ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 08 - 1429 کۆچی
05 - 08 - 2008 زایینی
01:13 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4054
ــــــــــــــــــــ


گەورەترین قسە کە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نوسیویەتی لە کتێبدا ..
"اللە پەردە لەسەر چاوت لابدات ئەی (کاشف) بەڕاستی ھێشتا تۆ حەقت نەبینیوە"

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

اللە پەردە لەسەر چاوت لابدات ئەی (کاشف)، جا ھەرگیز حەق نابینیت تا ئەم پەردە ئەستورە لانەچێت لەسەر دڵەکەت کە بووەتە بەربەست لەنێوان بینینت بۆ حەق بەو پلەیەی نکۆڵی لە ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (إسم الله الأعظم) دەکەیت، وە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم ئەگەر تۆ بە دڵنیایی یەوە بتزانیبوایە ڕازی بوونی اللە بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکەی بەھەشت ئەوە نکۆڵیت لە حەق نەدەکرد، وە پێشتریش فەتوامدا لە بەیانەکەم لەپێش ئەمە بەوەی ھەرگیز کەس دەربارەی ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بەڕاستم دانانێت تەنھا ئەوەی بەدڵنیاییەوە دەزانێت ڕازی بوونی نەفسی اللە ی گەورە لەسەر بەندەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکەی بەھەشت، جا لەبەرئەوەی (کاشف) ئەمەی نەبینیوە کە ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشت بۆیە نکۆڵی لە ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دەکات کە اللە کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاهێدو وەکیلە. جا ئایا ئەوانەی دەزانن یەکسانن لەگەڵ ئەوانەی نازانن؟

وە ئەی (کاشف)، بەڕاستی من وەک تۆ قسە بە گومان و دوودڵیەوە ناکەم کە ھیچ ڕاستیەک بەدەستەوە نادات؛ بەڵکو بۆ فەتواکە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بە حەق بەڵگەتان بۆ دەهێنم، جا ناوەکانی اللە سیفاتەکانیەتی جا اللە بە تواناو بە دەسەڵاتە (القادر)، وە سیفەتی توانای پەروەردگارەکەشت لەسەر ئەرزی واقع دەبینیت ئەی (کاشف)، وە بەھەمان شێوە میھرەبانە (الرحیم) و سیفەتی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەشی لەسەر بەندەکانی دەبینیت، وە بەھەمان شێوە (النعیم) ـە و سیفەتی نیعمەتەکەشی لە ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەت لەسەرتدا دەبینیت، بەڵام ئەم سیفەتە بە شێوەیەکی بەرجەستە نابینیت لەسەر ئەرزی واقعی بینراو بەڵکو ڕاستیەکی هەست پێکراوە لە دڵی ئەم بەندەیەی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەی بەدەست ھێناوە جا اللە پشتگیری دەکات بە روح و ھێزێک لەلایەن خۆیەوە، وە ئەم روحەش بریتی یە لە ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار لەسەر بەندەکە.
وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەخۆم ئەوانەی اللە پشتگیری نەکردوون بە روحی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەم ژیانی دنیایەدا ئەوا ئەمانە لە حزبەکەی اللە نین وە ھەرگیزیش ڕاستی ڕازیبوونەکەی اللە ناناسن و اللە ش خۆشی ناوێن و ئەوانیش خۆشیان ناوێت.


وە ئەی (کاشف)، نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیز ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەت ناناسیت تا اللە خۆشەویستر نەبێت لەلات لە دایکت و باوکت و لە منداڵەکەت و لە ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییش، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم گەورەترین نیعمەتە لە خۆشەویستی و نزیکی و ڕازی بوونی نەفسی اللە دەبینیەوە، وە ئەگەر پشتگیری نەکرایت بە ڕاستی ناوە ھەرەگەورەکەی اللە (اسمه الأعظم) کە اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی ئەوا بەڕاستی تۆ ھەرگیز ڕێزی اللە کەت نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی بەو مانایەی بەڕاستی تۆ اللە ت نەناسیوە بەو شێوەیەی شایستەیە بیناسیت، وە ھەر لەبەر ئەمەش ھەرگیز فەتواکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڕاست دانانێیت لە فەتوا بە حەقەکەی دەربارەی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم)، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە بە روحی ڕازیبوونی اللە تەنھا پشتگیری لە دەستە (حزب) ـەکەی خۆی دەکات، جا لەپاش ئەمە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەمانە دەزانن بەڕاستی خۆشەویستی و نزیکی و ڕازیبوونی نەفسی اللە بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە هەر نیعمەتێکی تر، وە بە ڕاستی سیفەتەکە دەزانن بۆ ڕازیبوونی نەفسی اللە لەکاتێکدا ھێشتا لە ژیانی دنیادان، ئەوانە بریتین لە حزبەکەی اللە لەم ئوممەتە وە ھەرگیزیش حەق بەدرۆ نازانن جا ئەوانیش لەسەر ئەمە شاهێدن بەوەی خۆشەویستی اللە بۆ بەندەکانی و ڕازیبوونی نەفسەکەی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە ھەر نیعمەتێکی تر، لەبەرئەوەی بە گەورەیی خۆشەویستیەکەیان دەزانن بۆ پەروەردگارەکەیان، ئەمانە بریتین لە حزبەکەی اللە ئەوکەسانەی اللە پشتگیریان دەکات بە روحی ڕازی بوونی نەفسی خۆی لەکاتێکدا ھێشتا لەم ژیانی دنیایەدان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آباءهم أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ إلا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (22)} صدق الله العظيم [المجادلة].

جا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وورد بەرەوە: {أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ} صدق الله العظيم.

وە ئەوەی مەبەستمە ئەی (کاشف):
ئه‌وه‌یه‌ کە بەڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازی بوونی نەفسی خۆی جا پشتگیری ئه‌وانه‌ دەکات بە روحی ڕازی بوونی نەفسی جا ئەوان ھەست بە نیعمەتێکی نەفسی دەکەن کە وەک ھیچ نیعمەتێکی تر نی یە جا ئەمە بریتی یە لە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی؛ کە بریتی یە لە ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (سم الله الأعظم).

