- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
14 - 09 - 1430 کۆچی
03 - 09 - 2009 زایینی
04:56 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=110783
ــــــــــــــــــــــ
ئەی گەلی موسڵمانان، چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕایی دەبێت کە بانگەوازتان دەکات بۆ پەرستنی اللە بەتەنھاو پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەگەر ئێوە بەتەنھا اللە دەپەرستن؟
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان، وە شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{قُلْ رَبِّي أعلم بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:٢٢].
وە ئەی مەحمود میسری، ئایا دەزانی مەبەست لەوانە کێن کە اللە ڕێگری لە پێغەمبەرەکەی کردووە لەوەی فەتوایان لێ وەربگرێت دەربارەی ھاوەڵانی ئەشکەوت؟ ئەمە مەبەستی خاوەن کتێبەکانە لە نەصاراو یەھود لەوانەی بە نەزانی و تفەنگ نان بەتاریکە شەوەوە بەبێ دەسەڵاتی زانست دەربارەی ژمارەکەیان قسە دەکەن، جا لەبەرئەوەی اللە محمد پێغەمبەری اللە ی ئاگادار نەکردبوو بە زانستەکەی ئەوان -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- وە بەھەمان شێوە خاوەن کتێبەکانیش ئاگادار نەبوون، جا لەبەرئەوەی باس و خواسی ئەوان تایبەت نەبوو بە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە اللە فەرمانی پێکردبوو بەوەی زانستەکەیان بگەڕێنێتەوە بۆ لای اللە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{قُلْ رَبِّي أعلم بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا} [الكهف:22].
وە اللە فەرمانی بەپێغەمبەرەکەی نەکردبوو دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی تا ژمارەکەی ئەوان و چیرۆک و بەسەرھاتەکەیان بۆ خەڵکی بسەلمێنێت، هەر لەبەرئەمەش پێغەمبەرەکەی زانستی بەوان نەبوو؛ بەڵکو ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کە اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە ئاگادارە بەزانستەکەی ئەوان لەبەرئەوەی ئەوان وەزیرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراون وە باس و خواس و کاروبارەکەیان تایبەتە بەئەو بۆ سەلماندنی خەلافەتەکە، وە مەھدی چاوەڕوانکراویش لە دەستەکەی محمد پێغەمبەری اللە یە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی. ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:١٢].
وە مەبەستی لەمەش زیندووکردنەوەکەی دووەمیانە بەدەرچوونیان بۆ خەڵکی تا خەڵکی بزانن کامە دەستە ژمارەکەی ئەوان و درێژی ماوەی مانەوەکەیانیان سەرژمێری کردووە.
وە ئەی برای بەڕێزم، لەبەرئەوەی شەیتان شک و گومانی دەربارەی حەق فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواتی (ھیدایەتەکەت لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتی دای) لەدوای زێدەڕەویکردن جا ئێستا ھۆکارەکەی ئەمەت پێدەڵێم کە بریتی یە لەوەی:
تۆ دڵنیابوویت بەوەی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو وە بیروباوەڕێکی تەواوت بۆ دروست بوو بۆ ئەوەی ھیچ شتێک دڵەکەت توشی ئاشوب ناکات بۆ ھەمیشە دەربارەی ئەوەی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانكراو، جا ھەڵەت کرد لەمەدا! جا تۆ چوزانی بەوەی ھیچ شتێک دڵەکەت توشی ئاشوب ناکات؟ جا ھەر اللە یە کە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت؟ جا اللە دەیەوێت وانەیەکت پێبدات تا ھیچ متمانەت بەخۆت نەبێت؛ بەڵکو دەبێت ئەوە بڵێی کە اللە فێری کردوون لەمەحکەمی کتێبەکەی بەوەی لەدوای ھیدایەتدران بڵێن:
{رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ} صدق الله العظيم [آل عمران:٨].
