ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
30 - 05 - 1432 کۆچی
04 - 05 - 2011 زایینی
06:09 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=14754
ـــــــــــــــــــــ
وه‌ڵا بۆ ئه‌بی خالد: اللە فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ته‌نها له ڕووی ده‌ره‌وه‌ی چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌كه نه‌بێت..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە پاکەکەی- و هەموو موسڵمانان، سڵاو‌و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، وە سڵاو لەسەر هەموو ئەم موسڵمانانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن لە هەموو موسڵمانان و هەموو خەڵکی..
ئه‌ی حوسێن بن عومەر سەرکردەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مێزی گفتوگۆی جیهانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی، به‌ڕاستی لەلام گرنگ نیه ئەی خۆشه‌ویستەکەم له‌به‌ر اللە ئەگه‌ر هاتوو ابو خالد هه‌مان ئه‌م كه‌سه بێت کە ناوی له خۆی ناوه علم الجهاد یان كه‌سێكی تر بێت له شه‌یتانه به‌شه‌ره‌كان یان هه‌تا خودی مه‌سیحی درۆزنی شه‌یتانیش، به‌ڵكو ئه‌وه‌شم لەلا گرنگ نی یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌م ئه‌بو خالده کەللە ڕەقە به ناحەقه كێ یه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه لەلام ئه‌وه‌یه به به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕاشكاو له مەحكه‌می قورئانی گه‌وره به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا بهێنمه‌وه به مه‌رجێكیش له‌سه‌رمان کە به‌درۆنه‌خرێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه له نێوانمان له مەحكه‌می كتێبدا بێت کە هه‌موو زانا‌و موسڵمانانیش به گشتی لێی تێده‌گه‌ن له‌به‌رئه‌وه ئه‌م فه‌رمانه ده‌رده‌كه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری مێزی گفتوگۆ حوسێن بن عومەر به‌وه‌ی باندكردنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ی ناوی له‌خۆی ناوه ئەبو خالد هه‌ڵبگرێت هه‌رچه‌نده من ده‌یبینم له‌م کەسانەیە کە هیدایه‌ت نادرێن، به‌ڵام گومان هیچ ڕاستیه‌ک به‌ده‌سته‌وه نادات جا ئێمه له هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌ر سه‌ركه‌وتووین به حه‌ق جا ئەگه‌ر هیدایه‌ت درا یان به درۆی زانی و پشتی هه‌ڵكرد، جا ئەگه‌ر اللە بۆ حەق هیدایه‌تیدا ئه‌وا سوپاس بۆ اللە وه ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت نه‌درا بۆ حه‌ق ئه‌وا گفتوگۆگه له‌نێوان من و ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی دڵسۆزی و خه‌مخۆریه بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌م و په‌روه‌ردگاری حوسێن بن عومەرو په‌روه‌ردگاری هه‌موو پشتیوانەکانیش بۆ اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الاأعراف:164].
وه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له خۆشه‌ویستەکەم له‌به‌ر اللە حوسێن بن عومەرو سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی منتدیاتی بوشرای ئیسلامی جیهانی بۆ گفتوگۆ ئه‌وه‌یه توڕه‌یی خۆیان بخۆنه‌وه لە بەرامبەر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت نوری اللە بكوژێننه‌وه تا ئەوکاتەی به‌ڵگه‌ی ته‌واویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كه‌م، جا ئەگه‌ر به‌ڵگه‌مان به حه‌ق به‌سه‌ردا هێنانه‌وه ئه‌وا بێگومان اللە به سزایه‌كی خراپ و به ئێش شادیان ده‌كات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَإِذَ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْماً اللّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَاباً شَدِيداً قَالُواْ مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (164) فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُواْ بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ (165)} صدق الله العظيم [الأعراف:164].
جا سه‌یری ئه‌مه بكه‌ن کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُواْ بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف: 165].
