ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
09 - 09 - 1430 کۆچی
30 - 08 - 2009 زایینی
01:22 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4998
ـــــــــــــــــــ
له‌به‌رچی اللە ی پایەبەرز نه‌یفه‌رمووه: [قال ربكم أعلمُ بما لبثتم]؛ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی: {قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ}
صدق الله العظيم ؟
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارە چاک و پاکەکەی و شوێنکەوتوانی حەق تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان..
ئه‌ی خاوه‌ن ژیری و هۆشمەندەكان ئه‌وانه‌ی له ئایه‌ته‌كانی كتێب وورد ده‌بنه‌وه نزیكترین وه‌ڵام بریتی یه له وه‌ڵامی (الأواب)، وه زانستهكهشتان زیاد ده‌كه‌م ده‌رباره‌ی هۆکاری ئه‌وه‌ی قسه‌كاره‌كه به كۆ (جمع) قسه ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی قسەیان لەگەڵ دەکات وه وه‌ڵامی ئەوانەی قسەیان لەگەڵ دەکات به هه‌مان شێوه به كۆ (جمع) ـه، جا هه‌رچی هۆکاری ئه‌وه‌یه قسه‌كاره‌كه (كه یه‌كێک بوو له‌وان و له‌گه‌ڵیاندا مابوویه‌وه) به زمانی كۆ (جمع) قسه ده‌كات، کە وتی:
{قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا} صدق الله العظيم [الكهف:19].
ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەگه‌ر به شێوازی دوو كه‌سی (مثنی) قسەی لەگەڵ بکردنایە ئه‌و كات یەکێک نه‌ده‌بوو له‌وان وه لهگهڵێشیان نه‌ده‌مایه‌وه ئەگه‌ر بیوتبا (كم لبثتما - ئه‌م دوانه‌تان چه‌نده ماونه‌ته‌وه) جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێک بوو له‌وان جا پرسیاری لێ‌كردن ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی هه‌موویان (به‌خۆشیه‌وه) له‌به‌ر ئه‌مە ده‌بینن دواندنه‌كه به سیفه‌تی كۆ (جمع) ـه، جا وتی:
{قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ}.
پاشان ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامیان به كۆ (جمع) دایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان مابوویه‌وه، هه‌ر لهبهرئهمەش بوو وتیان:
{قَالُوا لَبِثْنَا}، جا له‌پاش ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه له پرسیاركاره‌كه‌وه به‌هه‌مان شێوه به كۆ (جمع) هات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێک بوو له‌وان له‌دوای ئه‌وه‌ی گوێی له وه‌ڵامه‌كه بوو ده‌رباره‌ی دڵنیانه‌بوون له‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ماونه‌ته‌وه ڕۆژێک یان كه‌متر له ڕۆژێک یان زیاتر له‌مه، پاشان به‌م وه‌ڵامه قسه‌ی كرد کە ئه‌وو هه‌موو قسهكارهكانیشی دەگرتەوە، بۆیەش وتی:
{قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ} [الكهف:19].