وە بەھەمان شێوە دواتر ئەوەت پێدەڵێم کە دڵەکەت ھەرگیزاو ھەرگیز لەمڕۆ بەدواوە ناترسێت بۆ زیکری پەروەردگارەکەت وە ھەرگیزیش چاوەکەت فرمێسک ناڕێژێت ھەتا ئەوکاتەی دەگەڕێیەوەو ملکەچ دەبیت بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەت بەوەی جێگیرو ڕاوەستاوت بکات لەسەر حەق، وە ئەی برای بەڕێز ئەوە تۆ نیت کە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە و پلەکانی زانست دابەش دەکەیت لەنێوان بەندەکانیدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَةَ رَبِّكَ} صدق الله العظيم [الزخرف:٣٢].
وە بەڕاستی من دەبینم شەریک و ھاوبەشت بۆ اللە داناوە بە دوعایەکەت بەوەی دەڵێی محمد پیغەمبەری اللە خۆشەویسترو نزیکترە لەتۆ لەلای اللە، ئەمەش بۆیە وادەڵێی و بیروباوەڕت وایە لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە بەڕاستی لەدڵتدا خۆشەویسترە لە اللە، بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو دەڵێت: ئەی اللە بەڕاستی من پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەم لە بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) بەخشی بە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەبەرامبەر ئەوەی خۆشەویستی و نزیکیەکەتم بۆ زیاد بکەی، ئەمەش لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو لەم کەسانەیە کە پێشبڕکێ دەکات لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
خۆ ئەگەر بانگەوازبکەم و بڵێم باپیرەم پێغەمبەری اللە خۆشەویسترو نزیکترە ئەوا ئەو کاتە من شەریک و ھاوبەشم داناوە بۆ اللە وە خۆشەویستیەکەم بۆ باپیرەم پێغەمبەری اللە زیاترە لە خۆشەویستیەکەم بۆ پەروەردگارم پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لەموشریک و ھاوبەشدانەران بم، جگە لەوەی من ڕێزو خۆشەویستی ئەو دەدەم بەسەر خۆم و دایکم و باوکم لە مەلەکوتەکەی دنیاو دواییش تەنھا لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی نەبێت لەبەرئەوەی من محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ناپەرستم بەڵکو شوێنی دەکەوم لە پەرستنەکەی بۆ اللە بەتەنھاو پێشبڕکێی لەگەڵدا دەکەم وە لەگەڵ سەرجەم بەندە نزیکەکانی اللە ش تا دەرکەوێت کامەمان نزیکترە لەلای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
جا لەبەرئەوەی بەڕاستی دەزانم من پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەم بەدەست ھێناوە لەبەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) جا لەپاش ئەوەی بەدەستم ھێنا بەخشیم بە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وەکو وەسیلەو ھۆکارێک بۆ ھاتنەجێی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم؛ کە ڕازیبوونی اللە یە لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر خەفەتبارو بەحەسرەت نەبێت لەنەفسی خۆی) بۆ بەدەستھێنانی پلەی زیاتر لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی لەبەرئەوەی من اللە م زیاتر خۆشتر دەوێت لە باپیرەم، خۆ ئەگەر ڕێزو خۆشەویستی باپیرەم زیاتر دانا بەوەی ئەو خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەلای اللە لەمن ئەوا ئەوکاتە باپیرەم زیاتر خۆش ویستووە لە اللە، لەپاش ئەمەش لەجێگای اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆم نادۆزمەوە، جا ئاگاداربن خۆشەویستی بریتی یە لە غیرە وە منیش غیرەم ھەیە لەسەر اللە لەبەرامبەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە لەبەرامبەر سەرجەم بەندە نزیکەکانی اللە ئەمەش لەبەرئەوەی اللە بریتی یە لەوکەسەی کە خۆشەویسترین کەس و شتە لەلام ئەی مەحمود میسری، جا ئەگەر تۆ اللە ت زیاتر خۆشتر دەوێت لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە زیاتریش لە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا لەسەرتە غیرەت ھەبێت لەسەر اللە لەبەرامبەر محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە لەبەرامبەر مەھدی چاوەڕوانکراو وە لەبەرامبەر سەرجەم بەندە نزیکەکانی اللە جا پێشبڕکێمان لەگەڵ بکەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەگەر تۆ کەسی تر ناپەرستی تەنھا اللە نەبێت جا لەو بەندانەی اللە بە کە اللە لەمەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی:
{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