ئه‌مه‌ش له‌دوای جێبەجێکردنی به‌ڵگه به‌سه‌ریاندا لەلایەن بانگەوازکارەکە بۆ حه‌ق هەرچەندە بەڵگەی قورئانی گه‌وره به‌ر له ڕه‌وانه‌كردنەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی جێبەجێ بووە له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ڵكو ئێمه ته‌نها به‌یانەکەی زیاتر ده‌كه‌ین و بیریان دەهێنینه‌وه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه به‌ڵكو لە اللە بترسن.
وه ئه‌ی میوان ئەبا خالد ببه ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت ببیت، بشزانه هه‌وڵدان بۆ ئەوەی پشتیوانەکان تووشی ئاشوب بکەیت لە بەرامبەر حه‌ق تاوانه؛ كه له كتێبدا گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه‌سێک بكوژیت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوشتنی نه‌فسێک به ناحه‌ق هه‌روه‌ك ئه‌مه وایه هه‌موو خه‌ڵكی بكوژیت، جا ئایا ده‌بێت ئه‌م سزایەی اللە چی بێت بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ئەوە دەدەن باوەڕداران تووشی ئاشوب بکەن له به‌دواكه‌وتنی ڕێگای حه‌ق و ڕێگه لێگرتنیان له حه‌ق و كوژاندنه‌وه‌ی نوری اللە به‌ڵام اللە ناهێڵێت و هه‌ر په‌ره به نوره‌كه‌ی ده‌دات ئه‌گه‌رچی تاوانكارانیش ڕقیان له ده‌ركه‌وتنی بێت.
وه ئه‌ی ئەبا خالد به‌ڕاستی ئەگه‌ر تۆ له‌وانه بیت یان جگە له‌وانه - اللە ش زاناتره - ئه‌مە لەلام گرنگ نی یه تۆ له كامیانیت، وه سه‌رم سوڕماوه له‌وه‌ی ترسنۆكه‌كان له زۆرێک له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی زانست ده‌كه‌ن و گفتۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی ده‌كه‌ن له‌به‌رچی خۆیان به وێنه‌و ناوه ڕاسته‌قینه‌كانیان ده‌رناخه‌ن له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا تا كه‌سایه‌تی ئه‌م كه‌سه‌مان بۆ ڕوون بێته‌وه کە بانگه‌شه‌ی زانست ده‌كات، جا ئایا ئه‌م ترسه له‌به‌ر چیه؟ جا ها ئه‌وه ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به ناو‌و وێنه‌کەی خۆیەوە بۆتان ده‌ركه‌وتووه هیچیش له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسم، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كیشمان نی یه گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڵگه به حه‌ق به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ین کە گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
وه ئه‌ی ئەبا خالد بەڕاستی من ده‌تبینم وشه‌كان له به‌یانه‌كه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كه‌م ده‌كه‌یته‌وەو تێروته‌سه‌ل باسكردنی وازلێده‌هێنیت تا حه‌ق له هه‌ندێک پشتیوانەکان و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن دابماڵیت تا وایان لێبكه‌یت ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیان لێ دابماڵیت، وه ئەگه‌ر تۆ ڕاستیت ده‌وێت ئەوا ده‌مانبینیت هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ت وه‌رده‌گرت کە به ته‌واوی باسكراوه له هه‌مان خاڵدا جا له‌پاش ئه‌مه به به‌یانێكی وا کە باشتر هیدایه‌ت بدات وه به قسه‌یه‌ک كه ڕاسترو دروستر بێت وه‌ڵامت ده‌دایه‌وه.
هه‌رچی قسه‌كه‌شته له‌وه‌ی ده‌ڵێیت چۆن محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- ده‌رباره‌ی چیرۆکەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت نه‌یزانیوه وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنەکەیان به گوێره‌ی فه‌تواكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی جا ده‌ڵێیت:
چۆن ناصر محمد یه‌مانی ئه‌مە ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودو سڵاوی لێبێت ده‌ڵێت
جا له‌پاش ئه‌مه بە حەق وەڵامت ده‌ده‌مه‌وه ڕاسته‌خۆ له په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانه‌وه له‌وه‌ی به پاپیره‌م محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ده‌ڵێت:
{لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].
جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- سه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه خه‌وتووانه‌دا بكێشابایه به‌سه‌ر دیمه‌نه‌كه‌یان له ئه‌شكه‌وته‌كه؛ بۆچی دواتر به ڕاكردن لێیان هه‌ڵده‌هات و ترس و تۆقین دایده‌گرت لەبەرامبەریان؟ جا هه‌رده‌بێت له‌وێدا هۆكارێک هه‌بێت له‌وه‌ی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی نه‌یزانیبێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دواتر به‌شتێكی له ناكاو توشی سه‌رسوڕمان ده‌بوو کە له ژیانیدا نه‌یبینیبوو، جا ئایا ئه‌وه كێ یه نهێنی ئه‌مه‌ی به حه‌ق بۆ ڕوونكردوونه‌ته‌وه، ئایا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نی یه؟ به‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه چونكه ئه‌وان له ئوممه‌ته یه‌كه‌مینه‌كانن له‌وانه‌ی هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نیان به‌سه‌ربردووه وە جه‌سه‌ته‌كانیشیان به‌هه‌مان شێوه وه‌ک جه‌سته‌ی ئێمه نیه، جا ئه‌مه به‌یادی خۆت بهێنه‌وه كاتی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە نوح چه‌ند بوو له ناو گه‌له‌كه‌ی ته‌نها له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی به‌ڵێنی تۆفانه‌كه هات، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلاَّ خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:14].
به‌ڵام جگه له‌مه ته‌مه‌نێكی تریشی به‌ڕێ كردووه به‌ر له‌وه‌ی اللە ڕه‌وانه‌ی بكات به پێغه‌مبه‌رێتی، جگه له‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه اللە لەناوی نه‌برد به تۆفانه‌كه دروودو سڵاوی لێبێت؛ به‌ڵكو له‌پاش ئه‌مه ته‌مه‌نێكی تریشی به‌سه‌ربرد له‌دوای تۆفانه‌كه، جا ئه‌و پرسیاره‌ی کە به عه‌قڵ و مه‌نتق ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: ئایا جه‌سته‌ی ئه‌م ئوممه‌ته یه‌كه‌مینانه وه‌ک جه‌سته‌ی به‌شه‌ره‌كانی ئه‌مڕۆیه یان عه‌قڵ ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌مه‌نیان به هه‌زاران ساڵ ده‌ژمێردرێت هه‌رده‌بێت جه‌سته‌كانیان به‌هه‌مان شێوه به چه‌ندین قات زیاتربێت وه‌ک ته‌مه‌نه‌كانیان کە به چه‌نده‌ها قات زیاتر بووه له ته‌مه‌نی ئوممه‌ته‌كانی کۆتا زه‌مان؟ وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ئوممه‌ته‌دا زۆر كه‌س هه‌ن ئه‌م هه‌یكه‌له به‌شه‌ره گه‌وره زه‌به‌لاحانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه کە به‌ڕاستدانه‌ره بۆ به‌یانه‌كه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ی ئوممه‌ته یه‌كه‌مینه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر زه‌به‌لاحن، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له ئوممه‌ته یه‌كه‌مینه‌كانن بۆیه به‌هه‌مان شێوه جه‌سته‌كانیشیان زه‌به‌لاحن، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمووه:
{لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی اللە ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنەکەی ئه‌وان فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه وه له‌به‌رچیش ئه‌وان لە نیشانه سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی اللە ن وه نه ده‌رباره‌ی باسكردنی ورد‌و تێروته‌سه‌لی چیڕۆكه‌كه‌شیان وه نه ده‌رباره‌ی زه‌به‌لاحی جه‌سته‌كانیشیان به حیكه‌مه‌تێک لەلایەن اللە وە، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی زه‌به‌لاحی جه‌سته‌كانیان زانستی نه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌شه دواتر بۆی ده‌بێته شتێكی له‌ناكاو له‌وه‌ی پێشتر به زانسته‌كه‌ی نەزانیووە، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ئەگه‌ر سه‌رێكیان پێدابكێشێت بۆ سه‌ر دیمه‌نه‌كه‌یان ئه‌وا به ڕاكردن لێیان هه‌ڵدێت و ترس و تۆقین دایده‌گرت. جا كێ هەیە قسه‌ی له هی اللە ڕاستر بێت! له‌به‌رئه‌مه‌شه اللە ی به ڕووی پێغه‌مبه‌ردا ده‌دوێت له‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی:
{لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].
