ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
05 - ذو لحجە - 1442 کۆچی
15 - 07 - 2021 زایینی
09:47 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=355409
_________

بەیادهێنانەوە بۆ ڕەببانیەکان، خۆشەویستانی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ئەوانەی ئامادەی گەیشتنەوەن بە اللە..

بەیادهێنانەوەی_فەرمانەکانی_ئیمام_مەهدی_بۆ_پشتیوانەکان
:

سەلامی اللە لەسەر باوەڕداران یاوەرانی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ئەوانەی خۆبەزلزانی و بڵندیان لە زەویدا ناوێت نە تێکدەری و خراپەکاریش سەرەنجامیش هەر بۆ لە اللە ترسەکانە، ئەمە بەڵێنی اللە یە بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات، پاشان لەدوای ئەمە..

⁩جا ئەگەر دەست بەتاڵ بوویت و لێبوویتەوە لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە ئەوا خەریکی پەرستنی پەروەردگارەکەت بە بە ئارەزووی ڕەزامەندی ئەو لە بێدەنگی شەو، جا نوێژی خۆبەخشی شەو پتەوترین ڕێگایە لە کۆنترۆڵکردنی خودداو کاریگەرترو باشترە لە قسەکردندا، وە پێشبڕکێ بکەن لە کاروکردەوە چاکەکاندا وە پەلە بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەتان بەترس و ئومێدەوەو ملکەچ و خۆ بەکەم زان بن بۆ اللە و لێی بترسن، وە ببورن لەوانەی ستەمیان لێکردوون وە بدەن بەوانەی پێیان داون و بەوانەش کە بێبەشیان کردوون، وە چاک بن لەگەڵ ئەوانەی چاکن لەگەڵتان وە لەگەڵ ئەوەش کە خراپە لەگەڵتان، وە کاتێکیش نەزانەکان ئێوەیان دواند پێیان بڵێن سڵاوتان لێبێت و اللە لێتان ببورێت جا ئێمە بۆمان نیە لە نەزانان بین، وە ڕقەکەتان بخۆنەوەو ببورن لە خەڵکی ئەوکاتەش اللە ئێوەی خۆشدەوێت وە لەگەڵ چاکەکاران بن، وە خۆبەکەم زان بن بۆ هەژارەکانتان و سوکایەتیان پێمەکەن، وە بەسۆز بن لەگەڵ هەژاران، ئەوەی بەزەیی بەخەڵکیدا بێتەوە ئەوا اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتریش بەزەیی پێدا دێتەوە، وە ئەوەی خۆ بەکەم زان بێت بۆ هەژارو نەدارەکان جا هەست بە ڕێزو بوونیان بکات بەوەی ئەوانیش خەڵکانێکی ڕێزدارن ئەوا اللە پێگەکەی بەرز دەکاتەوە، وە ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که الله لە ڕێزو چاکەی خۆی به‌خشیویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیوه به‌هه‌ندێکتان) و داوای ڕێزو چاکەو به‌هره‌ لە اللە بکه‌ن، وە پێشبڕکی بکەن بە ماڵ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەمە چاکترە له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن پاشانیش ئەوەی شاردوویانەتەوە هیچی لێ نادۆزنەوە، هەرچی ئەوانەن کە دەبەخشن لەپێناو ڕازیبوونی اللە و جێگیربوون ئەوا دواتر لەلایەن اللە لەمە چاکترو پاداشتێکی مەزنتر دەبیننەوە جا با هەر کەسێک سەرنج بدات تا بزانێت چی پێشخستووە بۆ بەیانی، جا لە اللە بترسن اللە ش فێرتان دەکات اللە ش بە هەموو شتێک زانایە، وە داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە، وە چاکەکار بن لەگەڵ دایک و باوکتان جا ئەوان شایستەترینی کەسن لەخەڵکی مافیان بەسەرتانەوە هەبێت؛ وە بڵێ پەروەردگارا ڕەحمیان پێبکە هەروەکو چۆن ئەوان لە بچوکیەوە منیان پەروەردە کردووە، وە ئازاری دراوسێکانتان مەدەن، جا ئەوەی ئازاری دراوسێکەی بدات ئەوا لە لایەن اللە وە هیچ شتێکی بۆ نیە، وە موسڵمانیش ئەو کەسەیە کە خەڵکی لە خراپەو ئازارەکەی سەلامەت بن، وە مامەڵە لەگەڵ بێباوەڕ بکەن بە هەمان مامەڵەی ئاین لە نێوان باوەڕداران تا ئەوەیان بۆ ڕووندەبێتەوە کە ئاینەکەتان فەرمانتان پێدەکات لە بەها بەرزەکانی ڕەوشت، وە ئامادە بن بۆ ڕۆژی گەیشتنەوە بە اللە ڕۆژی جێهێشتنەکەتان لەم دنیایەدا بۆ لای ئەو جا ئەمە ڕۆژی گەیشتنەوەیە پێی جا ئەوەی ئاواتی گەیشتنەوەی پەروەردگارەکەی دەکات با کاروکردەوەی چاک ئەنجام بدات و هیچ یەکێکیش لەپەرستندا نەکات بە شەریک و هاوبەش بۆ پەروەردگارەکەی.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________