وە ئەی گەلی موسڵمانان، چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕایی دەبێت کە بانگەوازتان دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا و پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەگەر ئێوە بەتەنھا اللە دەپەرستن کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ کەسێکی تر نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لەئەو نەبێت؟
وە بەڵێ منی مەھدی چاوەڕوانکراو محمد پێغەمبەری اللە م خۆشتر دەوێت زیاتر لە خۆشم وە لە دایکم و باوکم و لەھەموو خەڵکیش زیاتر، ھەر لەبەرئەمەش ئومێد دەکەم لە اللە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العالية اڵرفیعة) ی پێ بدات وە ڕێزوخۆشەویستی ئەو دەدەم بەسەر خۆم بەتەواوی بەڵام ئاگاداربن ئەگەر ھاتوو من اللە م واز لێھێنا بۆ محمد پێغەمبەری اللە بەوەی پێشبڕکێم لەگەڵدا نەکرد لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە ئەو کاتە من باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە م خۆشتر ویستووە لە اللە! پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە موشریک و ھاوبەشدانەران بم، جا ئایا خۆشەویستیەکەی من بۆ محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی تەنھا لەبەرئەوەنیە چونکە اللە خۆشیدەوێت بۆیە منیش خۆشم دەوێت؟ جا ڕەوانیەو ناکرێت بۆم ئەوم زیاتر لە اللە خۆشتر بوێت وە اللە ش وازلێبھێنم بۆ ئەو پەناش دەگرم بە اللە؛ بەڵکو پێشبڕکێی لەگەڵدا دەکەم لەسەر خۆشەویستی اللە و بزیکیەکەی وە سەرجەم بەندە نزیکەکانی اللە ش پێشبڕکێ دەکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پەروەردگارەکەیان:
{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
جا لەبەرچی ناتەوێت لەم کەسانە بیت ئەگەر بەڕاستی تۆ اللە دەپەرستی ئەی مەحمود میسری؟ بەڕاستی من دەتبینم بەوەی لاتداوەو گومڕابوویت لەڕێگای ڕاست جا محمد پێغەمبەری اللە و سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانیش دروودو سڵاویان لێبێت وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ن کە
{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
جا لەبەرچی پێشبڕکێیان لەگەڵدا ناکەی لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە؟ یان وای دەبینیت ڕەوانیەو ناکریت و نابێت بۆت پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەی لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە؟ کەواتە بەڵگەکەت بھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی، وە بەڕاستیش ھەوڵی جێگیر بوونتماندا لەسەر حەق وە بەیعەتەکەتمان قبوڵ کرد بە بیروباوەڕە کەم و کورت و ڕۆیشتووەکەتەوە، جا ڕووت وەرگێڕا بەتووش بوون بەفیتنە هیچ هێزو توانایەکیش نیە تەنها بە اللە نەبێت! جا ئایا اللە محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- و سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکانیشی بۆ چیتر ڕەوانە کردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھاو پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؟ وە فەرمانیشیان بەخەڵکی نەکردووە تا ئەوانیان زیاتر خۆشتر بوێت لە اللە تا واز لە پیشبڕکێ کردن بھێنن لەسەر پەروەردگارەکەیان لەگەڵیاندا، جا لە نەزانان مەبە، بەڵکو شوێنکەوتنی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ئەوەیە کە بەتەنھا اللە بپەرستی بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێی نەک محمد پێغەمبەری اللە بپەرستی جا ئەوت زیاتر خۆشتر بوێت لە اللە جا ئەمە زێدەڕەویکردنە لەلایەن تۆوە بەناحەق، وە منیش فەرمانم پێنەکردووی بەوەی مەھدی چاوەڕوانکراوت زیاتر خۆشتر بوێت لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؛ بەڵکو بانگم کردووی بەوەی پێشبڕکێ بکەی لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر بێت، وە پێشبڕکێ بکەیت لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو جا لە ڕەببانیە پێشبڕکێکارەکان بیت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا داوایان لێمەکە لەجێگای اللە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بانگەوازتان ناکات بۆ لای پەرستنی خۆی لەجێگای پەروەردگارەکەی تا واز لە اللە بھێنن بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو تا ئەو خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەئێوە لەلای