له‌وه‌یه ئەبو خالد بیه‌وێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی، ئایا تۆ چوزانی اللە فه‌توای ورد‌و تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی باسنه‌كردووه؟ جا له‌پاش ئه‌مه ئیمام ناصر محمد یه‌مانی وەڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: وه‌ره با سه‌ره‌تا پرسیارێک بكه‌ین به زانست و مه‌نتق بۆچی اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌دوێنێت به‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم؟
جا له‌پاش ئه‌مه سەرەتا سه‌یری وه‌ڵامی عه‌قڵ و مه‌نتق ده‌كه‌ین جا دواتر به‌بێ هیچ شک و گومانێک ده‌ڵێت به‌ڕاستی اللە فه‌توای ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه ته‌نها لە ڕووی ده‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه نه‌بێت و چیڕۆکەکەیانی به وردی و تێروته‌سه‌لی و شێوه‌ی دروستركردنه‌كه‌یانی باس نه‌كردووه، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- اللە ده‌رباره‌ی زه‌به‌لاحی جه‌سته‌كانیانی پێ نه‌وتووه جا بێگومان ئەگه‌ر بهاتبا سه‌رێكی پێدابكێشابان بۆ سه‌ر دیمه‌نه‌كه‌یان ئه‌وا دواتر به ڕاكردن لێیان هه‌ڵده‌هات و ترس وتۆقین لێیان دایده‌گرت.
پاشانیش وه‌ره ئه‌ی ئەبا خالد با سه‌یری فه‌تواكه بكه‌ین له مەحكه‌می كتێب؛ ئایا به به‌ڕاستدانانی عه‌قڵ و مه‌نتق هاتووه کە اللە فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت؟ جا له‌پاش ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌كو هی عه‌قڵ و مه‌نتق ده‌بینیت اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف: 22].
جا سه‌یری ئه‌مه بكه کاتێک اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم؛ جا ئه‌مه واته اللە فه‌توای ده‌رباره‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه جا ئەگه‌ر اللە فه‌توای دابووایه ده‌رباره‌یان كه‌واته له‌به‌رچی ئه‌هلی كتێب فه‌توایان ده‌دا؟ به‌ڵام اللە ڕێگری لێ‌كرد له‌وه‌ی پرسیاری فه‌تواكه‌یان لێبكات ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە ته‌نها ده‌ره‌وه‌ی چیرۆکەکەی ئه‌وانی بۆ هێنابوو به‌بێ باسکردنی ورد‌و تێروته‌سه‌لی چیڕۆکەکەیان و ناوه‌كانیان و ژماره‌كانیان و چۆنیه‌تی دروستكردنه‌كه‌یان، به‌ڵام اللە ڕێگری لە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد فه‌توا له ئه‌هلی كتێب وه‌ربگرێت ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت جا هه‌رگیز ئه‌وان به حه‌ق فه‌توا ناده‌ن چونكه هیچ ده‌رباره‌یان نازانن ته‌نها تفه‌نگ به تاریكه شه‌وه‌وه ده‌نێن به‌بێ زانست و زانیاری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف: 22].
به‌ڵام ئەبا خالدو هاوشێوه‌كانی خه‌ڵكیان سه‌رقاڵ كردووه‌و توشی دڵه‌راوكێیان كردوون به‌وه‌ی ده‌ڵێن: "چۆن ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ده‌رباره‌ی ورد‌و تێروته‌سه‌لی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی نه‌زانیوه نه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنی جه‌سته‌كانیشیان به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی ورد‌و تێروته‌سه‌لی چیرۆکەکەی ئه‌وانی بۆ باسكردووین، جا ئه‌مه واتە ئه‌و واده‌زانێت له محمد نێردراوی اللە زاناتره دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی". جا له‌پاش ئه‌مه ئیمام مه‌هدی وەڵامیان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ئیمام مه‌هدی گێڕاوه به ئیمام و پێشه‌وا بۆ نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م دروودو سڵاوی لێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌كه‌ی به زانست به‌رزتر كردووه له نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م دروودو سڵاوی لێبێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ئه‌وانی گێڕاوه به چوار وه‌زیره‌كه‌ی له‌م پێغه‌مبه‌رانه دروودو سڵاویان لێبێت کە بریتین له:
{أصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آَيَاتِنَا عَجَبًا} [الكهف:9].
