الموضوع: خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕایدەگەیەنێت قودس پایتەختی ھەمیشەیی موسڵمانانە..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕایدەگەیەنێت قودس پایتەختی ھەمیشەیی موسڵمانانە..


    ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
    30 - ڕەبیعی یەکەم - 1439 کۆچی
    18 - 12 - 2017 زایینی
    08:30
    (بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=33519
    ______________


    خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕایدەگەیەنێت قودس پایتەختی ھەمیشەیی موسڵمانانە
    ..


    بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی بەسەرخەر بۆ خەلیفەو بەندەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەدروودو سڵاو لەسەر محمد بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی، وە دروودو سڵاو لەسەر مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی، وە دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە پێش ئەوانەوە هەموویان وەهەموو موسڵمانان هیچ جیاوازیەک ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لەپێغەمبەرەکانی و ئێمەش موسڵمانانین بۆی، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، لەدوای ئەوە..

    لە خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم پادشاو سەرکردەو فەرمان بەدەست و کاربەدەستەکانی دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان، من اللە دەکەم بەشاهێد بەسەرتانەوەو بەسیشە اللە شاهێد بێت لەوەی منی خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەم کەوا چاوەڕێتان دەکرد جا بەڕاستی اللە بە خەلیفەی خۆی ھەڵیبژاردووم لەزەویدا بەسەر ھەموو جیھان، وە پشتگیری کردووم بە نیشانەو بەڵگەیەک کەوا بریتی یە لە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ قورئان كه‌وا پەیامی اللە یە بۆ جیھان بۆ ئەوانه‌تان كه‌وا دەیەوێت ڕێگایه‌كی ڕاست بگرێت، وە اللە ش فەرمانی پێنەکردووم بەوەی زۆریتان لێبکەم تاکو باوەڕبهێنن جا زۆرلێکردن لەئاییندا نی یە تاکو واتان لێنەکەم ببن بە دووڕوو جا باوەڕی خۆتان دەربخەن و لەناخیشەوە بێباوەریەکەتان بشارنەوە لە ترسی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی، وە اللە دەکەم بەشاهێد کەوا من حەقتان پێ دەڵێم لە لایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا ئەوەی دەیەوێت با باوەڕ بهێنێت وە ئەوەی دەیەوێت با کوفر بکات، بەڵام منی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە دەپەرستم بەدڵسۆزی بۆ ئایینەکەی جا ئەگەر شەریک و ھاوەڵم بۆی بڕیاردا لەوەی اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستێکی دەربارە دانەبەزاندووە ئەوا ھەرگیز ئەوکاتەدا جگە لە اللە نە پاڵپشتێکم ھەیە نە بەسەرخەرێکیش، جا لەو اللە یە بترسن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وە بیپەرستن بە دڵسۆزی بۆ ئایینەکەی بە ڕاست و دروستی مەبن بەوانەی شەریک و ھاوەڵی بۆ دادەنێن؛ بەڵکو داوا لە اللە بکەن بەدڵسۆزی بۆی لە ئاییندا جا لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێکی تر لەبەندەکانی مەکەن وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (18)} صدق الله العظيم [الجن].

    ؛نە لە بەندە نزیکەکانی اللە و نە لە دوژمنەکانی اللە شه‌یتانه‌كان.

    جا ھەرچی ئەوانەن کەوا شەیتانەکان دەپەرستن لەجێگای اللە ئەوا دواتر اللە لەگەڵ شەیتانەکان کۆیان دەکاتەوە ھەموشیان ڕاپێچ دەکرێن بۆ ئاگری دۆزەخ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ (23)} صدق الله العظيم [الصافات].

    ھەروەھا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا (68) ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَٰنِ عِتِيًّا (69) ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّا (70)} صدق الله العظيم [مريم].

    ئەوانە شەیتانە جن و مرۆڤە بێ ئومێدبووەکانن لە میهرەبانی پەروەردگارەکەیان بەستەم لە لایەن خۆیانەوە، جا ئایا نازانن بەڵێنەکەی حەقەو ھەر خۆشی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە؟ بەڵام بێئومێدبوون لە میهرەبانیەکەی و قەدرو رێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی، وە ھەرکەسێک کوفر بە میهرەبانیەکەی بکات و سوربێت لەسەر بێباوەڕی و سەرسەختیەکەی بۆ حەق لە پەروەردگاریەوە ئەوا بە ڕاستی تووڕەیی و سزای اللە ی بەدەستھێناوە.