اللە جا ئەگەر ئەوەتان کرد ئەوا بەڕاستی شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە؛ بەڵكو بانگەوازتان دەکەم بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لەخۆشەویستیە گەورەکەتاندا تا پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تا دەرکەوێت کامەتان نزیکتر دەبێت لەمەھدی چاوەڕوانکراو لەلای اللە ئەگەر ئێوە بەتەنھا اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە ھەرگیزیش مەھدی چاوەڕوانکراو شوێنی زێدەڕەوەکان ناکەوێت دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە ئەوانەی دەرگایان قفڵ داوە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا وازیان لە اللە ھێناوە بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی ئەوانە قەدرو ڕێزی اللە یان نەگرتووە بەوشێوەیەی حەق و شایستەیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت، وە خۆشەویستیەکەیان بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە گەورەترە لە خۆشەویسیەکەیان بۆ اللە! خۆ ئەگەر اللە یان زیاتر خۆشتر بویستبایە لە خۆشەویستیەکەیان بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکەیان ئەوا ئەوکات غیرە دەیگرتن و پێشبڕکێیان لەگەڵ ھەموو بەندەکانی اللە دەکرد لەسەر خۆشەویستی اللە تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ئومێدی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی دەکەن و لەسزاکەشی دەترسن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
بەڵام مەحمود میسری دەیەوێت پاشگەز بێتەوە لەبەیعەت پێدانەکە بە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەھۆی ئەوەی بانگەواز دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا وە بۆلای پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە ی دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی زیاتر خۆشتر دەوێت لەخۆشەویستیەکەی بۆ اللە جا ھەرگیز لەجێگای اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆێ نادۆزێتەوە، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە لەمڕۆ بەدواوە دڵەکەی ملکەچ نابێت و تاترسێت و ھەرگیزیش چاوەكانی فرمێسک ناڕێژێت تا ئەوکاتەی دەگەڕێتەوە لای اللە بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی جا خۆشەویستی اللە لەدڵەکەی گەورەتر بێت لە خۆشەویستیەکەی بۆ محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە گەورەتریش بێت لە خۆشەویستیەکەی بۆ مەھدی چاوەاروانکراو جا تەسلیمی حەق بێت بەتەواوی.
وە ئەی مەحمود میسری، ئایا تۆ وای دەبینیت بەوەی ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی بێت لەبەرئەوەی ئەو بانگەوازی موسڵمانان دەکات بۆ لای نەپەرستن و بەندایەتی نەکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە وە بەوەی پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە، وە فەتواش بۆ خەڵکی دەدات بەوەی اللە تایبەت نیە بە پێغەمبەران و نێردراوان تا بەتەنھا ئەوان پێشبڕکێی لەسەر بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکتر دەبێت وە فەتوا دەدات بۆ موسڵمانان بەوەی پێغەمبەرەکانی اللە ش تەنھا بەندەیەکن وەکو ئێوە کە:
{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧]؟
جا چۆن ئەم کەسە لەسەر گومڕاییە کە بانگەواز دەکات بۆلای پەرستنی اللە بە پێشبڕکێ کردن لەسەر ئەوەی دەیپەرستن تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکتر دەبێت، جا چۆن پێم دەڵێی لە اللە بترسم برای بەڕێزم؟ جا ئایا بانگەوازم کردووی بۆ شتێکی بەتاڵ؟ جا ھێشتا ھەر دەرگای پێشبڕکێ کردنەکە کراوەیە:
{مَا لَكُمْ لاَ تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَاراً} [نوح:13].
بەڵکو ئەمە لە بەگەورەگرتنی اللە یە کە پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، جا ئایا لە ڕەببانیەکان نابیت لەوانەی پێشبڕکێ دەکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە وەکو ئەوکەسەی بانگەوازتان دەکات کە اللە زانستی کتێبەکەی خۆی پێداوە (کە ئیمام مەهدیە) وە پێشی نەوتوون ببن بە بەندەی من و من بپەرستن لەجێگای اللە وە بەوەی زیاتر لە اللە منتان خۆش بوێت بەڵکو فەرمانی پێکردوون بەحەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنْتُمْ تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:٧٩].