جا بۆمان روون بوویه‌وه حیكمه‌تی به حه‌ق چی یه له قسه‌كردنه‌كه بۆ شێوازی دوو كه‌سی (مثنی) به كۆ (جمع) له‌م قسه‌یه‌ی:
{قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا}، ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان سێ كه‌س بوون نەک دوو، جا ئەگه‌ر بیوتبایه (كم لبثتما) (ئه‌م دوانه‌تان چه‌نده ماونه‌ته‌وه) ئه‌وا ئه‌وكات ئه‌م كه‌سه‌ی ده‌یدواندن له‌وان نه‌ده‌بوو وه له‌گه‌ڵیشیان نه‌ده‌مایه‌وه
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و له‌وان بوو بۆیه ناكرێت قسه‌كردنه‌كه به شێوازی دوو كه‌سی (مثنی) بێت، لەبەرئەوەی دواتر هاوەڵانی ئەشکەوت ژمارەکەیان دەبوو بە دوو کەس بەتەنها ئەگەر بهاتبا قسەکردنە بە شێوازی دووکەسی بووایە، به‌ڵام پرسیارهكهیان بریتی بوو له ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌وان و خۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشی له‌وان بوو (واته له‌گه‌ڵیان مابوویه‌وه)، جا فەرموودەی اللە وورده‌و له‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییدایه. جا ئایا ڕاتان چی یه ئەگه‌ر بمانبینیبایه پرسیاركارهكه بیوتبایه (كم لبثتما) (ئه‌م دوانه‌تان چه‌نده ماونه‌ته‌وه) ئه‌وكاته پرسیاركارهكه ده‌بوو به یه‌كێک له ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پرسیاركارهكه بیوتبایه: (قال ربكم أعلم بما لبثتما) (وتی په‌روه‌ردگارتان زاناتره به‌وه‌ی ئه‌و دوانه‌تان چه‌نده ماونه‌ته‌وه) ئەوکات خۆی ده‌رده‌كرد بەوەی لەوان نیە هه‌ر لهبهرئهمەش به‌ناوی خۆی و به‌ناوی ئه‌وانیش هه‌موویان وه‌ڵامی دانه‌وه جا وه‌ڵامی دانه‌وه به‌وه‌ی زانستی مانه‌وه‌یان له‌لای اللە ی زانایه به زانستی غه‌یب و نهێنی و شاراوه‌كان، بۆیەش وتی:
{قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ} صدق الله العظيم [الكهف:19].
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی به زمانی كۆ (جمع) قسه‌ی دهكردو خۆشی له ژماره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت دەرنەکرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێک بوو له‌وان جا وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش كۆتایی هات ده‌رباره‌ی حیكمه‌تی ئەوانەی قسەیان لەگەڵ دەکرا به دەربڕینی كۆ (جمع) به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش كۆتایی هات ده‌رباره‌ی هۆكاری قسه‌ی تاکە کەسەکە (مفرد) به‌ناوی كۆ (جمع) ـه‌وه:
{قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ}. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێک بوو له‌وان، ئه‌مه‌ش ئەم ئه‌نجامه بوو کە پێی گه‌یشتن به‌وه‌ی هه‌موویان نازانن ماوه‌ی چه‌نده ماونه‌ته‌وه جا به زمانی كۆ (الجمع) له قسه‌ی لەگەڵ دەکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێک بوو له‌وان جا دواتر ئه‌وه‌بوو ڕێک كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان نازانن ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌یان چه‌نده هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بوو به‌ناوی كۆ قسه‌ی كرد له‌م ئه‌نجامه‌ی پێی گه‌یشتن:
{قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ}.
زیاد لهومەش زمانی عه‌ره‌بی قسه‌كردنی شێوازی دوو كه‌سی (مثنى) به كۆ (جمع) نه‌فی ناكات به‌ڵام ویستمان زانستان زیاد بكه‌ین ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌م قسه‌كردنه‌ی قسه‌كاره‌كه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیوتبا (كم لبثتما) (ئه‌و دوانه‌تان چه‌نده ماونه‌ته‌وه) ئه‌و كاته ده‌بوو به كه‌سێكی به‌ده‌ر له ژماره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت هه‌روه‌ک بڵێی كه‌سێک بێت تازه ئه‌وانی دۆزیبێته‌وه، جا بێگومان دواتر به شێوازی دوو كه‌سی (مثنى) پرسیاری لێده‌كردن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یدواندن دوو كه‌س بوون بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێک بوو له‌وان بۆیە پرسیاره‌كه‌ی ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی هه‌موویان بوو (واته به‌خۆشیه‌وه)، بۆیەش وتی (كَمْ لَبِثْتُمْ) ماوه‌ی چه‌ند ماونه‌ته‌وه ((به‌و مانایه‌ی من و ئێوه)) له‌به‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كه‌ی به حاڵه‌تی كۆ (جمع) بوو كاتێک وتی:
{قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ} صدق الله العظيم.