    وە ئەی گەلی موسڵمانان جا گوێبگرن و فام بکەن و عەقڵتان بەکاربهێنن لەوەی فەتواتان بۆ دەدەین بەحەق:سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی لەنێوانیاندایە وە بەپەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیوو پروتوکاو بووە بەوەی اللە لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، جا بەڕاستم دابنێن بەڵکو ھیدایەت بدرێن.

    لەوەیە سەرجەم موسڵمانان بەیەک زمان ھەموویان بیانەوێت بڵێن: "چەندە سەیرە فەرمان و قسەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی جا ئایا ئەم فەتوایەت پێویست بە تەزکیەکردن دەکات بەسوێند خواردن بە اللە ی گەورە بەوەی ئەو بەڕاستی اللە لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە؟ جا ھەرگیز موسڵمانێک بەدی ناکەی لە ھەموو جیھان مەگەر ھەر بڕوای بەوە ھەیە کەوا اللە بەڕاستی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە". جا لەپاش ئەوە خەلیفەی اللە بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەمە لە نێوانی من و ئێوەو ھەموو بەندەکانە لەمەلەکوتدا لە جن و مرۆڤ وە لەھەموو ڕەگەزێک بەوەی کەوا بێئومێد نەبن لەڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ھەرچەندە گوناھباریش بن، جا سورمەبن لەسەر ئەو شتانەی دەیکەن کەوا اللە پێی توڕەو خەشم و قین دەیگرێت، وە بگەڕێنەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردن ئینجا دەبینن اللە ش لێبوردەو لێخۆشبوو بەبەزەیی یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
    {{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ (60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61) اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (62) لَّهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (63) قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ (64) وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (65) بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنَ الشَّاكِرِينَ (66) وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (67)}} صدق الله العظيم [الزمر].

    لەوەیە سەرجەم پرسیارکاران لە موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "جا ئایا بەڕاستی وامان دەبینی کەوا شیرکمان بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بڕیار دابێت؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: اللھم بەڵێ بەڕاستی ھەمووتان شەریک و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە تەنھا ئەوانە نەبن کەوا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێک لەبەندە نزیکەکان ناکەن نە لەدنیاو نە لە دوایی وەکو جێبەجێکردنێک بۆ ئەم فەرمانەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (18)} صدق الله العظيم [الجن].

    جا سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە ئەوان دواتر کوفر بە پەرستنەکانتان دەکەن بۆیان لە جیاتی اللە جا پێتان دەڵێن بەسە اللە شاهێد بێت لەنێوان ئێمەو ئێوەدا بەوەی کەوا بەڕاستی ئێمە لە پەرستنەکانتان بێئاگا بووین. وەکو اللە ی زانا بە غەیب و شاراوەکان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی زانا بەغەیب و شاراوەکان: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا (81) كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا (82)} صدق الله العظيم [مريم].

    لەوەیە سەرجەم موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئێمە کەسێکی ترمان نەکردووە بە پەرستراو جا داوای لێبکەین لەجێگای اللە"، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکات و دەڵێم: بەڵکو محمد پێغەمبەری اللە دەپەرستن دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لەبەرئەوەی ئێوە ئومێدی شەفاعەتەکەی دەکەن لەبەردەستی اللە لە رۆژی قیامەتدا وە گوفتاره‌كە‌تان گۆڕی به‌شتێک بێجگه له‌وه‌ی پێتان وتراو بوو، جا ئایا اللە محمد پێغەمبەری اللە و مەسیح عیسای کوری مەریەم و سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکانی لە پەروەردگاریانەوە بۆ ئەوە نەناردووە کەوا ووریاو ئاگاداری بەندەکانی اللە بکەنەوە لە بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بڕیار بدەن بە دڵسۆزی بۆ ئایینەکەی لە دوعاو پاڕانەوە لەدنیاو لە دواییدا وە بێباوەڕبوون بە شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراوی اللە ی تاک و بێ شەریکدا؟
    وە دەڵێم ئەی گەلی موسڵمانان سوێند بێت گوفتاره‌كه‌تان گۆڕی به‌شتێک بێجگه له‌وه‌ی پێتان وترا بوو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
    {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

    جا چۆن بەدوای بوختانکاران بەناوی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەون بەوەی گوایە فەرموویەتی: ( أنا لها أنا شفيعكم يوم الدين ) !! جا ئایا گێڕانەوە (ڕیوایەت) ی شەفاعەت پێچەوانەی ئەوە نی یە کەوا پێتان وتراوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم؟

