ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - ڕەجەب - 1441 کۆچی
22 - 03 - 2020 زایینی
02:02 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=324999
___________


فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواو..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم پشتیوانەکان و ئەو پرسیارکارانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن..

دەتانبینم قسە دەکەن دەربارەی فەتوایەکەم لەم بەیانەی وشەی دەستنوێژگرتنی تەواوم تێدا ھێنابوو؛ جا ئەمە بریتیە لەوەی ھەروەک چۆن ئێوە دەستنوێژدەگرن، بەڵکو شۆردن و ئاوتێوەردان لە لوت و دەم دەچێتە ڕیزی پاک و خاوێنی پێکھاتەی ڕوخسارو دەمەوە، وە ددانەکانیش دەچنە ڕیزی پاک و خاوێنی و جوانی ڕوخسارەوە، وە سیواکیش دەچێتە ڕیزی پاک و خاوێنی ڕوخسار لەددانەکاندا لەوکاتەی زەردەخەنە دەکات و قسە دەکات ھەواو بۆنی ناودەمی خۆش و پاکە، بەڵکو ددانەکان چەکێکن بۆ پارچەکردن و جوینی خۆراک، جا چەندە پەشیمان دەبێتەوە ئەوکەسەی ئەو چەکەی فەرامۆش دەکات لەوکاتەی لەدەستیان دەدات؟! وە مەسح کردنی موی قژو گوێیەکانیش، جا ئاو تێوەردان لە لوت و دەم و غەرغەڕەکردن پێی لە تەواوکاریەکانی دەستنوێژگرتنی تەواون مەرجیش نیە تەنھا سێ جار بێت بەڵکو ھەتا ئەوکاتەی ھەریەکێک لەئێوە ھەست بەوە دەکات کە ڕوخسارەکەی پاک و خاوێن بۆتەوە لە ئارەقکردنە وشک بووەکە وە لوتەکەشی لە چڵم و ئاوی لوت و پیسیەکانی وە پاک و خاوێن کردنەوەی ددانەکانی بە پێداھێنانی پەنجەکانی لەکاتی دەستنوێژگرتنەکەدا وە مەسح کردنی سەری و گوێیەکانی لە دواوەو پەڕەی گوێیەکانی لەناوەوە کەوا کەمتر نەبێت لە سێ جار مەسح کردن، مەبەستیشم لە ئاوخستنە ناو گوێیەکان نیە بەڵکو مەسح کردنیانە بۆ لادانی پیسیەکە.

وە گرنگترین شتیش لە دەستنوێژگرتن گەیشتنە بە پاک و خاوێنی مەرجیش نیە شۆردنی ڕوخسارو ئاو تێوەردان لەدەم و لوت و غەرغەڕەکردن و ئەوانی تریش تەنھا سێ جار بێت، بەڵکو مەرجەکە گەیشتنە بە پاک و خاوێنی بە سێ جار یان زیاتر، جا کەمترینی سێ جارە، وە جارێکی تریش ئەوە بەیاد دەھێنینەوەو دووبارەی دەکەینەوە کە گرنگترین شت گەیشتنە بە پاک و خاوێنی کە بریتی یە لەوەی ھەستی کردووە بە گەیشتن بە پاک و خاوێنیەکە جا ئەمە لە دەستنوێژگرتنی تەواودایە؛ جا ئەوەیە دەستنوێژگرتنی تەواوەتی، وە قەتیش ڕێتان لێ ناگرم لە ئاو لە دەم و لوت وەردان و غەرغەڕەکردن پێی جا ئەمە دەچێتە ڕیزی شۆردنی ڕوخسارو دەوروبەری، جا وا نازانم ئەمە پێویستی بەفەتوادان ھەبێت، خۆ ئەگەر لەمەدا ھەڵەیەکم بدیبووایە ئەوا لێی بێدەنگ نەدەبووم! ئەی ئایا محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارە چاکەکەی و هەموو موسڵمانانیش نەیفەرمووە: [ لولا أخاف أن أشقّ على أمّتي لأمرتُهم بالسّواك عند كل صلاة ]؟ صدق عليه الصلاة والسلام.

جا لە ئاو لەدەم و لوت وەردان و غەرغەڕەکردن پێی حیکمەتێکی گرنگ ھەیە لەلایەن اللە وە، بەھەمان شێوە ھەروەکو زانست و زانیاریشم زیاتر کردن دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواوەتی دەربارەی مەسح کردنی پێیەکان بەوەی مەبەستی شۆردنی پێیەکانە بەدەست پێداھێنان و پێداخشاندنی پەنجەکانی دەست بە پەنجەکانی پێ لەبەرئەوی پیسی ھەیە لەنێوان پەنجەکانی پێدا بەتایبەتی ئەو پەنجانەی ھەندێکیان بەھەندێکەوە لکاون، وە بەھەمان شێوە بڕین و کردنی نینۆکەکانی دەست بۆ پیاوو ئافرەتان وەکو یەک بەتایبەتی نینۆکەکانی دەست، وە ڕەنگ کردنی نینۆکەکانی ئافرەتانیش قەدەغەناکەین بۆ جوانکاری بەومەرجەی ڕەنگ کردنەکە لەسەر نینۆکە خاوێنکراوەکان بکرێت لە پیسی، وە ھەرگیزیش ڕەنگ کردنەکە ڕێگا لە پاک و خاوێنی نینۆکەکانی ناگرێت، وە ھەرگیزیش ڕەنگ و بۆیەی نینۆکەکان ڕێگا لەلاچوونی ئەو پیسیە ناگرێت کەوا کۆبۆتەوە لەسەر نینۆکەکانی لەدوای ئەمە لەبەرئەوەی لەبنەڕەتدا لەسەر نینۆکێکی پاک و خاوێن دایناوە وە ئەو پیسیەی کەوا سەرلەنوێ جارێکیتر کۆدەبێتەوە لەسەر ڕەنگ و بۆیەکە ئەوا دەستنوێژگرتن لایدەدات جا پێویستە لەسەرتان دەستنوێژی تەواو ھەڵبگرن.

وە ئێمە نەفیکردنی ئەو مەسح کردنەی پێیەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە بەوەی بەم شێوەیە نیە کە ئێوە وایدادەنێن کە دەڵێن تەنھا بە تەڕکردنە؛ بەڵکو شۆردنیانە، وە مەسح کردنەکەشمان بۆ پێیەکان لەم شوێنەدا ڕوونکردەوە بۆتان بەوەی ئەمە مەبەستی شۆردنیانە بەدەست پێداھێنان لەبەرئەوەی پێیەکان ئەو شوێنەن کە زۆرترین ئەگەری پیسبوونی ھەیە ئەمەش بۆ گەیشتنە بە پاک و خاوێنی، وە بشزانن پاک و خاوێنی لە باوەڕەوەیە بەم شێوەیەی اللە فەرمانی پێکردوون، جا گوێڕایەڵ بن و ملکەچ بن بۆی بەڵکو سەرفرازبن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________