وه پێشتریش ژماره‌ی ئه‌وان و ژماره‌كه‌یان و چیرۆک و ناوه‌كانیان و حیكمه‌ت له مانهوهکەیانمان به ووردی و تێروته‌سه‌لی باس كردووه، وه پێشتریش فه‌توامان داوه به‌وه‌ی له‌وێدا (له‌ئایه‌ته‌كه‌دا) قسه‌یه‌كی حه‌ق هه‌یه ده‌رباره‌یان کە ژماره‌ی ئه‌وانی سهرژمێركردووه به‌ڕاست و حه‌قه‌وه جا اللە كردوویه‌تی به ڕووداوێكی داهاتوویی کە هێشتا نه‌وتراوه كه بریتی یه له قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ} صدق الله العظيم [الكهف:22].
وه هه‌ر ئه‌مه‌ش بریتی یه له قسه حه‌ق و ڕاست و دروستەکە بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو پشتیوانەکانی تا ببن به نیشانه‌ی به‌ڕاستدانه‌ر بۆ ئه‌م ده‌سته حەق و ڕاسته‌ی ژماره‌كه‌یان و ماوه‌ی مانه‌وه‌و چیرۆکەکەیان سهرژمێردهكهن جا دواتر اللە ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لای به‌شه‌ر تا ڕاستیەکە بزانن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه به‌وه‌ی كامه ده‌سته‌یان ژماره‌ی ئه‌وان و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان و چیرۆکەکەیان به حه‌ق و راست و دروستەوە سه‌رژمێر كردووه‌و كێش به به‌تاڵ ژماردوونی و باسی كردوون بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:12].
وه ئه‌مه‌ش بریتی یه له گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی كۆتاییان له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دووه‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتاییان بریتی یه له نیشانه‌یه‌ک له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت، وه حیكمهتهكهش ده‌رباره‌ی هۆکاری ئاگاداربوون به‌سه‌ریاندا له پێشتر ئه‌وه‌یه تا بینایه‌كیان به‌سه‌ردا دروست بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی كاتی حیكمه‌ته‌كه له مانه‌وه‌یان به خه‌وتوویی دێت، وه ئه‌وانه‌ی پێشتر دۆزیانەوەو ئاگاداربوون به‌سه‌ریاندا هیچ شتێكیان ده‌رباره‌یان نه‌ده‌زانی جگه له‌وه‌ی زانیان مانه‌وه‌یان به خه‌وتوویی ده‌بێت حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی تێدا هه‌بێت بۆیەش وتیان:
{فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ} صدق الله العظيم [الكهف:21].
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی دركیان به‌وه‌كرد اللە حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وان جا ئه‌وانیان به مردوویی نه‌بینی به‌ڵكو به خه‌وتوویی، جا ئه‌وان هه‌وڵیاندا بە ئاگایان بهێننەوە تا ده‌رباره‌ی چیرۆکەکەیان پرسیاریان لێبكه‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانی به ئاگایان بهێننه‌وه، جا لەپاش ئەمە دركیان به‌مه كرد اللە حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وان به خه‌وتوویی، بۆیەش بریاریاندا بینایه‌كیان به‌سه‌ردا دروستبكه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی كاتی حیكهمهتهكه له مانه‌وه‌یان دێت، به‌ڵام اللە ده‌رباره‌ی حیكمه‌ت له‌مانه‌وه‌و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وانی له مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی پێ وتوون، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا} صدق الله العظيم [الكهف:21].
جا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وانه كێن ده‌زانن به‌وه‌ی:
{أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا} صدق الله العظيم؟
ئایا ئه‌مانه هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتن؟ به‌ڵام ئه‌وان خۆ قیامه‌ت به‌درۆ نازانن، یان مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه کە پێشتر ئاگاداربوون به‌سه‌ریانداو ئه‌وانیان دۆزیه‌وه؟
{لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا}؟
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا ئاگاداربوون له پێشتردا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتنه هیچ حیكمه‌تێک له مانه‌وه‌ی ئه‌وان کە بریتی یه له‌وه‌ی نیشانه‌یه‌كه له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت؛ به‌ڵكو كه‌وتنه كێشه ده‌رباره‌یان به قسه‌و ده‌مه‌قاڵێ جا هه‌ریه‌كێكیان پێشبینی ده‌كرد حیكمهتێكیان هه‌یه كه حیكه‌مه‌تی ئه‌وی تریان نی یه جا له‌پاش ئه‌مه نه‌گه‌یشتن به هیچ حیكمه‌تێک له مانه‌وه‌کەیان، بۆیە وتیان:
{فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ} صدق الله العظيم [الكهف:21].