ھەرچی سەبارەت بەوەیە ئایا مەھدی چاوەڕوانکراو خۆشەویسترو بزیکترە لەلای اللە؟ جا ئەمە ھێشتا دەرگای پەرستن و پێشبڕکێ کردنەکە دانەخراوە، اللە ش خۆی ئەوکەسەیە کە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی دابەش دەکات نەک مەحمود میسری نە مەھدی چاوەڕوانکراویش. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَةَ رَبِّكَ} صدق الله العظيم [الزخرف:32].
جا ئەمە شتێکە تایبەتە بە اللە کە پلەکانی دابەش دەکات لەنێوان بەندەکانی خۆی، وە اللە مەحمود میسری نەکردووە بە دادوەر دەربارەی خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی نە بە دادوەریش دەربارەی پلەکانی زانست، وە مەھدی چاوەڕوانكراویش فەتوای ئەوەی نەداوە خۆی خۆشەویسترو نزیکترە لە اللە لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا ھێشتا دەرگاکە کراوەیە بۆ پێشبڕکێ کردنەکە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا بەتەنھا اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دامەنێن وە نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە تان زیاتر خۆشتر نەوێت لەپەروەردگارەکەیان تا ڕێزو خۆشەویستی ئەوان بدەن بەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە بەڵکو پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن وە داوای پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة ) بکەن لە اللە بۆ محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ئەگەر ئێوە ئەوتان زیاتر لە خۆتان خۆشتر دەوێت ھەروەک من زیاتر لەخۆم خۆشم ویستووە وە پلەکەی خۆمم لەبەھەشت بەخشیوە بە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وەکو وەسیلەو ھۆکارێک تا اللە خۆشەویستی و نزیکیەکەی خۆی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی خۆیم بۆ زیاد بکات. وە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:٣٥].
لەوەیە یەکێک بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "جا ئەگەر تۆ پلەکەی خۆتت بەخشیوە بە باپیرەت ئەی بەھەشتەکەی تۆ لەکوێیە؟" لەپاش ئەوە منیش وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: بەڕاستی خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی بریتی یە لە گەورەترین نیعمەت سەبارەت بەمن، ھەرچی بەھەشتیشە جا ئەوا تواناو قودرەتی اللە سنوری نیە بەدروستکردنی ئەم بەھەشتەی ئێستا وە بەھەشتیش لەلام گرنگ نیە ئەوەندەی زیاتر خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەیم لەلا گرنگە هەرئەمەش ئامانجە حەقەکەیە لەدروست کردنەکەی من و دروستکردنی مرۆڤ و جن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:٥٦].
ھەرچی سەبارەت بە بەڵگەکەتە لەسەر بینینی اللە پاک و بێگەردی بۆی کە دەڵێی:
{ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ ﴿٣٤﴾ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [ق].
جا پێشتر فێرمان کردن بەوەی ئەم نیعمەتە زیادەیە چیە لە نیعمەتەکان، ئەمە بریتی یە لە نیعمەتی ڕازی بوونەکەی اللە کە گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:٧٢].
وە لەم ئایەتە مەحکمەشدا اللە بۆتانی ڕوونکردۆتەوە بەوەی (مزید) ئەو نیعمەتە زیادەیە چیە لەسەر نیعمەتەکانی بەھەشت ئەویش بریتی یە لە:
{وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ} صدق الله العظيم.
جا لەبەرئەوەی لێکدانەوەکەت بۆ قورئان بەگومانە بەبێ بەڵگە وات زانیوە ئەم نیعمەتە زیادەیە بریتی یە لە بینینی اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵام من بەڵگە ئاشکرایەکەم بۆ ھێنای بەوەی ئەم نیعنەتە زیادەیە بریتی یە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:٧٢].
جا چیتە ئەی پیاو دەتەوێت لابدەیت لەحەق لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتی دایت بۆ لای وە دەتەوێت شوێنی ئەوانە بکەویت کە قسە دەکەن لەسەر اللە بئ ئەوەی بزانن؟ ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُمْ مَا يَتَّقُونَ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١١٥) إِنَّ اللَّهَ له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١١٦) لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١١٧) وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنْفُسُهُمْ وَظَنُّوا أَنْ لَا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١١٨) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ (١١٩)} صدق الله العظيم [التوبة].
دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
برای پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________