    جا ناکرێت و ڕەوانی یە بۆ ھیچ پێغەمبەرێک و ھیچ خۆشەویستێکی اللە و ھیچ بەندەیەک لەبەندە نزیکە چاکەکارەکان بوێری بکەن بە داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، جا ناکرێت و ڕەوانی یە ھیچ بەندەیەک بە ڕەحم و میهرابانتر بێت لە اللە بۆ بەندەکانی، وە ئەوانەی ئومێدی شەفاعەتی ئەو کەسانە دەکەن کەوا ڕەحمەت و میهرەبانیەکەیان کەمترە لە رەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ئەوا وێنەیان وەکو وێنەی ئەوانەیە کەوا بێئومێدو بوونە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترو دەستدەگرن بە ڕەحمەت و میهرەبانی بەندە نزیکەکان جا ئایا دەزانن نھێنی پەرستنی بتەکانیش چی بووه‌؟ ئەو کەسانەی بەنھێنی بەندایەتیکردن و پەرستنی ئەم بتانە دەزانن ئوممەتە نزیکەکانن لە سه‌رده‌می دوای ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکەی اللە بۆ لایان، جا لەدوای مردنی پێغەمبەرەکەیان و ئەوانەشی کەوا باوەڕیان ھێنابوو لەگەڵیدا کە باوەڕەکەیان تێکەڵ نەکردبوو بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتی دان؛ بەڵام لە دوای مردنی پێغەمبەرو باوەڕدارە یەکەمینەکان جا لەپاش ئەوە ئەوانەی دوای خۆیان زێدەڕەویان دەکرد دەربارەیان جا پەیکەرو شێوەیەکیان بۆ بەندە نزیکەکان دروست دەکرد لەبەرئەوەی دەیانناسین جا داوایان لێدەکردن لەجێگای اللە. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ (3) لَّوْ أَرَادَ اللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا لَّاصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (4)} صدق الله العظيم [الزمر].

    وە لە موسڵمانانیش ھەن كەوا داوا لەبەندە نزیکەکانی اللە دەکەن لەدوای مردنیان تاکو شەفاعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ (20) أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (21) إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ فَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٌ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ (22) لَا جَرَمَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِرِينَ (23) وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَا أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۙ قَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (24) لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۙ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (25) قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُم مِّنَ الْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (26)} صدق الله العظيم [النحل].

    وە ئەو فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی موشریک و هاوبەشدانەرەکان لە موسڵمانان دەھێنینەوە کەوا دەفەرموێت: {إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (14)} صدق الله العظيم [فاطر].

    به‌و مانایه‌ی ئه‌وان كوفر به‌ دِوعاو پاڕانەوەکانتان ده‌كه‌ن لێیان له‌ جێگای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (86)} صدق الله العظيم [النحل].

    لەبەر ئەوەی ئەوان گوێیان لە دوعاو پاڕانەوەکانی ئه‌وان نی یە لێیان لە جێگای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنذِرُوا مُعْرِضُونَ (3) قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ۖ ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِّن قَبْلِ هَٰذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (4) وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُو مِن دُونِ اللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَن دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ (5)} صدق الله العظيم [الأحقاف].

    لەبەر ئەوەی نیشتەجێی گۆڕستانەکان ئەوانەی کەوا داوایان لێدەکەن لە جێگای اللە گوێیان لە دوعاو پاڕانەوەکانتان نی یە؛ بەڵکو لە دوعاو پاڕانەوەکانتان بێئاگان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ (28) فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ (29) هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (30) قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (31) فَذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ (32) كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُوا أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (33)} صدق الله العظيم [يونس].

    جا ئایا نابینن ئەوان چۆن کوفر بەم شیرکەتان ده‌كه‌ن بە دوعاکانتان لەجێگای اللە بەوەی شەفاعەت و تکاتان بۆ بکەن یان بتان پارێزن لە خراپەی دنیاو دوایی؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (14)} صدق الله العظيم [فاطر].

    وە ھەروەھا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا (81) كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا (82)} صدق الله العظيم [مريم].

    وە ھەرچی ئەوانەن کەوا شێوەی بتیان لە وێنەی بەندە نزیکەکان بۆ دروستدەکەن بەتایبەتی ئەوانەی ئەوانیان ناسیوە جا لەدوای مردنیان بە ماوەیەک ھەر زوو ھەڵپە دەکەن بۆ ئەوەی بتێک لە شێوەو پەیکەری ئەوان دروستبکەن بۆ وێنەکانیان ھەتا ئەوکاتەی دەیانبیننەوە لە ڕۆژی زیندووکردنەوەی تەواوەتی جا دەڵێن: {رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ} [النحل:86]

    جا سه‌یری وەڵامەکەی ئه‌وان بكه‌ن له‌سه‌ریان. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (86)} صدق الله العظيم [النحل].