وه ئه‌ی ئەبا خالد ئه‌مانه له نیشانەکانی اللە ن کە دواتر به حه‌ق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌یانبینن به‌م نزیكانه به مۆڵەتی اللە، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِّنْهُ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ مَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُّرْشِدًا} صدق الله العظيم [الكهف: 17].
وه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ناوت له خۆت ناوه ئەبو خالد ده‌بینین قسه‌مان له‌گه‌ل ده‌كه‌یت به‌وه‌ی ئێمه ئاشوبەکانی مه‌سیحی درۆزن به درۆ دەزانین و ده‌ڵێین هه‌زار به‌ڵگه‌تان بۆ دەهێنین له كتێبدا له‌سه‌ر ئه‌م به‌تاڵانه‌ی ئێوه واده‌زانن له ئاشوبەکانی مه‌سیحی درۆزنن، وه له ناصر محمد یه‌مانیشت ده‌وێت ئه‌م هه‌زار به‌ڵگانه‌ت بۆ بهێنێت، گه‌ر نا ئه‌و درۆزنه! جا له‌پاش ئه‌مه ئیمام ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئەگه‌ر هاتوو به حه‌ق له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڵگه‌ی وەڵامت دایه‌وه ئه‌وا هێشتا ئاسانتره له‌سه‌رت له هه‌زار به‌ڵگه جا وه‌ره بمبه‌زێنه به یه‌ک به‌ڵگه له‌م هه‌زار به‌ڵگه‌یه کە بریتی یه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (87) فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّةُ نَعِيمٍ (89) وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (90) فَسَلَامٌ لَكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (91) وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ (92) فَنُزُلٌ مِنْ حَمِيمٍ (93) وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ (94) إِنَّ هَذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ (95) فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ} صدق الله العظيم [الواقعة].
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەبا خالدو زانایانی ئوممەت و هه‌مووشیان ده‌زانن اللە ده‌رباره‌ی ڕوح قسه ده‌كات له‌دوای ده‌رچوونی له جه‌سته‌دا جا ده‌مرێت، جا له‌پاش ئه‌مه ته‌حه‌ددای ئه‌م به‌تاڵه ده‌كات بتوانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه:
{فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ(87)} صدق الله العظيم،
جا ئایا به عه‌قڵ و مه‌نتق ده‌بێت اللە بانگه‌وازی مه‌سیحی درۆزن به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوح بۆ جه‌سته له‌دوای مردن به‌ڕاست دابنێت ئەگه‌ر بۆ ته‌نها مردوێک و بۆ یه‌ک جاریش بێت؟ جا ئەگه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ فه‌توای عه‌قڵ ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ک عه‌قڵی هیچ مرۆڤێکی تێگەیشتوو قبوڵی ناكات جا دواتر ده‌ڵێت: "چۆن اللە مه‌سیحی درۆزن به‌ڕاست داده‌نێت به موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جا ئایا ئه‌مه كه‌م وكورتیه بۆ ئه‌م ته‌حه‌ددایه‌ی له كتێبدایە بۆ بەتاڵ به‌وه‌ی جگه له خۆی كه‌سی تر ناتوانێت:
{فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم؟".