وە چۆن ھەست بەمە دەکەیت ڕازیبوونی نەفسی اللە بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتێک کە ھاوشێوەی ھیچ نیعمەتێکی تر نی یە ئەگەر بێتو اللە پشتگیریت نەکات بە روحی ڕازیبوونی نەفسەکەی تا بە تەواوی و دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانیت بەڕاستی تۆ خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازیبوونی نەفسەکەیت بەدەست ھێناوە جا ھەر دەبێت اللە پشتگیریت بکات بە مزگێنیەک لە ژیانی دنیا بە روحی ڕازی بوونی نەفسەکەی لەسەرت، وە ئەم روحەش ئەگەر ھاتوو اللە پشتگیری پێ لێنەکردیت لە دنیادا ئەوا ھەرگیز لە دواییشدا پشتگیریت پێی ناکات، وە روحی ڕازی بوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی اللە پێی پشتگیری لە کەسانێک دەکات کە ھێشتا لە ژیانی دنیادا بن ئەم کەسانەش چونکە اللە یان زیاتر لە باوک و دایک و منداڵەکانیان و ھاوسەرەکانیان و ماڵ و عەشیرەتەکانیان خۆشویستووە وە خۆشەویسترین شت لەلایان لە ناخیاندا اللە یە، جا اللە زانیویەتی بەوەی لە ناخیاندا هەیە جا خۆشی ویستوون و نزیکی خستوونەتەوە لە خۆی و لێیان ڕازی بووە جا پشتگیریان دەکات بە روحی ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەریان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ} صدق الله العظيم [المجادلة:22].

جا ئەمە بریتی یە لە ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) کە بەڕاستی اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسەکەی لە سەر بەندەکانی جا پشتگیریان دەکات بە روحێک لەلایەن خۆیەوە، وە ئەم روحەش بریتی یە لە روحی ڕازیبوون کە دادەبەزێتە سەر دڵ، ئەمەش مانای ئەوە نی یە اللە دادەبەزێتە سەر دڵی بەندەکەی پاک و بێگەردی بۆ اللە ی پایەبەرزی گەورە! بەڵکو اللە پشتگیری دەکات بە روحی ڕازیبوونی نەفسەکەی جا بۆ دڵی ئەم بەندەیەی دەنێرێت کە ڕازیبوونەکەی بەدەست ھێناوە جا لەپاش ئەمە بەندەکە ھەست بە ئاسودەیی و ئۆقرەیی و ئارامی دەکات، بەو مانایەی نیعمەتێکی روحانی نەفسیە کە اللە پێی کارەکانی بۆ چاک دەکات و دڵەکەیشی پێی ئۆفرە دەگرێت جا نەفسەکەی ئاسودە دەکات جا فراوان و گوشاد دەبێت ھەستدەکات بەوەی اللە سنگی بە نوری ڕازیبوونەکەی فراوان کردووە جا لەسەر نوری پەروەردگارەکەیەتی.

ھەرچی پشتھەڵکەرانیشن لە ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان ئەوانەی ماڵ و ھاوسەرو منداڵەکانیان و ماڵ کۆکردنەوە لەناوی بردوون لە ژیانی دنیادا دواتر نەفسیان دەبینن پێچەوانەی ئەمەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَمَن يُردّ اللّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلإِسْلاَمِ وَمَن يُردّ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقاً حَرَجاً كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاء} صدق الله العظيم [الأنعام:125].

کەواتە پشتھەڵکەران لە حەق ھەرگیز بۆ ھەمیشە بەڕاستم دانانێن لەبەرئەوەی بە حەقیقەت و ڕاستی ئەمە نازانن کە ناصر محمد یەمانی دەیڵێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ھەرگیز حەقیقەت و ڕاستی ئەوەی دەیڵێت لە نەفس و ناخی خۆیاندا نایبینن، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان پەروەردگارەکەیان نەناسیوە بەم شێوەیەی شایستەیە بناسرێت وەک چۆن بانگەوازکاری باوەڕهێنان بە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان ناصر محمد یەمانی باسی کردووەو ناسیویەتی بە پشتڕاستکردنەوەی فەرموودەکەی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەوەی دەفەرموێت: [الإيمان يمان والحكمة يمانية] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا حزبەکەی من بریتین لە خودی حزبەکەی اللە ئەوانەی ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم ) یان بەڕاست داناوە بەوەی هەر بەڕاستی اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی، ئەمانە دواتر شوێنی ئیمام دەکەون بە زیکرو کتێبێکی ئاشکراوە، ھەرچی پشتھەڵکەرەکانیشن لە زیکرو کتێبی پەروەردگارەکەیان ئەوا دواتر لە نەفسی خۆیان پێچەوانەی ئەمە دەبینن کە ناصر محمد یەمانی بانگەوازکار بۆ لای نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان وتویەتی وە سوێندەکەش دووبارە دەکەمەوەو دەڵێم:
سوێند بە گەورەترین نیعمەتەکە دەخۆم کە ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە ھەرگیز کەس نکۆڵی لەم نیشانەیە ناکات بۆ بەڕاستدانانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو کە اللە خستوویەتیە دڵەکانیانەوە تەنھا کوێرەوەرەکان نەبن بۆ پەروەردگارەکەیان جا ئەمانە ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەم شێوەیەی شایەنیەتی وە ئەوانە بریتین لە خودی پشتھەڵکەرەکان لە حەق. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: اليماني: {فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتّبع هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى (123) وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ له مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى (124)} صدق الله العظيم [طه].