    جا بۆ ھەموو خەڵکی رووندەبێتەوە بەوه‌ی اللە ھیچ پێغەمبەرێکی نەناردووە بۆ گەلەکەی تاکو پێیان بڵێت من شەفاعەتکارتانم لەبەردەستی پەروەردگارەکەتان بەڵکو ئاگادارو ووریای کردوونەتەوە لەوه‌ی ھیچ کەسێک نی یە جگە لە اللە نە پاڵپشت و خۆشەویستێکی اللە نە پێغەمبەرێک شەفاعەتکاریان بێت لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان بۆیان جا ئەمە بیرھێنانەوەی ھەموو پێغەمبەرەکانی اللە بووە بەیەک بانگەوازی یەکگرتوو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ (17) قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا (18) فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا (19)} صدق الله العظيم [الفرقان].

    جا بەھەمان شێوە ئێوەش ئەی گەلی موسڵمانان و نەصارا بەڕاستی شەریک و ھاوەڵتان بۆ اللە ی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان داناوە؛ بەڵکو بانگتان دەکەم بە بانگەوازی سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکان و مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی جا بانگەوازەکەمان بۆ ھەموو خەڵکی یەک بانگەوازە بەیەکگرتوویی بەوەی ئەو اللە یە بپەرستن کەوا پەروەردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوەشە بئ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25) وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۚ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ (26) لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِ يَعْمَلُونَ (27)} صدق الله العظيم [الأنبياء].

    جا سەیری بانگەوازەکەی بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی بێت بکەن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
    {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (72) لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (73) أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (74) مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ثُمَّ انظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ (75) قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ۚ وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (76) قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ (77) لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُوا يَعْتَدُونَ (78) كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (79) تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ (80) وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ (81) ۞ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (82) وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَىٰ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (83)} صدق الله العظيم [المائدة].

    لەوەیە یەکێک لە نەصاراکان بیەوێت بڵێت:"ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا ئەو ھۆشداری و ووریاکردنەوەیەمان بۆ نەصاراکان بۆ ڕوون ناکەیەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ (77)} صدق الله العظيم؟".

    جا لە پاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی نەصاراکان دەداتەوەو دەڵێم: ئەوانە لەدەرەوەیاندا نەصاران و لەناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕەکەیان دەشارنەوە کەوا سەرسەخترین دوژمنی اللە و دوژمنی پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوری مەریەمن، وەکو قەرنی شەیتان دۆناڵد تڕامپی نزیک و ھاودەمی شەیتانی ئیبلیس ئەوەی کەوا جەنگی ڕاگەیاند لەسەر ئایینی ئیسلام و قورئانی گەورە وە دەیەوێت نورەکەی اللە قورئانی گەورە بکوژێنێتەوە، ئەمەش لەبەر گومڕایی خۆیەوە نی یە بەڵکو چونکە ئەوو سەرجەم پاڵپشت و یاوەرەکانیشی لە شەیتانە بەشەرەکان دەزانن قورئان ئەو زیکرو یادەیە کەوا حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بەڵام ڕقیان لە حەق دەبێتەوە! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (7) وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (8) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (9) ۞ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا (10) ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لَا مَوْلَىٰ لَهُمْ (11)} صدق الله العظيم [محمد].

    ئەمانە گەلێکن کەوا ڕقیان لە بانگەوازکارە بۆ بەدواکەوتنی ڕازی بوونەکەی اللە جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (22) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰ أَبْصَارَهُمْ (23) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا (24) إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى ۙ الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ (25) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ ۖ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ (26) فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ (27) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (28) أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ (29)} صدق الله العظيم [محمد].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ (44)} صدق الله العظيم [طه].

    ئه‌مه‌ فەرمانی اللە یە بۆ موساو برایه‌كه‌ی كه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونی میسر بكه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی ده‌كرد جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ} صدق الله العظيم!