جا ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی ئاشوبەکەی مه‌سیحی درۆزن ده‌بینن بە گێڕانەوەی زیندووكردنه‌وه‌ی مردوو ده‌ڵێن ئه‌و ده‌مرێنێت پاشان زیندووی ده‌كاته‌وه هەروەک چۆن بوختان و درۆهه‌ڵده‌به‌ستن به‌م گێڕانەوەیە:
کۆتایی هات
جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م گێڕانەوەیە نه‌هاتووه بۆ شكاندنی ئه‌م ته‌حه‌ددایه‌ی کە اللە ده‌یكات له مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوحی مردوێكیش بۆ جه‌سته؟ وه اللە ده‌فه‌رموێت ئەگه‌ر هاتوو ئه‌و ئه‌م به‌تاڵه‌ی به‌ڕاستداناو جه‌سته‌ی زیندوو كرده‌وه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوحه‌كه‌ی ئەوکاتە ڕاستی كردووەو به به‌ڵگه‌ی ئاشكراوه سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه! به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها اللە یە ده‌ژیێنێت و ده‌مرێنێت جا چه‌ند جار اللە ئه‌مه‌ی باسكردووه له كتێبدا؟ وه له‌كاتێكیشدا اللە فه‌توای داوه له مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی و فه‌رموویه‌تی:
{قُلْ جَاءَ الحقّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ} صدق الله العظيم [سبأ: 49].
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ته‌حه‌ددای به‌تاڵ ده‌كات به‌وه‌ی كه‌سانێک جگه له خۆی بتوانێت ئه‌م نیشانەیە له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بهێنن جا جه‌سته‌یه‌كی مردوو زیندوو بكه‌نه‌وه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوحه‌كه بۆی:
{فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ(87)} صدق الله العظيم.
جا ئایا ئه‌م ته‌حەددایه پێویستی به لێكدانه‌وه هه‌یه به شتێكی تر له‌وه‌ی نایبینین؟ به‌ڵام زانایان و هه‌موو موسڵمانانیش به‌مە ده‌زانن اللە له‌م ئایه‌ته مەحكه‌م و ڕوون و ئاشكرایه‌دا ده‌رباره‌ی ڕوحی مردوو قسه‌ده‌كات له‌دوای ده‌رچوونی جا ته‌حه‌ددای ئه‌م به‌تاڵه ده‌كات بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ جه‌سته‌كه.
وه ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان، سوێند بە اللە شه‌یتانه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له ڕێگای ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا زاڵبوون ڕێگاتان لێ‌بگرن له شوێنکەوتنی ئیمام مه‌هدی به ڕێگا لێگرتنێكی گه‌وره جا ئەگه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵیتان كردن ئه‌وا هه‌ڵتان ده‌گه‌ڕێننه‌وه له‌دوای باوەڕ هێنانه‌كه‌تان به به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروست به بێباوەڕبوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوَاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران: 100].
وه ناشڵێم (ابا خالد) له شه‌یتانه به‌شه‌ره‌كانه، به‌ڵكو ڕێگا ساختەکاری و گوماناویه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر حه‌ق له‌وه‌ی به‌ڵێنمان پێده‌دات له‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن و هه‌ڵده‌ستن به وه‌رگرتنی به‌شێک له بابه‌ته‌كەو واز له باقی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی تر ده‌هێنن له دڵ و خودی بابه‌ته‌كه‌دا تا خوێنه‌ر وا ده‌بینێت ئه‌وانه ئه‌مه‌یان له به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌رگرتووه. جا له‌پاش ئه‌مه ده‌ڵێین ئه‌ی (ابا خالد) ئه‌م پارچانه‌ی وه‌ریان ده‌گرن چه‌نده به به‌یانەكانی ئیمام مه‌هدی بۆ قورئانی گه‌وره ده‌چن وه‌ک ئه‌وه‌ی له قورئانی گه‌وره وه‌رگیرابن، وه ده‌ڵێت اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ} صدق الله العظيم [الماعون:4].