بەو مانایەی بیناییەکەی کوێرە بۆ پەروەردگارەکەی لەبەرئەوەی پەروەردگارەکەی نەپەرستووەو ڕێزی نەگرتووە بەم شێوەیەی شایەنیەتی بۆیەش ھەرگیز اللە پشتگیری ناکات بە روحی ڕازیبوونەکەی کە بریتی یە لە نورو ڕۆشناییەک بەڵگەی پەروەردگارەکەی پێ دەبینێت ئەی برایەکەم (کاشف)، ئەمە بریتی یە لە نوری ھیدایەت ئەگەر دابەزی بۆ سەر دڵ جا بەندەکە بۆ ھەمیشە ناتوانێت سەرپێچی پەروەردگارەکەی بکات، بەڵام ئەم روحە نورانیە پێویستی بە سوتەمەنیەکە جا ئەگەر ھاتوو پشتگیری نەکرا بە سوتەمەنیەکە ئەوا دەکوژێتەوە جا ئەگەر دڵەکەت لە تاریکاییەکی شاراوەدا بوو ئەوا ھیچ شتێک نابینێت، جا ئایا ئەم سوتەمەنیە چی یە بۆ ئەم روحە نورانیە ئەمە بریتی یە لە پارێزگاری کردن لە زیکرو یادی اللە؛ جا ھەر بە زیکرو یادی اللە شە دڵەکان ئۆقرە دەگرن..

وە ئەی خەڵکینە، سوێند دەخۆم بە گەورەترین نیعمەتەکە کە ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەمە لەسەر بەندەکانی منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بانگەوازتان دەکەم بۆ لای اللە جا شوێنم بکەون ڕێنمایتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕازیبوونەکەی جا سەرکەوتن و سەرفرازیەکی ھەرە گەورە بەدەست دەهێنن.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، لە ڕاستیدا اللە منی کردووە بە خەلیفەی خۆی بە حەق وە بە سەرکردەی حزبەکەی لە زەوی لە دژی مەسیحی دەجالی شەیتانی نەفرەتلێکراوی بێئومێدبوو لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە و دژی یاوەرەکانیشی ئەوانەی بەدوای ڕێگای خەشم و قین و توڕەیی اللە کەوتوون کە خراپترین ڕێگایە.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، بەڕاستی من اللە و ھەموو ئەوانەش دەکەم بەشاهێد کە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی دەپەرستن بەوەی من بانگتان دەکەم بۆ گفتوگۆ لە ماڵپەڕەکەم کە مێزی مەھدی چاوەڕوانکراوە بۆ گفتوگۆ کردن، ھەرچی ڕاستی بانگەوازەکەشمە ئەوا بریتی یە لە بانگەوازی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ خەڵکی بۆ لای نیعمەتێک کە گەورەترە لە ھەموو نیعمەتەکانی دنیاو دوایی، وە بەڵێنیشتان پێدەدەم پێی یەکسەر لەدوای ساتی بەڕاستدانانتان بە بەڵێنێک کە بەدرۆ نەخرێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِن كنتم تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە ئەی خۆشەویستانی اللە ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت وە ئەی ئەوانەی بەدوای ڕێگای ڕازی بوونی اللە کەوتوون، ببن بە پشتیوان و بەسەرخەرم بۆ لای اللە و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی بەدرۆ مەزانن جا بەم ھۆیەوە دواتر لەناو بچن..

وە ئەی برایەکەم (کاشف)، ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت ئەوا ڕاستی بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو دەبینیت جا دەزانیت من حەق و ڕاستم لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە، وە چۆنیش ئەمە دەزانیت بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە؟ جا بیهێنە بەرچاوت اللە لە نەفسی خۆی ڕازی نیە لەسەرت، جا ئەمە بێنە بەرچاوت لەکاتێکدا تۆ لە خەڵوەتدایت لەگەڵ پەروەردگارەکەتداو موناجات لەگەڵ پەروەردگارەکەت دەکەیت جا پێی بڵێ:
"ئەی اللە سوێند بە تۆ ھاتووم بۆ لات بە تۆبەکاری و ملکەچ بوون بۆ حەق و ڕاستی و ئومێدو ھیوای خۆشەویستی و نزیکبوونەوەو ڕازیبوونی نەفست جا تۆ دروستت کردووم تا ببم بە بەندەیەک بۆ ڕازیبوونەکەت ئەی پەروەردگارم، وە ھاتووم بۆ لات بۆ ھاتنەجێی ئەم ئامانجە، وە چۆن دەتوانم ئەگەر پشتگیریم نەکەیت بە روحی ڕازیبوونەکەت؟".

وە لە بەردەستی پەروەردگارەکەتدا چۆک دابدەو ھەڵمەستەوە لە جێگاکەت تا وەڵامت دەداتەوە وە ھەرگیزیش لەسەرت درێژ ناکاتەوە بەڵکو دواتر دەبینیت پەروەردگارەکەت پێشوازیت لێدەکات، وە چۆنیش ئەمە دەزانیت، جا بۆ ئەمە نیشانەیەکی ڕازیبوونت نیشان دەدەم کە ئەگەر نوری ڕازیبوونەکەی دڵەکەتی داپۆشی ئەوا دواتر دڵەکەت ملکەچ دەبێت و چاوەکانیشت فرمێسک دەڕێژن و بە درێژایی تەمەنیشت ئاوەتی ئەمە دەکەیت جا ئەمە بریتی یە لە روحی ڕازیبوون تەنانەت ئەگەر دڵەکەت لە بەردیش ڕەقتر بێت دەیکات بە دڵۆپە ئاو جا فرمێسک لە چاوەکانتدا دادەبارن لە بەرامبەر ئەم حەقەی ناسیوتە، وە حەقیش بریتی یە لە پەروەردگارەکەت و جگە لە ئەویش بەتاڵە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الحقّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (83)} صدق الله العظيم [المائدة].

وە ئەی برایەکەم (کاشف)، سوێند بەو اللە یەی کە ڕازیبوونی نەفسەکەی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشت بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەوازتان دەکەم ئەی گەلی موسڵمان و ھەموو خەڵکی بۆ لای نیعمەتێکی گەورەو مەزن کە دەبینن گەورەترە لە ھەموو نیعمەتەکانی دنیاو دوایی، ئەمە بریتی یە لە ڕێگای ڕازیبوونی اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان جا لەگەڵ من ئەم ڕێگایە بگرن، وە بەڕاستیش اللە پێی وتون ئەم نیعمەتە گەورەترە لە نیعمەتی ھەموو دنیاو دواییش، جا ئەی گەلی باوەڕداران بە قورئانی گەورە ئەو کەسەی خەبیرو شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان بەڕاست دابنێن، وە ئەم ھەواڵەی اللە ش لە قورئان بەڕاست دابنێن بەوەی ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].