جا پرسیاره‌كه به‌بێ وه‌ڵام مایه‌وه جا ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وانه كێن له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت
{لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا} صدق الله العظيم [الكهف:21]؟
ئه‌مانه بریتین له ئوممه‌تێكی تر له کۆتا زه‌مان له سه‌رده‌می نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت؛ كه بریتین له ئوممه‌تی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌سه‌رده‌می ڕهوانهکردنەکەی كه بریتی یه له‌م ئوممه‌ته دیاریكراوه‌ی كتێب کە اللە كاتی سزایه‌كه‌ی دواخستووه بۆ سه‌رده‌مه‌كه‌یان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِلَىٰ أُمَّةٍ مَّعْدُودَةٍ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ} صدق الله العظيم [هود:8].
وه به‌یانی زیاترمان له‌لا هه‌یه دەربارەی ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا} صدق الله العظيم [الكهف:21].
جا ئایا ئه‌م به‌ڵێنه حه‌قه‌ی اللە چی یه؟ ئه‌مه بریتی یه له به‌ڕاستدانان بۆ به‌ڵێنه حه‌قه‌كه‌ی له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (9)} صدق الله العظيم [الصف:9].
كه‌واته ئایا ئه‌مه له‌سه‌رده‌ستی كێ یه کە ئایینە حه‌قه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو ئایین و به‌رنامه‌كان له هه‌موو زه‌ویدا ده‌رده‌خات؟ ئه‌مه له‌سه‌رده‌می مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی خه‌لیفه‌ی اللە یە ئه‌و كه‌سه‌ی اللە به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا ده‌ریده‌خات وه ئه‌م ئایینە هه‌قه‌ی پێ ده‌رده‌خات کە دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان هێناویه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو ئایین و به‌رنامه‌كان له هه‌موو زه‌وی جا اللە پێی زاڵی ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئایینەکان جا ئایینی پێ ده‌كات به یه‌ک بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان جا اللە به به‌نده‌كه‌ی نوره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات هەرچەندە تاوانكارانیش ڕقیان له ده‌ركه‌وتنی بێت و حەزی پێنەکەن. كه‌واته له‌به‌رچی ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان ئه‌م بانگه‌وازكاره بۆ به‌شه‌ر بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئایا وایده‌بینن بانگه‌وازه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی بەتاڵ و ناڕه‌واو هه‌ڵبه‌ستراوه؟
{قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.
وه ئه‌ی برایانی موسڵمانانم به‌ڕاستی من نامه‌یه‌كی تایبه‌تم له‌لایه‌ن یه‌كێک له زانایانی شیعه بۆ هاتووه کە ده‌ڵێت:
كۆتایی هات ئه‌وه‌ی له به‌یانه‌كه‌ی ئه‌میر حاجی یه‌حیا وه‌رگیراوه (کە وەستێندراوە نه‌ک له‌لایه‌ن ئێمه‌وه دواتریش بەندكردنهكهی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرین تا بهڵگهكهیمان بۆ بهێنێت)، پاشان به وه‌ڵامێکی حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی گرنگترین ئه‌م پارچه‌یه‌ی وه‌رمان گرتووه له به‌یانه‌كه‌ی كه بریتی یه له‌وه‌ی ده‌ڵێت:
ده‌ڵێین ئه‌ی ئه‌میر حاجی یه‌حیا، ئه‌وه كێ یه فه‌توای بۆ داویت ناصر محمد یه‌مانی پێتان ده‌ڵێت بڕوام پێبكه‌ن من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قم له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەتانه‌وه؟ به‌ڵكو ده‌مانبینیت فه‌توا بۆ سه‌رجه‌م پشتیوانەکان و سه‌ردانیكاران ده‌ده‌ین به حه‌ق جا ده‌ڵێین: بزانن بۆ هه‌موو بانگه‌وازێک به‌ڵگه هه‌یه، جا ئەگه‌ر من به‌سه‌رتاندا زاڵ نه‌بووم به زانست و ده‌سه‌ڵاتی به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان کە عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات جا ئەگه‌ر من ئه‌مه‌م نه‌كرد ئه‌وا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نیم ئەگه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌م به به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان بۆ نه‌هێنان ئه‌وه‌ی اللە ی ڕه‌حمان فێری كردووم به وه‌حی تێگه‌یشتن (و‌حي التفهيم) نه‌ک وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو، جا بۆ هه‌موو بانگه‌وازێک به‌ڵگه هه‌یه. جا با بۆ لای قورئان حوكم بكه‌ین تا بزانین كێمان له‌سه‌ر حه‌قه‌و چاكترین ته‌فسیری هێناوه، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:33].
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە ده‌سه‌ڵاتی منی به زانست بهسهرئێوەدا زیاد كردووه هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی زانستی خه‌لیفه‌كه‌ی خۆی ئاده‌می زیادكرد به‌سه‌ر فریشته‌كان تا ئەمە ببێته به‌ڵگه‌ی خه‌لافه‌ت له هه‌موو زه‌مان و كات و شوێنێک بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی اللە هه‌ڵیده‌بژێرێت به خهلیفەو ئیمام، به‌هه‌مان شێوه هەروەک چۆن ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئیمامه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی نەوەی ئیسرائیلی ئیمام طالوتی زیادكرد، كاتێكک پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێی وتن:
{وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (274)} صدق الله العظيم [البقرة].
هه‌رچی سه‌باره‌ت به فهتواكهته به ناحه‌ق له‌وه‌ی ده‌ڵێیت:
پاشان پێت ده‌ڵێین به‌ڕاستی ترست له‌سه‌رنی یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌تان به‌ڕاست دانا اللە ناصر محمد یه‌مانی به خه‌لیفه به‌سه‌رتاندا هه‌ڵبژاردووه پاشان بهڕاستانداناوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئایه‌ته ڕوون و ئاشكراكانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه جا هیچ گوناهێک له‌مه‌دا نی یه ئەگه‌ر ئه‌مه‌تان به‌ڕاستدانا ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی بهسهرداهێنانهوه به ئایه‌ته‌كانی اللە له ئایه‌ته مەحكه‌مه ڕوون و ئاشكراكانی كتێب، وه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌هدی چاوه‌روانكراویش نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و كاته درۆیه‌كه له‌سه‌ر خۆی ده‌كه‌وێت و هه‌رگیز هیچ خراپه‌و به‌ڵایه‌ک توشی ئێوه نابێت به‌هۆی به‌ڕاستدانانی نه هیچ دۆڕاویەکیش مادام بانگەوازتان ده‌كات بۆ په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنی اللە به ته‌نهاو ده‌ڵێت ئه‌و اللە یە په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه جا بیپه‌رستن. به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌سه‌رتان ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌میر یه‌حیا ئەگەر هاتوو ناصر محمد یه‌مانی به‌ڕاستی مه‌هدی چاوه‌روانكراو بێت و ئێوه‌ش پشتی لێبكه‌ن، جا ئایا تۆ له كوێی حیكمه‌تی ئه‌م پیاوه باوەڕدارەی كه‌س و كاری فیرعه‌ونیت ئه‌وه‌ی ده‌یوت:
{أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ} صدق الله العظيم [غافر:28]؟
پاشان فه‌توای بۆ دان به‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ک له‌مه‌دا نی یه ئەگه‌ر هاتوو مو‌سا درۆزن بێت ئەگه‌ر وابوو ئه‌وا ئه‌و كاته درۆیەكه له‌سه‌ر خۆی ده‌كه‌وێت به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕاستی كرد ئه‌وكاته هه‌ندێک له‌وه‌ی به‌ڵێنی پێداون توشتان ده‌بێت جا ووردبه‌ره‌وه له حیكمه‌تی ئه‌م قسه كه‌م و كورتهت برای به‌رێز وه هیوادارم یه‌كێک له پشتیوانەکان ئه‌م ئایه‌تانه بهێنێت کە باسی مه‌نتقی ئه‌م باوەڕدارە ده‌كات كه له كه‌س و كاری فیرعه‌ون بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ناچارم بچم بۆ پارشێو كردن.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد ئيمانی.
ــــــــــــــــــــــــ