جا له‌پاش ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌واسێت و ده‌ڵێت: "ئایا نابینن نوێژ داهێنراوە لە ئایینداو اللە هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی زانستی ده‌رباره دانه‌به‌زاندووه! ئه‌ی ئایا اللە ی پایەبەرز نه‌یفه‌رمووه:
{فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ} صدق الله العظيم؟" جا هه‌رچی ڕەشە وڵاخ و چێڵه‌كانن ئه‌وانه‌ی بیرناكه‌نه‌وه دواتر ده‌ڵێن: "ئه‌م پیاوه ڕاستی كرد، به‌ڕاستی به‌ڵگه‌كه‌ی له قورئانه‌وه وه‌رگرت به‌وه‌ی نوێژ داهێنراوە لە ئایینداو اللە هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی زانستی ده‌رباره دانه‌به‌زاندووه! جا به‌ڵگه‌ی ئاشكرای له قورئانەوە هێنا، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ}". جا نموونه‌ی ئه‌م پارچه به‌تاڵانه پارچه‌ی وەرگیراوی ئه‌م كه‌سانه‌یه کە ڕێگا له ڕاستی ده‌گرن به ڕێگا لێگرتنێكی گه‌وره جا دێن پارچه‌یه‌ک له به‌یانێكی حه‌قی ناصر محمد یه‌مانی وه‌رده‌گرن لە چه‌ند وشه‌یه‌كی جا باقیه‌كه‌ی تر‌و باسکردنە ورد‌و تێروته‌سه‌لەکەی وازلێده‌هێنن له به‌یانه‌كه له خودی بابه‌ته‌كه تا ڕوون نه‌بێته‌وه بەوەی ناصر محمد یه‌مانی به حه‌ق و ڕاست قسه ده‌كات! وه به‌داخه‌وه‌ش هه‌ندێک چێڵ و ڕه‌شه‌وڵاخ له به‌شه‌ر له‌وانه‌ی بیرناكه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كه‌ونه شک و گومان له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌وانه بووه کە شوێنی کەوتووە به‌هۆی ئه‌م خۆ حه‌شاردانه‌ی شه‌یتانه به‌شه‌ره‌كان له‌وانه‌ی ڕێگا له به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی زیكری كتێبەکەی اللە ده‌گرن، جا هه‌ركه‌سێک لە بەرامبەر حەق و ڕاستی چاوی لادابێت له‌دوای ئه‌وه‌ی حه‌قی بۆ ڕوونبۆته‌وه به‌وه‌ی ئه‌مە حه‌قه ئه‌وا اللە دڵه‌كه‌ی لاداوە لە بەرامبەر حه‌ق و ڕاستی هه‌تا ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر باوەڕداریش بوبێت به‌ر له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی وه‌ک نێردراوی اللە مو‌سا دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر بێت و هه‌ندێک له‌وانه‌ی شوێنی کەوتبوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} صدق الله العظيم [الصف:5].
جگه له‌وه‌ی من سوپاس بۆ اللە نازانم هیچ پشتیوانێکم له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا لایدابێت له‌دوای ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بۆ ڕوونببێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه ته‌نها ئامۆژگاریه‌كه بۆ ئەوان له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه وه له‌دوای حه‌ق و ڕاستیش هیچی تر نی یه ته‌نها گومڕایی و سه‌رلێشێواوی نه‌بێت، به‌ڵكو من به یه‌ک شت ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م کە بریتی یه له‌وه‌ی ووردببنه‌وه، جا ئایا له‌دوای ئه‌م خۆ حه‌شاردان و ڕێگا لێگرتنه له به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی كتێب ده‌یانبینن ئه‌وان به‌یانێک بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ڕەتی ده‌كه‌نه‌وه باشتر‌و چاكتر بێت له به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی و به‌ڕاسترو دروستر قسه بكات و باشتر ڕێنمایی بکات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی: هه‌رگیز هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان لێ نابینن ته‌نها وه‌رگرتنی پارچه‌ی ساختەکاری نه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت ئه‌و له محمد نێردراوی اللە زاناتره ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت به‌وه‌ی چۆن ڕاستی ئه‌وانی به وردی و تیروته‌سه‌لی له قورئانی گه‌وره باسكردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئیمام مه‌هدی له پله‌ی زانستی باپیره‌ی كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه کە اللە فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌به‌ر حیكمه‌تێكی گه‌وره تا ببن به نیشانه‌ی به‌ڕاستدانه‌ر بۆ ئه‌م به‌یانه حه‌ق و ڕاست و دروستەی قورئانی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع له‌وكاته‌ی به‌سه‌ریاندا ئاگادار ده‌بن، به‌ڵام زۆربه‌تان حه‌ز به حه‌ق و ڕاستی ناكه‌ن و ڕقتان لێیه‌تی ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خه‌لیفه‌ی اللە و به‌نده‌كه‌ی؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــــ