- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
30 - موحەڕەم - 1443 کۆچی
07 - 09 - 2021 زایینی
12:14 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=361186
__________
ئاگادارکردنەوە؛ بەدری جیهانی مانگی سەفەر..
ئەی گەلی بەشەر، بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کرد لەمانگی سەفەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری (6 - ی سێپتێمبەری - 2021) وە هیلالی سەفەریش ئاوابوو بەکەمێک بەر لەئاوابوونی خۆری دووشەممە لەکاتێکدا بەڕاستی مانگ بوو بوو بەهیلال پاشانیش خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەبەیانی سێشەممە لە مانگی تاریک (مەحاق) ی مەرکەزی؛ لەکاتێکدا بوو بوو بەهیلال؛ جا ئەمە واتە بەدری جیهانی مانگی سەفەر دواتر بە بەدری تەواوەوە لەسەرجەم ئاسۆی خۆرهەڵاتەانی گەلانی بەشەردا هەڵدێت بە بەدری تەواوەتی لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەرواری 20 - 9 - 2021، وە دەشڵێم (بەدری جیهانی) هەمووان بەگوێرەی ئاسۆی خۆرهەڵاتەکەی، سەرەڕای جیاوازی کاتە گەورەکە کەوا مانگی بەدر هەڵدێت لەوپەڕی سەرووی خۆرهەڵاتی (نیوزلەندا) لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم، جا کات لەلای دەوڵەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەیانی دووشەممەیە، پاشان بەدری تەواو هەڵدێت لە ئێوارەی دووشەممەی شەوی سێ شەم لەسەر دەوڵەتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو جیاوازیەکە لەنێوان کاتە جیهانیەکەو ئەوپەڕی سەرووی خۆرهەڵاتەوەیە کە لە دوانزە کاتژمێر زیاتر نیە.
وە منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی نیشانەی بەدرەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕادەگەیەنم لەسەر ئاستی سەرجەم گەلانی بەشەر جا هەموویان هەڵهاتنی مانگ لەلایان لەبەرواری ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی (20 - ی سێپتێمبەری - 2021) ـە، جا هەموویان لەهەمان بەرواردا مانگیان لێ هەڵدێت کە (20 - ی سێپتێمبەر) ـە لەو پەڕی خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوپەڕی خۆرئاوا، جا ئەمە مەحاڵە لە زانستی فیزیای فەلەکیدا بەوەی مانگ ببێت بە بەدر لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم لە ئاسۆی خۆرهەڵاتەکانی جیهان بەسەرتاپای لە بەرواری (20 - 9 - 2021)، تەنها لەیەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش؛ ئەوەیە کەوا ئاوابوونی هیلالی سەفەر بەر لەئاوابوونی خۆری دووشەممەی شەوی سێ شەممە بێت لەکاتێکدا هیلالە لەسەرەتای مانگی (سەفەر)، وە تەمەنەکەی دەستی پێکردووە لە بەیانی دووشەممەدا بەکاتی مەرکەزی زەوی و گەردوون کە مزگەوتی حەرام مەککەی پیرۆزە، وەبەڕاستیش زانایانی فەلەکی لەجیهان پیلانیان گێڕا بە پیلانێکی گەورە بەسەرکردایەتی وەکالەی ناسای ئەمریکی تا ڕێگا بگرن لە نیشانەی درک کردنە گەردوونیەکە! اللە نەفرەتیان لێ بکات بە نەفرەتێکی گەورە، جا ها ئەوان بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی دەستپێکی فەلەکی مانگی سەفەر لەکاتی خۆرئاوابوونی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم نیە لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر؛ ئەمەش بەهۆی ڕوونەدانی مانگی تاریک -محاق- ـی مانگی موحەڕەم تەنها لە بەیانی سێ شەممەدا نەبێت وە هەرلەبەرئەمەش دەستپێکی فەلەکی مانگی سەفەر لە ڕۆژی دواتر ئێوارەی سێ شەممەی شەوی چوارشەممەدا ڕادەگەیەنن لەسەرجەم لایەکانی جیهان بەرواری (8 - ی سێپتێمبەری - 2021)، وەبەهەمان شێوە هەڵهاتنی بەدری سەفەر ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (21 - ی سێپتێمبەر)، یان دەتانەوێت ئەی گەلی زانایانی فەلەکی فروفێڵ لەشەوانی بەدری خنکێنەر بکەن هەرچەندە لوتیشتان بەرزبێت و نەشتانەوێت جا لەپاشان پەنا ببەنە بەر هەڵسوکەوتێکی ترو سوکایەتی بەعەقڵی خەڵکی بکەن جا پێیان بڵێن بەڵکو دواتر بەدری سەفەر لە خاڵی مەحاقی مەرکەزی لە بەیانی سێ شەممەدا تەواو دەبێت؟! جا لەپاش ئەوە خەلیفەی اللە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: لەسەر کێ پێدەکەنن؟ جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەمە نابێت بەر لە دەستپێکی فەلەکی فیزیایی مانگەکە لەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە (21 - ی سێپتێمبەر)،
وە دەشڵێم: ئەگەر گەڕانەوە بۆ بەرواری بەدری نیشانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی جا لێرەدا ئەوا دانتان ناوە بە ڕووداوی درک کردنەکە لەبەرئەوەی ئەمە واتا هیلالی سەفەر هەردەبێت بەر لە ئیقتیرانی مەکەزی لەدایک بووبێت وە خۆریش لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال، جا چۆن مانگی بەدر ڕوودەدات لەلای خۆرئاوا لە مەحاقی مەرکەزی ئێوەش دەزانن بەوەی لەلای خۆرهەڵات لە مەحاقی مەرکەزی ڕوودەدات لەبەرئەوەی هیلال دەست دەکات بەدروست بوون لە دوای جیابوونەوەکەی بۆ لای خۆرهەڵاتی خۆر، وەهەرچی ئەوەیە ئەگەر پێچەوانەکە ڕوویدا جا هیلال لەدایکبوو بەر لە ئیقتیران جا ئەمە دەبێتە هۆی وون بوونی هیلالەکە لە سەرەتاکانی مانگەکەو ئەستوربوونی هیلالەکە -انتفاخ الٲهلة- وە مانگی بەدری پێشوەختەش ڕوودەدات بەهۆی لەدایکبوونی هیلال کەوا لەلای خۆرئاوای خۆرەوەیە بەر لە ڕوودانی ئیقتیرانی مەرکەزی جا خۆر لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا بووە بەهیلال، جا لەبەرچی ئەمە لەخەڵکانی جیهان دەشارنەوە کەوا بریتیە لە ئاگادارکەرەوەیەکی گەورە بۆ بەشەر بەوەی خۆر درک بەمانگ دەکات بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سزای سەقەر؟! جا وەیل و سزا بۆ ئێوە لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە، جا دواتر اللە نەفرەتەکەی خۆی و فریشتەکانی و هەموو خەڵکیش حەڵاڵ دەکات لەسەرتان.
بەڵام منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەمی بەشەر مانگی بەدر ڕادەگەیەنم کەوا نیشانەیەکی گەردوونیە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی (20 - ی سێپتێمبەر) کە بەدری تەواو هەڵدێت لە مەغریبی ڕۆژی دووشەممە هەرچەندە سەرجەمی بەشەریش نەیانەوێت و لوتیان بەرز بێت بەئیزنی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، فەرمانەکەش لەلایەن اللە وەیە بەوەی بەدری مانگی سەفەر ڕابگەیەنم لە دووشەممە کاتژمێر حەوت، جا ووریای توڕەییەکەی اللە بن وە ووریای پیلانی اللە بن! دواتریش بەدری سەفەر بەڵگە بەسەر سەرجەم گەلانی بەشەردا دەهێنێتەوە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەرواری بیستی سێپتێمبەری2021، دواتریش دەزانن ئەی ئەوانەی لە پیلانەکەی اللە ئەمین و دڵنیاو بێ باکن، جا هەرگیز لەجێگای اللە نە پاڵپشتێکتان هەیە نە بەسەرخەرێکیش ئەی ئەوانەی ڕێگاتان گرت لە گەلانی بەشەر لەبەرامبەر بەڕاستدانانی نیشانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە مژدە بەئێوەو ئەوانەشی کەوا ئێوەیان بەڕاستداناوە دەدەین و خەلیفەی اللە مەهدیان بەدرۆ زانیوە بەوەی کەوا خۆر درکی کردبێت بەمانگ جا تێیپەڕاندبێت بەسزایەکی بەئێش لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە.