جا چۆن بە درۆم دەزانیت ئەی برایەکەم (کاشف)؟ جا لە ڕاستیدا تۆ من بەدرۆ نازانیت بەوەی ناوە ھەرەگەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) اللە کردوویەتی بە ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی خۆی؛ بەڵکو تۆ وتەی ئەم پەروەردگارەت بە درۆزانیوە کە ھەواڵی بەمە پێداویت لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم.

جا سەیرکە اللە باسی چی کردووە بەر لەم قسەیە جا دەیبینیت دەربارەی نیعمەتی بەھەشت قسە دەکات وە لەپاش ئەمە وەسفی ئەوە دەکات کە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وە ئەگەر تۆ بۆ ئەم ئایەتە مەحکەمە بەیانێکی تر دەبینیت ئەوا ڕینمایم بکە بۆی ئەگەر ڕاستدەکەیت! وە سوێند بە پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان دەخۆم ئەگەر بێتو ھەر ھەموو زانایانی موسڵمانان لە یەکەمینیان و دواھەمینیشیان کۆ ببنەوە ناتوانن بۆ ئەم ئایەتە بەیانێکی ڕاستر لە بەیانەکەی ناصر محمد یەمانی بهێنن ئەمەش لەبەرئەوەی لەدوای حەق و ڕاستی ھیچی تر نیە جگە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت، جا لەدوای ڕازی بوونی اللە ش ھیچی تر نی یە جگە لە خەشم و تورەییەکەی نەبێت وە پەناش دەگرین بە اللە لە خەشم و تووڕەییەکەی بە نیعمەتی ڕازی بوون و خۆشەویستی و نزیکیەکەی بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە.

وە ئەی (کاشف)، بۆچی اللە دروستی کردوویت؟ دەزانم وەڵامەکەت ئەوەیە کە دواتر پێم دەڵێیت: "تا بیپەرستم". جا لەپاش ئەمە وەڵامت دەدەمەوە بەوەی: جا ئایا دەیپەرستی تا ڕازیبوونەکەی بە دەستبێنیت؟ دواتر دەڵێیت: "بەڵێ". لەپاش ئەمە پێت دەڵێم لەبەرچی ڕازی بوونی پەروەردگارەکەت دەوێت؟ جا ئەگەر وتت: "تا بمخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە" لەپاش ئەمە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامت دەداتەوە جا پێت دەڵێم: ئایا اللە لە پێناو بەھەشت دروستی کردوویت یان لە پێناوی خۆی دروستی کردوویت؟ دواتر دەڵێیت: "اللە دروستی کردووم لە پێناوی خۆی". جا لەپاش ئەمە پێت دەڵێم: ئەی لەبەرچی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان دەپەرستیت؟ دواتر دەڵێیت: " پەنا بە اللە دەگرم، بەڵکو ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەم دەپەرستم". جا لەپاش ئەمە وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: بەڕاستی تۆ اللە ناپەرستیت بەم شێوەیەی ڕەوایە بپەرسترێت، ئەمەش لەبەرئەوەی تۆ بەدوای ڕازی بونەکەی کەوتوویت تا بیکەیت بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنە جێی ئامانجەکەت کە بریتی یە لە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان، جا ئای چەندە سەیرم پێتان دێت ئەی بەھەشت پەرست و حۆری پەرستەکان ئایا اللە لە پێناو بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان دروستی کردوون؟ یان بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانی دروستکردووە لە پێناو ئێوەو ئێوەشی دروستکردووە لە پێناو خۆی؟ جا ئایا ھەر اللە ناپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت؟ کەواتە ئێوە حیکمەت لە دروستکردنتان والێکردووە بەوەی بریتی بێت لەوەی بۆ ئەمە دروستی کردوون تا بتانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوەو لە ئاگرەکەیشی بتان پارێزێت، بەڵام اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إلا لِيَعْبُدون (56)} صدق الله العظيم [الذاريات]. ]]]

کەواتە بەڕاستی لە ھۆکارەکە ھەڵەتان کرد ئەی گەلی ھەموو لە اللە ترس و پارێزکاران، جا بەدوای ڕازیبوونی نەفسی اللە کەوتوون وەک وەسیلەو ھۆکارێک بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکەتان کە بریتی یە لە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان، جا بانگەوازەکەی ئیمام مەھدیش جیاواز نی یە لەگەڵ بانگەوازی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان تەنھا لەمەدا نەبێت، جا ئەوان بانگەوازی خەڵکیان دەکرد تا اللە بپەرستن بۆ ئەوەی بیانخاتە بەھەشتەکەیەوەو لە ئاگرەکەیشی بیان پارێزێت بەڵام ئەوان ھەموویان لە ھۆکارو وەسیلەکەدا ھەڵەیان کرد جا بەدوای ڕازی بوونی نەفسی اللە کەوتن وەک وەسیلەو ھۆکارێک بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکەیان کە بریتی بوو لە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا اللە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانی دروست نەکردووە تەنھا لە پێناو ئەوان نەبێت وە ئەوانیشی دروستکردووە تەنھا لە پێناو خۆی، کەواتە ڕێزی اللە یەکەتان نەگرتووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو شایەنیەتی، وە ھێشتا ھەر جیاوازو ناکۆکن ئەی گەلی لە اللە ترس و پارێزکاران و ھەموو خەڵکی جا اللە تان نەپەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایە بپەرسترێت جا حیکمەت لە دروستکردنەکەتان بێتە جێ، وە ھەرگیزیش نایھێننە جێ مادام بەدواکەوتنی ڕازی بوونی نەفسی اللە دەکەنە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتێکی بچوکتر لەمە کە بریتی یە لە گەورەترین نیعمەت، جا حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەتان نایەتەجێ تا ئەوکاتەی اللە دەپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایە بپەرسترێت جا بەدواکەوتنی ڕێگای ڕازیبوونەکەی دەکەن بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتێکی بچوکتر لەمە بەڵکو بیکەن بە ھۆکار بۆ ھاتنەجێی خۆشەویستی و نزیکی و ڕازی بوونی نەفسەکەی و ئێوەش دڵنیا بن بەوەی خۆشەویستی و نزیکیەکەی و ڕازی بوونی نەفسەکەی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان، جا بەدوای ئەم کەسە بکەون کە خەبیرو شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان تا ڕێنمایتان بکات بۆ ڕێگای ئەم نیعمەتەی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؛ ئەمەش بریتی یە لە ڕازیبوونی اللە لەسەرتان ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت جا شوێنم بکەون اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أيّها الَّذِينَ آمنوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ يَخَافُونَ لَوْمَةَ لآئِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (54)} صدق الله العظيم [المائدة].