    به‌ڵام خاوەن پایه‌ی پاشایه‌تی محمد بن سلمان موسڵمانه‌ جا چۆن به‌نه‌رمی و به‌جوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌م به‌ڵكو تێبگات یان بترسێت؟

    لەوەیە خاوەن پایه‌ی پاشایەتی محمد بن سەلمان بیەوێت بڵێت: "اللە یارمەتیدەربێت ئەی ناصر محمد یەمانی، جا فێرمان بکە لەوەی اللە فێری کردووی جا ھەرگیز خۆمان بەگەورە ناگرین بەگوناھ، جا ئایا بۆمان ڕوون ناکەیەوە قەرنی شەیتان کێ یە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: قەرنی شەیتان بریتی یە لە دۆناڵد تڕامپ ئه‌و كه‌سه‌ی کەوا لەگەڵ سەرکردەکانی موسڵمانان لەلاتان کۆبۆوە لە نەجد لە ڕیازی پایتەخت جا لە نەجد دەرچوو بۆ تەل ئەبیب پاشان گەڕایەوە ئەمریکا بۆ ئەوەی قودس وەکو پایتەختی ھەمیشەیی یەھود ڕابگەیەنێت، وە ئێوەش لەھەندێک فەرمانیدا ملکەچیتان کرد! جا بەڕاستی ڕوون بویەوە بۆتان ئەو فێڵی لەئێوەو سەرجەم سەرکردە موسڵمانەکان کرد. جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە دۆناڵد تڕامپ تەنھا زەوی فەڵەستینی ناوێت؛ بەڵکو لەدوای ئەوە گۆڕینی به‌ ڕۆژھەڵاتێكی ناوەڕاستی نوێی دەوێت جا سەرجەم دەوڵەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست داگیر بکات بە شانشینی عەرەبی سعودیەو سەرجەم دەوڵەتەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ ھاتنەجێی ده‌وڵەتی گەورەی یەھود. نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، جا فەتواتان بۆ نادەم تەنھا بەحەق و ڕاست نەبێت بەبێ درۆو فێڵ ھەروەکو ئەو دۆناڵد تڕامپە یەھودیە دەیکات کەوا ھاوپەیمانە لەگەڵ تاران حکومەتی ئێرانی سیاسی بەنھێنی بۆ ھاتنەجێی پارەوپولی فارسی لە ژێر ناوی درێژکردنەوەی شیعی ئایینی لەکاتێکدا دووریشن بەھەموو شێوەیەک لەئایینی اللە ئیسلام، لەگەڵ ڕێزم بۆ گەلی ئێرانی فارسی موسڵمان بەڵکو مەبەستم حکومەتی ئێرانی سیاسی یە کەوا جەنگی لەسەر یەمەن ڕاگەیاند لەڕێگای کەناڵی مەیادین، جا ئەمە ئەو كاره‌ گرنگه‌یه‌ کەوا لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لەبەرئەوەی گرنگیەکەی ئێران بریتی یە لە خۆشکردنی ئاگری جەنگی تایەفی ئایینی لەنێوان عەرەبی شیعە و سوننە بۆ ئەوەی خۆیان بەدەستی ھەندێکیان لەھەندێکیان بدەن لەژێر ناوی جەنگ لەسەر تیرۆر،جا جارێک ئه‌مریكا لەگه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر؛ ئه‌م سیاسه‌ته‌ یه‌هودیه‌ ئه‌مریكی یه‌ شه‌یتانی یه‌ش نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ی شه‌یتانی پاڵپشتی یه‌هود هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆی كێشاون، هه‌رچه‌نده‌ سعودیه‌و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران و توركیاو سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بی و موسڵمانه‌كانیش له‌ناو نه‌خشه‌ی پیلانه‌ دارێژڕاوه‌ سه‌هیۆنی یه‌ كه‌یانن و دەیانەوێت سەرجەم دەوڵەتە عەرەبیەکان و ئێران وسەرجەم دەوڵەتی موسڵمانان و سەرجەم دەوڵەتی ئەو نەصارایانەش داگیربکەن کەوا ڕقھەڵگرن بۆ سیاسەتە دوژمنکاریه‌كه‌ی تڕامپی دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان.