ئەی اللە دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوانمان بە بەڵێنە حەقەکەت وە بەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بوو ئەوەی شاردیەوە لە زانایانی فەلەک (وقد خاب من دسّاها) وە هەموو خۆبەگەوەو زل زان و زۆردارێکی سەرسەختیش دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە لە بڕیاربەدەستە خراپەکارەکان! ئەی اللە بەڕاستی دڵم شکستی خواردووە جا سەرم بخە بەسەرخستنی قودرهت و باڵادهست و توانایی خۆتەوە ئەگەر بەڕاستی دەزانی تۆ منت هەڵبژاردووە بەخەلیفەکەی خۆت بەسەر سەرتاپای جیهان جا بەڕاستی تۆ پەرستراوی مەلەکوتی كەوا کارو فهرمانی خۆت به ئهنجام دهگهیهنیت، جا ئارامم لێ بڕاو کاروبارەکانم دەبەمە لای اللە، ئەی اللە بەڕاستی من بەندەی تۆم بەداخی بەندەکانت نیم بەهەموویانەوە تاکو من دربخەن یان سەرم بخەن، جا ئەوەی باش و چاک بوو ئەوا بۆ خۆی باش و چاک دەبێت بەڕاستی پەروەردگارم دەوڵەمەندو بێ نیازو شایستەی سوپاسگوزاریە.
ئەی اللە من شاهێدی دەدەم بەوەی تۆ منت هەڵبژاردووە بە خەلیفەکەت بەسەر سەرتاپای جیهانەوە جا ئەوان ڕوویان وەرگێڕا لەوەی مل و گەردنیان کەچ بکەن بۆ خەلیفەکەت، ئەی اللە جا ئەوەیان نیشان بدە کەوا مل و گەردنیان کەچ دەکات بە هێزو توانایەکەت، ئەی اللە بەڕاستی تۆ شتێک ڕاناسپێری بەکەس تەنها ئەوەی لەتوانای خۆیدا بێت، جا هەرچەندە ئێمە ووریاو ئاگادارمان کردنەوە لە درێژکراوەیەکی تازە لە سەربازەکانت (زنجیرەکانی مێشوولەیەک کەوا بەزانستەکەی نازانن) جا بەڕاستی ئەوان پێشوەختە کوفری خۆیان ڕاگەیاندو وتیان: ئەمە گۆڕانکاریەکی سروشتی ناسراوە! ووریاو ئاگادارمان کردنەوە لە کارێگەری سزاکەت بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزا کەوا لەدوای نهێنی کارەساتە کەش و ئاوو هەواییەکانە لە هەواو دەریایی و وشکانیدا ئەوا وتیان: ئەمانە کارەساتی سروشتین بەهۆی قەتیس بوونی گەرماوە! اللە ش مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا جا باوەڕ ناهێنن.
ئەی اللە ئەوانە تەنها هەسارەی سەقەریان شایستەیە (کەوا لەجێگایەکی نزیک لەزەوی دایكيانە ڕاستەوخۆ بۆیان) بەخودی خۆی زەوی هەسارەی سزا کەوا زیاترو زیاتر نزیک دەبێتەوە تاکو ئاسۆکانی ئاسمانیان لێ دادەپۆشێت لە باشورو باکورو خۆرهەڵات و خۆرئاواوە کەوا بەردبارانیان دەکات بە پارچە بەردی ئاگر، جا ئەوە بەسیانەو جێگاشیانە لەدوای مردنیان و ئەو شوێنەی تێیدادەمێننەوە کە خراپترین چارەنوسە، وە پیس و ناپاکهکان لهسهریهک کهڵهکه بکەو ههموویان بدە به مل یهکداو کۆیان بکەوە لە ئاگری دۆزەخدا، وە بەسزاکەشت جگە لە تاوانکارەکان لەبەندەکانت هیدایەت بدە بەڕاستی تۆ دەورو گەمارۆی تاوانکارەکانت داوە لەبەندەکانت لەهەموو خەڵکی جیهان، وە ئەی اللە ئەوانە هیدایەت بدە کە ئەگەر بێتو حەقیان زانی شوێنی دەکەون، بەڕاستی تۆ شارەزاو بینای بە بەندەکانت، بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانی و بەوەش دەزانی کە سنگەکان دەیشارنەوە وە کارو فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە،
وەئەوەی شکۆمەندی دەوێت ئەوا شکۆمەندی هەمووی بۆ اللە یە، دواتریش دەزانن ئایا ناصر محمد یەمانی ڕاستی کردووە یان لە درۆزنانە؟ ئەی اللە جا قسەکە بهێنەجێ لەسەر تاوانکارەکان ئەوانەی ستهمیان بهرپاکرد له وڵاتان و خهڵکیان چەوساندەوە جا خراپەو تاوان و گوناهی زۆریان ئهنجامدا جا سزاو خهشـم و قینی خۆت بڕژێنە بهسهریاندا بەڕاستی تۆ ههمیشەو بهردهوام ئامادهی و لە کەمیندای تۆڵەیان لێ بستێنیت، دواتریش خراپەکارە بێ باوەڕەکان دەزانن سەرەنجام بۆ کێیە.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________