گەر نا ئەوا ھەر جیاوازو ناکۆنن؛ ھەموو پارێزکارو لە اللە ترسەکان و ھەموو خەڵکیش، وە ئامانجەکەشتان نەھێناوەتە جێ لە دروستکردنەکەتان کە لە پێناوی ئەوە، وە اللە ی نەپەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت جگە لە مەھدی چاوەڕوانکراو لەناو ھەموو خەڵکی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاء ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إلا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ ربّك لأَمْلأنَّ جهنّم مِنَ الجنّة وَالنّاس أَجْمَعِينَ(119)} صدق الله العظيم [هود].

جا ورد ببنەوە لەم ئایەتە ڕوون و ڕاشکاوە دەربارەی ئەم مەھدیە چاوەڕوانکراوەی تاکە کەسە اللە ی پەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، ئەمەش لەبەرئەوەی بەدواکەوتنی ڕازی بوونی اللە ی کە بریتی یە لە گەورەترین نیعمەتەکە نەکردووە بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتێکی بچوکتر لە ئەو کە بریتی یە لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان یان بۆ ھاتنەجێی ئەم پلە بەرزو بڵندەی تەنھا بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانی اللە (الدرجة العالية الرفيعة)، وە ھەموویان لە نزیکان و نێردراوو پێغەمبەرەکان ئومێدی ئەوە دەکەن خۆی ئەم کەسە بێت کە ئەم پلەیە بەدەست بهێنێت، ھەر لەبەرئەمەش پێشبرکێ دەکەن بۆ لای اللە ی ڕەحمان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لێی، بەڵام بەداخەوە زۆربەی باوەڕداران ھاواریان لێدەکەن لەبری اللە جا ئومێدی ئەوەیان لێدەکەن لەبەردەستی اللە شەفاعەتیان بۆ بکەن جا بەم شێوەیە شیرک و هاوەڵیان بۆ اللە بڕیارداوە، لەکاتێکدا پئویستە پێشبرکێیان لەگەڵ بکەن بۆلای پەروەردگارەکەیان، وە اللە تایبەت نیە بە بەندە نزیکەکانی اللە لە پێغەمبەران و نێردراوەکان جا ئەوانیش بەندەن و ئێمەش بەندەین بۆ ئێمەش حەق و مافی پەرستن یەکسانە لەگەڵ ئەوان، جا ئەوەی دەیەوێت وەسیلە بەدەست بهێنێت با پێشبرکێ بکات بۆ لای پەروەردگارەکەی، بەڵام بە داخ و ئەسەفەوە زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن بە اللە مەگەر تەنھا بە شەریک و ھاوەڵ دانان نەبێت بۆی بەوەی داوا لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن لەبری اللە، اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {قُلِ ادْعُواْ الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلاَ يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلاَ تَحْوِيلاً (56) أُولَـئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُوراً (57)} صدق الله العظيم [الإسراء].

کەواتە ئەی گەلی باوەڕدارە چاکەکارەکان و ھەموو بێباوەڕان ئێوە اللە تان نەپەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بۆیە ھێشتا جیاوازو ناکۆکن، جا ھەتانە دنیا دەپەرستێت ھەر ئەوەندەش زانستیان ھەیەو ھەر ئەوەندەی لێ دەزانن و عەقڵیان ھەر ئەوەندە دەبڕێت جا ئەمە لەناوی بردوون لەبەرامبەر ئەم ئامانجەی اللە لە پێناویدا دروستی کردوون، وە ھەتانە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان دەپەرستێت جا بەدوای بەدەستھێنانی ڕازی بوونی اللە کەوتووە وەک وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئەم ئامانجەی، بۆیە بەردەوام جیاوازو ناکۆکن وە اللە تان نەپەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، لێرەشدا حوکمی حەقی اللە دێت لەسەر جن و ھەموو خەڵکی بە ئاگری دۆزەخ. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاء ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إلا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ ربّك لأَمْلأنَّ جهنّم مِنَ الجنّة وَالنّاس أَجْمَعِينَ(119)} صدق الله العظيم [هود].

ئەمە ئەم ڕۆژەیە کە دەربارەی لێتان دەپرسرێتەوە ئەم نیعمەتەی اللە کە لە پێناویدا دروستی کردبوون کە اللە کردوویەتی بە حەقیقەت و ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی خۆی جا ئەم ئامانجەتان نەھێنایە جێ کە اللە لە پێناویدا دروستی کردوون ئێوەو ھەموو جیاوازو ناکۆکە باوەڕدارو بێباوەڕەکان، جا دەستەیەک شەریک و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگاریان داناوە ئەوانیتریان اللە ناپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، ھەر لەبەرئەمە حوکم و بڕیارەکەی اللە دێت بۆ جن و مرۆڤەکان و ھەمووشیان گوێبیستی حوکمەکەی اللە دەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إلا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ ربّك لأَمْلأنَّ جهنّم مِنَ الجنّة وَالنّاس أَجْمَعِينَ (119)} صدق الله العظيم [هود].

ئەمەش بریتی یە لە ڕۆژی تەنگانەو ناخۆشی و ترسەگەورەکە (الفزع الأكبر) بۆ چاکاکاران و بێباوەڕان بەڵام ھەرگیز بەڵایەک توشی چاکەکاران نابێت ئەگەرچی دەشترسن جا ھەرگیز ئەم ترس و تەنگانە گەورەیە خەفەتباریان ناکات کە هەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن دەگرێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الأرض إلا مَن شَاء اللَّهُ وَكلّ أَتَوْهُ دَاخِرِينَ (87)} صدق الله العظيم [النمل].

جا ئەمە بریتی یە لەم مەھدیە چاوەڕوانکراوەی جیاکراوەتەوەو دەرھێنراوە لێی جا ھەرگیز توشی ئەم تەنگانە گەورەیە نابێت لەبەرئەوەی اللە ی پەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت جا اللە مەلەکوتی ھەر ھەموو دنیاو دوایی پێدەدات وە دەشزانم ئەم قسەیە زۆر گەورەیە بەڵام من بۆ قسە لەگەڵ کردنتان بە مەحکەمی قورئانی گەورە لەسەر ئەمە بەتوانام بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ وە ئەم ڕۆژەش ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەیە بۆ ھەمووان؛ بەوەی ئایا حیکمەتەکە ھاتە جێ لە دروستکردنی جن و مرۆڤ و فریشتەکان؟ جا بە مۆڵەتی اللە بە حەق و ڕاست و دروست وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: نەخێر نەھاتۆتە جێ جگە لە تەنھا یەک کەس نەبێت ئەویش مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوکەسەی شەڕەفی پلەی بەرزو بڵندی (الدرجة العالية الرفيعة) بۆ خەلافەتی اللە لەسەر ھەموو شتێکی مەلەکوت بەدەستھێناوە کە تاکە کەسە اللە مۆڵەتی دەدات قسە بکات لەبەردەستی اللە، جا لەدوای ئەمەش شەفاعەت ناکات بۆیان بە ھیچ شێوەیەک بەڵکو قسە لەگەڵ اللە دەکات دەربارەی گەورەترین نیعمەتەکەی جا اللە پێی دەڵێت: ئەی ئایا نەمکردی بە خەلیفەی خۆم بەسەر ھەموو مەلەکوت؟ مەھدی چاوەڕوانکراویش دەڵێت: پەنات پێدەگرم پەروەردگارم بەوەی ڕازی بم بەم نیعمەتە؛ بەڵکو نیعمەتێکی گەورەترم دەوێت لەمە کە لە پێناویدا اللە دروستکراوەکانی دروستکردووە وە پێشتریش فێرمان کردن گەورەترین نیعمەتەکە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی، وە چۆن اللە ش ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی ئەگەر ھەموو شتێک نەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە؟ جا ھەرچی بێباوەڕەکانن ئەوا لەلای اللە ی ڕەحمان ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن لە ڕۆژی قیامەتدا جا مۆڵەتیان پێ نادرێت پاکانە بکەن و بەهانە بهێننەوە، وە بەھەمان شێوە ھەموو پارێزکارەکانیش (متقین) ناتوانن لە ڕۆژی قیامەت لەلای اللە ی ڕەحمان ھیچ قسەیەک بکەن لەبەرئەوەی ئەوان ھەڵەیان کردووە لە ھۆکارەکە جا بەدوای گەورەترین نیعمەتە کەوتوون کە ڕازیبوونی نەفسی اللە یە کە اللە دروستی کردوون لەم پێناوەدا جا ئەمەیان کردووە بە ھۆکار بۆ بەدەستھێنانی نیعمەتێکی بچوکتر کە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانە، جا اللە لەپێناو بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان دروستی نەکردوون بەڵکو لە پێناوی خۆی دروستی کردوون وە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیشی دروستکردووە لەپێناو ئەوان، جا ھەڵەکەیان ئەمە بووە ئەم ئامانجەیان نەھێناوەتە جێ کە اللە لە پێناویدا دروستی کردوون، وە بەھەمان شێوە فریشتە نزیکەکانیش پلە هەرە بەرزو بڵندەکەی بەهەشت (الدرجة العالية الرفيعة) توشی ئاشوبی کردن بۆ خەلافەت و جێنشینی مەلەکوت بەسەر فریشتەکان و جن و مرۆڤەکانەوە کە بریتی یە لە ھەمان ئەم پلەیەی پێشتر اللە بەئادەمی دا تا ببێت بە خەلیفە بەسەر فریشتەکان و جن و مرۆڤەکان لە نەوەکانی، بەڵام ئادەم اللە ی نەناسی بەو شێوەیەی شایەنیەتی بیناسی و به‌هه‌شت توشی ئاشوبی کرد خۆ ئەگەر بیزانیبووایە نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەی گەورەترە لە نیعمەتی ئەم بەھەشتەی تێیدا بوو ئەوا سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەی نەدەکرد بەڵام شەیتان ترساندی لە لەدەستدانی ئەم نیعمەتەی تێیدا بوو: {فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدم هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَى (120)} صدق الله العظيم [طه].

{وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَـذِهِ الشَّجَرَةِ إلا أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالدّين (20)} صدق الله العظيم [الأعراف].

کەواتە گەر ئادەم بیزانیبوایە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەی نیعمەتێکی گەورەترە لەم نیعمەتەی تێیدایە ئەوا سور نەدەبوو لەسەر ئەم نیعمەتەی تێیدابوو تا لە نەمران بێت، جا لە دارەکەی خوارد لەبەرئەوەی سور بوو لەسەر مانەوەی لەم نیعمەتەدا. کەواتە ئەم کەسە شایستەی پلەی خەلافەت و جێنشینی مەلەکوت نی یە، ھەر لەبەرئەمەش شکستێکی سەختی ھێنا، وە اللە ھیچ ویست و ئیرادەیەکی بۆ ئەمەی تێدا نەبینی، وە بەھەمان شێوە فریشتە نزیکەکانیش پلە بەرزو بڵندەکەی بەهەشت (الدرجة العالية الرفيعة) توشی ئاشوبی کردن: {وَإِذْ قَالَ ربّك لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأرض خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ(30) وَعَلَّمَ آدم الأسماء كُلَّهَا ثمّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأسماء هَـؤُلاء إِن كنتم صَادِقِينَ (31) قَالُواْ سبحانكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إلا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (32) قَالَ يَا آدم أَنبِئْهُم بأسْمَائِهم فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأسْمَائِهم قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كنتم تَكْتُمُونَ (33)} صدق الله العظيم [البقرة].

