌رامبه‌ر حه‌ق جا هیدایه‌تمان بده بۆ لای به‌ر له‌وه‌ی ڕیسواو شەرمەزار بین به سزایه‌ک له‌لایه‌ن تۆوه؛ به‌ڵكو دوعاوپاڕانەوەكانیان پێچه‌وانه‌یه جا په‌له ده‌كه‌ن بۆ سزایه‌كه‌ی اللە له پێش ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبن و ملكه‌چ بووبن بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان و خۆیان به گه‌وره نه‌گرتبێت له به‌رامبه‌ر حه‌ق تا هیدایه‌تی دڵه‌كانیان بدات. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: [COLOR="#006400"]{وَاذْكُرُوا إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (26) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ (27) وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ اللَّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (28) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (29) وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (30) وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَا ۙ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (31) وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (32) وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (33)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنفال].
وه بیرتان ده‌هێنینه‌وه‌و ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه به مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و ده‌ڵێین:
[COLOR="#cc0000"]ئه‌م سزا گه‌وره‌یه‌ی کە ناتوانن به‌ر له ڕوودانی هه‌واڵتان پێبده‌ن دواتر له كاتژمێر نۆی ته‌واو ڕووده‌دات ئه‌ی گه‌لانی جیهان، جا نه ده‌توانن كاتژمێرێكی پێش بخه‌ن نه دواشی بخه‌ن. ئه‌مه له نێوان من و ئێوه‌دایه وه باسكردنی ئه‌مه‌ش به وردی و تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی له‌دوای ڕوودانەکەی ده‌بێت به‌هۆی سته‌م كردن له خۆتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتان هه‌ڵكردو ڕووتان وه‌رگێرا له‌وه‌ی حوكم بكه‌ین له نێوانتان به حوكمەکەی اللە له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی دەربارەی جیاواز‌و ناكۆكن له سەردەمی ئه‌وپه‌ری گه‌وره‌ترین جیاوازی و دووبهرهكیەکەتان بۆ پله‌ی جەنگ و کوشتاری موسڵمانان هه‌ندێک له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان، جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵ و ملكه‌چ بن به‌ر له ڕیسواو شەرمەزاربوون به سزایه‌كی به ئێش، به‌ڕاستی من بۆ ئێوه ڕێنمایی كار‌و دڵسۆز‌و ئه‌مینم.[/COLOR]
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و به‌نده‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
_________________
[SHOWPOST]273465[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]