    لەوەیە خاوەن پایەی پاشایەتی محمد بن سەلمان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا ئەو قسەیەی کەناڵی مەیادینمان زیاتر بە ووردی وتێروتەسه‌لی بۆ باس ناکەی بەوەی کەوا جەنگی ڕاگەیاندووە لەسەر یەمەن؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی سەرجەم دەوڵەتەکانی کەنداو دەداتەوەو دەڵێم: ئەم ڕاگەیاندنی جەنگە لە کەناڵی مەیادین بۆئەوەیە تاکو دەوڵەتەکانی کەنداو ھانبدات بەگەرمی تاکو گەلی یەمەنی و ژێرخانی حکومی یەمەن تەخت و وێران بکەن، وە عبدالملک حوسی و سەرجەم شیعە عەرەبە بینا کوێرو بێئاگاکان و بەھەمان شێوە سعودیەو سه‌رجه‌م دەوڵەتەکانی کەنداوو سوننە بینا کوێرو بێئاگان لەناوببەن، جا ئایا شەرمناکەن ئەی کۆمەڵانی عەرەبی شیعە و سوننە ئه‌وانەی وادەزانن هه‌ر موسڵمانن و ئینجا ھەندێکتان خوێنی ھەندێکتان ده‌رێژن له‌م لاوه‌ش دۆناڵد تڕامپ دەیەوێت قودسی پیرۆز وەکو پایتەختی ھەمیشەیی یەھود ڕابگەیەنێت جا ئەگەر ئەنجومەنی نەتەوه‌ یەکگرتووەکان بیەوێت یان نەیەوێت، ھیچیش گوێی لە گریان و ھاواری گەلانی موسڵمانه‌ چەوساوەو لاوازکراوەکان نی یە وەھیچیش گوێ ناداته‌ نکۆڵیکردن و دانپێدانەنانی دەوڵەتە موسڵمانەكان؟؟ وە دەشزانم ئەوان فێڵتان لێدەکەن وە فێڵ لە حکومەتی ئێرانی ئیسلامیش دەکەن، وە دەشزانم ئێوەو ئێران ئایینەکەتان فرۆشتووە بە دونیاکەتان؛ جا ئێوە لە پێناو مانەوەتان لەسەر کورسی حوکم و فەرمانڕەواییەکەتان و ئێرانیش لەبەر حەزی درێژکردنەوەی پارەوپولی فارسی لەژێر ناوی درێژبوونەوەی شیعی! وە مژده‌ش دەدەم بە شیعەو سوننە بە سزایەکی سەخت ئەگەر سەرپێچی بکەن و یاخی بن لە فەرمانی اللە و خەلیفەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ئایا ناگەڕێنەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردن سەرجەم پادشاو کاربەدەست و سەرکردەکانی موسڵمانان جا دەستان بخەنە دەستی پیاوی چاک ئەردوغان سەرۆکی تورکیا بۆ ڕاگەیاندنی ئامادەکاری ئاسمانی و دەریایی و وشکانی بۆ بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقساو گەلی فەڵەستینی وە بۆ بەرگریکردن لە سەرجەم دەوڵەتە موسڵمانەکان جا ببن بەیەک دەست لەدژی دوژمنی اللە و دوژمنەکەتان دۆناڵد تڕامپی قەرنی شەیتان ئەوکەسەی جەنگی ڕاگەیاند لەسەر ئایینی اللە ئیسلام و موسڵمانان و پیرۆزیەکانیان وەدەیەوێت قورئان بسوتێنێت لە سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر وە دەیەوێت نوری اللە بکوژێنێتەوە! دوورەو زۆر دوورە ئەی قەرنی شەیتان دوناڵد تڕامپ دواتر دەزانی توانا و قودرەتی اللە زوو کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات وە تۆڵەشی توندو سەختە ئەو اللە یەی کەوا بۆ کتێبەکەی توڕە بووە، بەڵکو ده‌مانه‌وێت موسڵمانە گومڕاو سەرلێشێواوەکان و نەصارا گومڕاو سەرلێشێواوەکان دەرباز بکه‌ین لەسزا نزیکەکەی اللە.

    وە ئەی خاوەن پایەی پاشایەتی محمد بن سەلمان و محمد بن راشد ئال مەکتوم و سەرجەم دەوڵەتە کەنداویەکان و یەمەن و سەرجەم دەوڵەتە موسڵماەکان، ھیچ ھەڵبژاەدەیەکتان بۆ نی یە، جا من خەلیفەی اللە م بەسەرتانەوە فەرمانتان پێدەکەم بە ئامادەبوون بۆ دەرچوون بەسوارەو پیادەوە لە رێگای اللە بۆ بەرگری کردن لە ماڵی گەورەکراوی اللە قودسی پیرۆزو ھاوڵاتیەکانی لە موسڵمانان و نەصاراکان و بەرگریکردن لە خۆتان و گەلەکانتان وە بەڵێنێکیشتان له‌ خەلیفەی اللە مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی یەوە بۆ ھەیە بەڵێنێک کەوا بەدرۆ نەخرێتەوە ئەویش بە ئیزنی اللە شکۆمەندیتان زیاتر دەبێت لەسەر شکۆمەندیەکەتان بۆ ئەوانەتان کەوا وەڵامی بانگەوازکار خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی دەداتەوە بەر لە جێگیربوونی بەسزایەکی بەئێش، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم به‌ر له‌ جێگیربوونی بەسزایەکی بەئێش لەلایەن اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانەوه‌.