وە فریشتەکان بۆ ئه‌مه‌ قسەیان لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکرد لەبەرئەوەی وایان دەبینی خەلیفەو جێنشینی بۆ مەلەکوت شایستەترە شەڕەفەکەی بۆ یەکێک لە فریشتەکان بێت، ھەرلەبەرئەمەش بوو وتیان: {وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (30)} صدق الله العظيم،

وە لەبەرئەمەش لە نەفسی اللە شتێک لە بەرامبەر فریشتەکانی ڕوویدا تا ئەوکاتەی ئەوەبوو تەسبیحات و سوپاسی پەروەردگارەکەیان کردو بە پیرۆزو پاکیان گرت جا بەدوای خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لێی و ڕازی بوونی نەفسی کەوتن تا بیکەن بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکەیان کە بریتی یە لە بەدەستھێنانی پلەی بەرزو بڵندی بەهەشت (الدرجة العالية الرفيعة) بۆ خەلافەت و جێنشینی مەلەکوت، بەڵام فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان درکیان بەمە کرد شتێک لە نەفسی پەروەردگارەکەیان ڕوویدا دەربارەیان وە درکیان بەمە نەکرد تەنها ئەو کاتەی خەلیفەکانیان نیشاندرا لە نەوەی ئادەم وەکو فەرموویەتی: {وَعَلَّمَ آدم الأسماء كُلَّهَا ثمّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأسماء هَـؤُلاء إِن كنتم صَادِقِينَ (31)} صدق الله العظيم [البقرة].

جا فریشتەکان زانیان ڕێگای ڕاستیان لێ تێکچووە وە لە میانەی ئەم فەرموودەیەی پەروەردگارەکەیان کە بە ڕوویاندا کردی بە بەدرۆخستنەوەیان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەوەی مەبەستیان ئەمە بوو ئەوان شایستەترن بە جێنشینی وە زانیان اللە یان نەپەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بۆیەش اللە ی پایەبەرز پێی وتن: {أَنبِئُونِي بِأسماء هَـؤُلاء إِن كنتم صَادِقِينَ (31)} صدق الله العظيم [البقرة].

کەواتە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، بەڕاستی بۆمان ڕوون بوویەوە هەرگیز ھەموو بێباوەڕەکان ناتوانن لە ڕۆژی قیامەتدا قسە بکەن لەلایەن اللە ی رەحمانەوە لەبەرئەوەی کوفریان کردووە بە پەروەردگارەکەیان، وە بەھەمان شێوە لە اللە ترسە چاکەکارەکانیش لە مرۆڤ و جنەکان و فریشتەکانیش لەبەرئەوەی ئەوان اللە یان نەپەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت وە ھەرگیزیش بۆیان نیە لە بەرامبەر زاتی پەروەردگار قسەیەک بکەن جگە لەم مەھدیە چاوەڕوانکراوە نەبێت کە اللە ی پەرستووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازاً (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَاباً (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَاباً (33) وَكَأْساً دِهَاقاً (34) لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْواً وَلَا كِذَّاباً (35) جَزَاء مِّن ربّك عَطَاء حِسَاباً (36)ربّ السماوات وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا الرحْمَنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَاباً (37) يَوْمَ يَقُومُ الرُّوح وَالْمَلَائِكَةُ صَفّاً لَّا يَتَكَلَّمُونَ إلا مَنْ أَذِنَ له الرحْمَنُ وَقَالَ صَوَاباً (38) ذَلِكَ الْيَوْمُ الحقّ فَمَن شَاء اتَّخَذَ إِلَى ربّه مَآباً (39) إِنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَاباً قَرِيباً يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كنت تُرَاباً (40)} صدق الله العظيم [النبأ].

جا لەبەرچی ھەموو پارێزکاران ناتوانن و بۆیان نی یە لەلای زاتی پەروەردگارەکەیان بدوێن و قسە بکەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازاً (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَاباً (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَاباً (33) وَكَأْساً دِهَاقاً (34) لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْواً وَلَا كِذَّاباً (35) جَزَاء مِّن ربّك عَطَاء حِسَاباً (36) ربّ السماوات وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا الرحْمَنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَاباً (37)} صدق الله العظيم [النبأ].

وە بەھەمان شێوە فریشتە نزیکەکانیش بە جبریلی ئەمینەوەش ناتوانن له‌به‌رده‌ستی زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێن و قسەیەک بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَوْمَ يَقُومُ الرُّوح وَالْمَلَائِكَةُ صَفّاً لَّا يَتَكَلَّمُونَ إلا مَنْ أَذِنَ له الرحْمَنُ وَقَالَ صَوَاباً (38) ذَلِكَ الْيَوْمُ الحقّ فَمَن شَاء اتَّخَذَ إِلَى ربّه مَآباً (39) إِنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَاباً قَرِيباً يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كنت تُرَاباً (40)} صدق الله العظيم [النبأ].

جا ئەمەیە پێگەو پایەکەی مەھدی چاوەروانکراوی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە کە اللە دەپەرستێت بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بەڵام ئەوانی تر ھەموویان ھەڵەیان کردووە لە ھۆکارەکە وە دەیانەوێت بیکەن بە ھۆکار بۆ بەدەست ھێنانی بەھەشت بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو کردوویەتی بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئامانجێک کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی.

وە ئەمەش دەزانم ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئەم قسەیە گەورەیە جا پەلە مەکەن و لەسەر خۆتانی سوک بکەن وە لەنێوانی من و ئێوەدا یەک شت ھەیە ئەویش ئەوەیە بانگەشەی پەروەردگارێتی نەکەم، وە ڕەواش نی یە بۆم اللە زانستی کتێبم پێبدات جا بە خەڵکی بڵێم داوام لێبکەن لە بری اللە، پەناش دەگرم بە اللە شتێک بڵێم لە حەقی مندا نەبێت بەڵکو بانگتان دەکەم بۆ ئەوەی اللە بپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت جا بەدوای نیعمەتی ڕازی بوونەکەی نەکەون وەک وەسیلەو ھۆکار لە پێناو بەدەستھێنانی نیعمەتی بەھەشت یان پلەی بەرزو بڵندی بەهەشت (الدرجة العالية الرفيعة) بۆ جێنشینی و خەلافەتی مەلەکوت، جا اللە لە پێناو ئەمە دروستی نەکردوون ھەمووتان بەڵکو اللە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی تێیاندایە لە پێناو ئێوەدا دروستکردووەو ئێوەشی دروستکردووە لە پێناو خۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إلا لِيَعْبُدونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].

وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەوازتان دەکەم بۆ پەرستنی ئەو اللە یەی پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وەک ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، جا ئایا بەدوای ڕێگای نیعمەتی ڕازی بوونەکەی دەکەون لەگەڵم یان ئێستا من توڕەیی ئێوە ھەمووتان بەدەست دەهێنم جا وام دەبینن لەسەر بەتاڵ و گومڕاییەکی ئاشکرا بم؟ کەواتە فەرموون دەربارەی گومڕاییەکەم پێم بڵێن ئەگەر ڕاستدەکەن! یان ئەوەیە ئێوە پێغەمبەرو نێردراوان دەپەرستن؟ ھەر لەبەرئەمەش دواتر وام دەبینن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بم لەبەرئەوەی ئێوە وازتان لە اللە ھێناوە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکان تا پێشبرکێ بکەن بۆ لای تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لەلای ھەرچی ئێوەنە وای دەبینن بۆتان نیە ئەمە بکەن، بەڵکو دەتانەوێت شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەستی اللە!
وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەخۆم کەس بۆی نی یە دەربارەی شەفاعەت قسە بکات تەنھا مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، وە نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیزیش من شەفاعەتتان بۆ ناکەم لەلای پەروەردگارەکەم پەناش دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، جا چۆن شەفاعەت بکەم لەبەردەستی ئەو اللە یەی بەڕەحم و میهرەبانترە لە بەندەکەی بۆ بەندەکانی! بەڵکو پەروەردگارم مۆڵەتم دەدات تا قسەی بەجێ بکەم تا قسەی لەگەڵ بکەم بۆ ھاتنەجێی گەورەترین نیعمەتەکەم کە بریتی یە لەوەی ڕازی بێت لە نەفسی خۆی نەک متحسرو خەفەتبار لەسەر بەندەکانی، وه‌ لەبەرئەوەی زانستم ھەیەو دەزانم اللە بە حەسرەت و خەفەتبارە لەسەر بەندەکانی لەبەرئەوەی بە ڕەحم و میهرەبانترە بۆ بەندەکانی لە بەندەکەی ھەر لەبەر ئەمەش بەھەشتم لەسەر خۆم حەرام کردووە تا ئەوکاتەی اللە گەورەترین نیعمەتەکەم بۆ دەهێنێتەجێ کە بریتی یە لەوەی ڕازی بێت لە نەفسی خۆی، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت ئەگەر بێتو ھەموو شتێک نەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە؟ جا لەپاش ئەمە شەفاعەت دێت لەلایەن اللە ی تاک و تەنهاوە جا بە مەھدی چاوەروانکراو دەڵێت تۆو بەندەکانم برۆنە ناو بەھەشتەکەمەوە جا وا نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەتم بۆ ھێنایە جێ، وە لێرەدا ئەمە دەبێتە شتێکی سەرسوڕهێنەرو لەناکاو جا خەڵکی ھەندێکیان بە ھەندێک دەڵێن: ئەوە پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟ جا چاکەکارەکان ئەوانەی ترس و تۆقین و ته‌نگانه‌ گەورەکەی (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری و په‌ژاره‌ی نەکردوون دەڵێن: حەق و ڕاستی فەرموو بەڕاستی ئەو زۆر پایەبەرزو گەورەیە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الأرض وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍ وَمَا له مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍ (22) وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إلا لِمَنْ أَذِنَ له حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ ربّكم قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (23)} صدق الله العظيم [سبأ].

جا ئەمە ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەیە کە اللە مۆڵەتی داوە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إلا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ} صدق الله العظيم [سبأ: 23].

ئەمەش لەبەرئەوەی اللە دەپەرستێت تا ڕازی بێت لە نەفسی خۆی بەڵام نەیوتووە: پەروەردگارم من شەفاعەت دەکەم بۆ بەندەکانت! پەنا بە اللە دەگرم؛ جا ئەمە بریتی یە لە گومڕاییەکی دوورو ئاشکرا. کەواتە ھیچیان بۆ زیاد ناکەم تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت، ئەمەش لەبەرئەوەی دواتر ئەوان دەڵێن ئەگەر ئەم بەندەیە نەبووایە ئەوا لەناو دەچووین، اللە بیان کوژێت چۆن درۆو بوختانی وا ھەڵدەبەستن؛ بەڵکو ئەگەر اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر نەبێت ئەوا لەناو دەچن، جا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە تەحەسورو خەفەتباری پەروەردگارەکەی زانیوە لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی لەبەر ئەوەی ئەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە جا قسەی اللە مەشێوێنەو لە شوێنەکەی خۆی لای مەدە ئەی (کاشف) یان ئەوەیە تۆ نکۆڵی لەمە دەکەی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت؟ جا ئەگەر بەم شێوەیە بوو اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت چۆن اللە بە حەسرەت و خەفەتبار نابێت لەسەر بەندەکانی جا لە اللە بترسە.

وە ئەمەش بریتی یە لە گەورەترین قسە کە مەھدی چاوەڕوانکراو نوسیویەتی لە کتێبدا جا کوفر مەکە بە ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم اللە الأعظم)؛ وە ئەگەر ئەمەت کرد ئەوا تۆ کوفرت کردووە بەوەی ڕازی بوونی اللە بریتی بێت لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکەی بەهەشت، وە دواتریش اللە خۆی حوکم دەکات لە نێوان من و تۆو ھەمووان بە حەق وە ھەرخۆشی چاکترینی ئەوانەیە کە بە خێرایی ھەموو شتێک تاوتوێ و حساب دەکات.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئەم بەیانە بە ندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النّعيم الأعظم)؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نوسیویەتی.
______________