    وە اللە ش دەکەم بەشاهێد کەوا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان بۆ نی یە لە فەرمانه‌كه‌دا یان ئەوەتا گوێڕایەڵی فەرمانی خەلیفەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبن جا ئامادەکاری ڕادەگەیەنن بۆ دەرچوون بۆ بەرگریکردن لە موسڵمانان و پیرۆزیەکانیان، وە یان ئەوەتا اللە سزاتان دەدات بە سزایەکی سەخت وە دوژمنی اللە و دوژمنەکەشتان لەناو دەبات وە دەتانگۆڕێتەوە لە حوکم و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بە گەلێکی جگە لەئێوە کەوا دواتر وەکو ئێوە نابن، جا ئەم فەتوایە لەلایەن خۆمەوە نی یە بەڵكو لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ده‌یبینن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
    {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (38) إِلَّا تَنفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (39)} صدق الله العظيم [التوبة].

    کەواتە ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان نی یە یان ئەوەتا ھەڵدەستن بەجێبەجێکردنی فەرمانەکەی اللە یان ئەوەتا سزاتان دەدات بە سزایەکی بە ئێش و دەشتانگۆڕێتەوە بە گەلێک کەوا لە حوکم و فەرمانڕەواییدا وەکو ئێوە نین، چا سەرپێچی فەرمانەکەی اللە و خەلیفەکەی مەکەن و سەرجەمتان داخلی ناو ئاشتی بن له‌نێوان یەکتریدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (207) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (208) فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (209)} صدق الله العظيم [البقرة].

    ئه‌ی اللە ئه‌وه‌ من ڕامگه‌یاند ئه‌ی اللە شاهێد به‌، به‌سیشه‌ اللە شاهێد بێت.

    وە ئەی ئەوانەی پەیامی اللە دەگەیەنن بە سەرجەم بەشەر بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە ھەڵبژێردراوەکان، کاتەکە زۆر زۆر کەم و تەنگ بۆتەوە جا ئەم بەیانەم بگەیەنن بە ابن سلمان و ڕوحانی ئێران و پیاوی باش ئەردۆغان و شێخ محمد بن ڕاشد ئال مەکتوم و ھەموو فەرمان بەدەستەکانی عه‌رەب و عەجەمی موسڵمانان، جا ماندوو مەبن و بێتاقەت مەبن وە اللە ش جێگیرو ڕاوەستاوتان بکات لەسەر ڕێگای ڕاست وە ئەوەی کەوا سەرکردە عەلی عبد اللە صالحی دەپەرست و پاشگەز بویه‌وه‌ بەھۆی دەنگۆی کوژرانی عەلی عبد اللە صالح ئەوا پێی دەڵیم: جا بڕۆن بگەڕێن لێی لە شەقامەکانی سەنعا بۆئەوەی بیپەرستی کە لەوێدا بۆ خۆی به‌ ئازادی دێت و دەچێت.

    وە دەڵێم ئەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح: بەڕاستی تۆ توانیت به‌زیره‌كیه‌كه‌ت فێڵ لە حوسیەکان بکەی بئ ئەوەی مەبەستیشت بێت ئەوانیش فێڵیان لە سەرجەم خەڵکی جیھان کرد جا کەوتنە ناو گه‌ورەترین درۆ لە مێژووی بەشەریەتدا بە ڕاگەیاندنی كوژرانی عەفاشی خەفاش.

    وە ھەرچی ئیمپراتۆری دکتاتۆر عبدالملک حوسی یە ئەوا پێی دەڵێم: بە لەسەرخۆیی بە لەسەرخۆیی ئەی پیاو، جا ھێشتا جەنگەکە ھەر لەکڵپەسەندن دایە لەسەرخۆت و حزبەکەت لە ئاسمانی و وشکانی و دەریاییدا، وە باشتره‌ بۆت ئەگه‌ر بەیعەتەکەت ڕابگەیەنی بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وه‌ بۆ نەفیکردنی تەعەدودی حزبی و مەزھەبی لەئایینەکەی اللە و داماڵین و بەردانی دەستت لە یاوەری و هاوسۆزیت بۆ حکومەتی ئێرانی سیاسی ئه‌وه‌ی کەوا جەنگی ڕاگەیاندنی لەسەرتان ڕاگەیاند لەکەناڵی مەیادین، بەڵکو ئەمەی بۆ خۆشکردنی ئاگری جەنگی کەنداوە لەدژی یەمەن وە لەدژی شیعەی عەرەب لە ھەموو شوێنێک.

    وە ھەرچی ابن سەلمانیشە ئەوا پێی دەڵێم: دەستت دابماڵە لەقەرنی شەیتان دۆناڵد تڕامپی دوژمنت و دوژمنی خاوو خێزان و کەس و کارەکەت بنەماڵەی سعودی، جا ھەرگیز ناتپارێزێت لەوەی بەڵێنی پێداوی لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵانی یەھودە لەوانەی کەوا پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوەو په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كەوا اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو تێکدەری ئەنجام دەدەن، بەڵکو دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەفادار دەبێت بەرامبەر ئەوەی اللە بەڵێنی بۆ تۆو ئەوانی وەک تۆش داوە بەوەی ئەگەر شوکرانە بکەن و گوێڕایەڵی فەرمانەکەی اللە و خەلیفەکەی بکەن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ (7)} صدق الله العظيم [إبراهيم].

    وە اللە دەکەم بەشاهێد بەسیشە اللە شاهێد بێت ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی بکات ئەوا مژدەی پێدەدەم بە شکۆمەندبوونی لەسەر شکۆمەندیەکەی وە موڵک لەسەر موڵکەکەی جا ئەگەر لەسەرکردە عەرەبەکان بێت یان لەسەرکردە عەجەمەکان.

    وە هاوسۆزی خۆشم ڕادەگەیەنم بە دڵ و بەگیان بۆ حکومەتی کۆریای باکورو ھەموو ئەو سەرکردە بێباوەڕو نەصارایانەی کەوا دژایەتی موسڵمانان ناکەن لە ئایینەکەیاندا وە ڕقیان لە سیاسەتە دوژمنکاریه‌کەی تڕامپە بۆ ئیسلام و قورئانی گەورە. وە مژدەشی پێدەدەم بە سزای ڕۆژێکی سەخت ئەی خراپترینی بوونەوەران قەرنی شەیتان دۆناڵد تڕامپ، جا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕقی لە سیاسه‌تەکەی قەرنی شەیتانەو ھەموو موسڵمان و بێباوەڕێکیشی خۆشدەوێت کەوا ڕقی لە قەرنی شەیتان دۆنالد تڕامپە ئەمە لەبەرئەوەی اللە ڕێگری موسڵمانانی نەکردووە له‌وەی هاوسۆزیان ھەبێت بۆ ئەو بێباوەڕانەی کەوا دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکەی ناکەن وە ھەوڵی کوژاندنەوەی نوری اللە نادەن وە قەدەغەی بانگەوازیش بۆ پەرستنی اللە ی تاک و بێ شەریک لە جیھان ناکەن، جا ئەوانە اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی خۆشمان بوێن و چاک ڕه‌فتارو دادپه‌روه‌ری بکەین له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (8) إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (9)} صدق الله العظيم [الممتحنة].

    لەوەیە سەرسەخترین دوژمنەکانی اللە لە جیھان بیانەوێت بڵێن: " ئایا ناترسی لەوەی پیلانت دەربارە بگێڕین ئەی ناصر محمد یەمانی لەخۆبایی؟". جا لە پاش ئەوە خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئێوه‌م بۆ اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بەجێ هێشتووه‌ ئه‌ی کۆمەڵی پشتھەڵکەران لە زیکرو کتێب و بەرنامەی اللە سەرجەم شەیتانە بەشەرەکان لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لە پەروەەدگارەکەیانەوە، وە تەحەددای خۆم ڕادەگەیەنم بۆ ھەمووتان بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (44) وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (45)} صدق الله العظيم [القلم].

    به‌ڵكو اللە پیلانه‌كه‌ی خێراتریشه‌ له‌ پیلانه‌كانیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ (50) وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ (51)} صدق الله العظيم [النحل].

    جا دواتر اللە خەلیفەو بەندەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەسەر سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەردا دەردەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ملکەچ و شەرمەزار دەبن وە دواتریش دەزانن کێ ڕاستر قسەی کردووە؟ جا چەندەم ئامۆژگاری کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکارانتان ناکەن! وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________

  2. افتراضي

    يامرحبا بجميع العالمين اللهم ادخلنا مدخلا صدق واخرجنا مخرج صدق واجعل لنا من لدنك سلطانأ نصيرا وايدنا بروح منك ياارحم الراحمين

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 20-08-2020, 10:45 PM
  2. مشاركات: 2
    آخر مشاركة: 10-12-2019, 04:04 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-11-2019, 01:12 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 05:28 AM
  5. مشاركات: 9
    آخر مشاركة: 06-06-2019, 03:37 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •