ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - جەمادە لئاخیرە - 1439 کۆچی
22 - 02 - 2018 زایینی
08:06 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=281932
____________________


ئەمە بەیادھێنانەوەو ئامۆژگاریە بۆ پارێزکارو لە اللە ترسەکان لەوانەی دڵنیابوون بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکراوە جا ھەرگیز بەگوناھ خۆیان بە گەورە ناگرن ..
_______________



بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران و هەموو باوەڕداران لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وە لە جیهانی سەروو تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا ئێوەو ئیمام مەھدیەکەتان ناصر محمد یەمانی وەک ھاوەڵانی محمد نێردراوی اللە دەبن بە دڵ و لاشەوە وەک چۆن اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە وەسفی کردوون لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّـهِ ۚ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ۖتَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّـهِ وَرِضْوَانًا ۖ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

جا لە نێوانتاندا بە ڕەحم و خۆ بەکەم زان و زەلیل بن لەگەڵ یەکترداو توندیش بن لەسەر بێباوەڕان تەنھا ئەوانەی جەنگتان لەگەڵ دەکەن و دژایەتیتان دەکەن لە ئایینەکەتان وە دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوەو ڕقیان لەوەیە کە اللە دایبەزاندووە وە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەیەتی؛ ئەوانە بریتین لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان کە شەیتانی ئیبلیسیان کردووە بە یاوەرو پاڵپشت لەبری اللە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەو دوژمنی اللە و ئەوانەیە کە باوەڕیان ھێناوە نەک بە گومڕابوون و سەرلێشێواویان، ئەوانە بریتین لەوانەی خەشم لێگیراون و بێ ئومێدبوون لە ڕەحمەتەکەی اللە ھەروەک چۆن بێباوەڕانی نیشتەجێی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوون لەوەی اللە زیندوویان بکاتەوە.

وە فەرمانتان بە چاکە پێ دەکەین لەگەڵ موسڵمانان، وە فەرمانتان بە چاکە پێدەکەین لەگەڵ بێباوەڕە گومڕا سەرلێشێواوەکان ئەوانەی جەنگتان لەگەڵ ناکەن لە ئایینەکەی اللە بەوەی چاکەیان لەگەڵدا بکەن و دادپەروەربن لەگەڵیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّـهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الممتحنة].

وە حیکمەتیش لەلایەن اللە وە بۆ ئەمە: ئەوەیە ئەگەر بێتو بە دوژمنایەتی و ڕق و کینەوە بۆیان دەرکەوتن لەکاتێکدا جەنگیان لەگەڵ نەکردوون لە ئایینەکەی اللە ئەوا بەم شێوەیە قەناعەتیان پێناھێنن و ھیدایەتیان نادەن؛ جا بەھەمان شێوە بۆ ئێوەش وایە، جا اللە فەرمانی پێکردوون بە نەپچڕاندنی پەیوەندی و ھاوڕێیەتی و خۆشەویستی و سۆزو ڕێزلێگرتنیان وە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن بە ڕەوشتێکی چاک تا دڵەکانیان ھیدایەت بدەن بە ڕەوشتەکانتان بۆ نوری اللە جا بزانن ئایینی ئیسلام ئایینی ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان نەک ئایینی ڕشتنی خوێن و تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی، جا حەرامکراوە لەسەر مرۆڤ ستەم لە برا مرۆڤەکەی بکات، وە اللە ش فەرمانی پێنەکردوون زۆری لە خەڵکی بکەن تا ببن بە باوەڕدار، بەڵکو ئەوەی لەسەر ئێوەیە تەنھا گەیاندنەو لەسەر اللە ش لێپرسینەوە.

وە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، ئێستاش نموونەیەکتان لەسەر ئەمە بۆ دەهێنمەوە، جا ئەگەر بێتو پیاوێک سەرپێچی فەرمانی دایک و باوکەکەی بکات جا اللە پێغەمبەرەکەی بنێرێت و اللە ش دڵی ئەم کەسە ھیدایەت بدات بۆ شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەرگارەکەی جا ئەگەر ئەم کەسە بەردەوام بێت لەسەر سەرپێچیکردنی دایک و باوکەکەی ئایا دواتر دەبینن بەم شێوەیە دڵی دایک و باوکەکەی ھیدایەت بدات؟ ھەر لەبەرئەمە اللە فەرمانی بە منداڵی ھیدایەتدراو کردووە بۆ ڕێگای حەق چاک بێت لەگەڵ دایک و باوکەکەی وە بە چاکە ھاوڕێیەتیان بکات لە دنیا وە ھەتا ئەگەر قسەشیان لەگەڵدا کرد بەوەی شەریک و هاوبەش بۆ اللە دابنێت بەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەرستنی پەرستراوەکانی ئەوان لەبری اللە بەو گومانەی ئەوان و باوک و باپیرانیان لەسەر حەق بوونە، جا بەم شێوەیە اللە فەرمانی بە منداڵەکە کردووە بە چاکە ھاوڕێتیان بکات لە دنیادا وە لە ھەموو شتێک گوێڕایەڵیان بێت تەنھا لە شەریک و هاوبەش دانان بۆ اللە نەبێت، حیکمەتیش لەمە ئەوەیە لەبەرئەوەی دایک و باوکە گومڕاو سەرلێشێواوەکە کاتێک دەبینن منداڵەکەیان بووەتە کەسێکی چاک و زەلیل بۆیان و بە ڕەوشتێکی جوان ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات و لە گەڵیاندا چاکەو گوێڕایەڵیان دەکات تەنھا لە شەریک و هاوبەش دانان نەبێت بۆ اللە کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی دەربارە دانەبەزاندووە جا لەپاش ئەمە عەقڵی دایک و باوکەکەی ناچار بەمە دەکات بیربکەنەوە بە عەقڵەکانیان جا بڵێن: "بەڕاستی ئەم ئایینە منداڵەکەمانی گۆڕیوە لەوەی سەرپێچی دایک و باوکە دڵڕەقەکەی بکات وە کردوویەتیە کەسێکی میھرەبان و بە بەزەیی بۆیان و لە دنیاشدا بە چاکە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات"؛ وه‌ دەڵێن:"بەڕاستی ئەم ئایینە ئایینی ڕەحمەت و دادگەریە لەلایەن ئەو اللە یەی فەرمانی بە منداڵەکەمان کردووە لەگەڵ ئێمە چاک ھەڵسوکەوت بکات وە لە دنیادا بە چاک و باش ھاوڕێیەتیمان بکات جا ئەمە ئایینێکی ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان". جا لەپاش ئەمە ھیدایەت دەدرێن، جا لەمەدا ئەم حیکمەتە تەواودەبێت کە اللە ی پایەبەرز تێیدا دەفەرموێت: {وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ ﴿١٤﴾ وَإِن جَاهَدَاكَ عَلَىٰ أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖوَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ۖ وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ۚ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [لقمان].

جا ئایا دەبینن ئەگەر بێتو منداڵەکە ئیسلامەکەی بۆ پەروەردگارەکەی سەرپێچی و یاخیگەری لەسەر دایک و باوکی زیاتر بکات وە ڕەوشتەکەشی تێک بدات ئایا دەبینن بەم شێوەیە ھیدایەتی دڵیان بدات؟ بەڵکو دواتر وایان لێدەکات ڕابکەن لە شوێنکەوتنی حەق و ھەرگیزیش بۆ ھەمیشە ھیدایەتی دایک و باوکەکەی نادات، وە بەھەمان شێوە اللە فەرمانی کردووە بەوانەی بانگەوازی خەڵکی دەکەن بۆ ڕێگای اللە ی حەق قسەو گوفتاری چاک لەگەڵ خەڵکی بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].

جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە کەس ناگاتە پلەی بەرزو بڵندی بەندە نزیکەکانی اللە تەنھا ئەوانە نەبن کە ئارامیان گرتووە لەسەر ئازاری خەڵکی بە قسەکانیان کاتێک جنێوو قسەی ناشیرینیان پێدەڵێن جا لەپاش ئەمە ئەوانیش دەڵێن: "اللە لێتان ببورێت"، جا توڕەییەکەیان دەخۆنەوەو لە خەڵکی دەبورن لە پێناو اللە، جا لێرەدا کەسە جنێودەرەکە دەگۆڕێت بۆ دۆستێکی دڵسۆزو گیانی به‌ گیانی بۆ کەسە بانگەوازکارەکە ئەگەر ھاتوو بە گوناھ خۆی بە گەورە نەگرت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّـهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٣٣﴾ وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ۚادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [فصلت].

بەڵام ئارام گرتن لە سنوری بریندار کردنە بە قسە ھەرچی ئەو کاتەیە کە جەنگ و دژایەتیکردن ڕادەگەیەنێت لەسەر بانگەوازکارەکەو ئەوانەشی شوێنی کەوتوون ئەوا لێرەدا اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە بە بەرگری کردن لە خۆیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴿١٩٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ئەوەی دەیەوێت بەدوای پەیڕەوەکەی محمد نێردراوی اللە بکەوێت دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی و هەموو باوەڕداران با بەدوای فەرمانەکەی اللە بکەوێت لە مەحکەمی کتێبەکەی: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا ئێمە لەم گەلەین کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بانگەواز دەکەین بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە؛ بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەم سوننەتی بەیانە حەق و ڕاست و دروستەی کە دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان جا ئەم دووانە هەرگیز لە یەک جودا نین تا دژو پێچەوانەو جیاوازبن لەگەڵ یەکتر لە قسەدا، وە ئەوەشی دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە بێت لە فەرموودەو گێڕانەوەکان ئەوا بزانن ئەمە بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوە لەسەر اللە و نێردراوەکەی، جا شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بکەون تەنھا ئەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت تێیاندا جا بزانن ئەمە فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە لەلایەن شەیتانەوە لەسەر زمانی یاوەرەکانی لەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەی خۆیان ئاشکرادەکەن و بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو لە ناخەوە فێڵبازن، باوەڕەکەیان کردووە بە قەڵغان تا لەپەنایدا خۆیان حەشار بدەن تا ڕێگا بگرن لە ڕێبازی بەدواکەوتنی قورئان بە کۆمەڵە فەرموودەیەک کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیە وە بەھەمان شێوە دژو پێچەوانەی فەرموودە حەق و داست و دروستەکانە لە سوننەتی بەیانی پێغەمبەر، جا ئەوەی تێیاندا بینیتان دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئان ئەوا تێیھەڵدەن و دەست بگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەو کوفر بکەن بەوەی دژو پێچەوانەی فەرموودەی اللە و پێغەمبەرەکەیەتی ئەمە چاکترە بۆ ئێوە بەر لەوەی سزایەکی نزیکتان توش ببێت ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی.

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن وەک سوننەو شیعە مەبن ئەوانەی شوێنی شەیتان کەوتوون لە دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوانیان تا گەیشتنە جەنگ کردن لەگەڵ یەکتری و کوشت و کوشتاری ھەندێک لەگەڵ ھەندێکیان و ڕشتنی خوێنی ھەندێک بە ھەندێکیان، جا ئایا دەبینن دواتر ئەوانە خەڵکی ھیدایەت بدەن بەوەی ئەنجامی دەدەن؟ بەڵکو لەوەیە ببنە ھۆکاری هەڵگەڕانەوەو دوورکەوتنەوەی زۆرێک لە خەڵکی جیھان لە ئیسلام جا لە اللە بترسن و گوێبگرن و ملکەچ و گوێڕایەڵ بن وە سوپاسیش بۆ اللە کە ئێوە بە ھەموو پێوەرێک بە تەواوی دوورن لەوەی ھەندێکتان شەڕ لەگەڵ ھەندێکتان بکەن، بەڵکو تەنھا ھەندێک کەسی زۆر کەمتان دەبینم لەوەی دەستدەکات بە دروستکردنی برین و ڕق و کینە لە نێوانیان بەھۆی پەلەکردنیان لە تەفسیری وتەکەی اللە لە پێش ئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆیان بەیان بکات! جا ھەموو شتێک لەکاتەکەی خۆی چاکترە، بە پشت بەستن بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا لە قورئانی گەورە کە عەقڵەکانتان قبوڵی دەکات و دڵەکانتان نەرم دەکات جا دەیگەیەنن، جا بێدەنگ دەبین لێی تا کات و ساتی خۆی دێت جا ئارام بگرن تا بۆتان ڕوونی دەکەینەوە.

جا سوێند بە اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگی موسڵمانان دەکات بۆ نەفیکردنی تەعەدودی حزبی و مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە، وە بەوەی ببن بە بەندەی اللە بە برایەتی و خۆشەویستی یەکتر لە خۆشەویستی اللە جا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبێنن، جا ھێشتا ھەر بانگی موسڵمانان دەکەین بۆ چوونە ناو ئاشتی نێوانیان ھەرھەموویان بۆ چارەسەری برینەکانیان و ھیدایەتی دڵەکانیان و یەکخستنی ڕیزەکانیان، بەڵام ئەوان ھێشتا ھەر پشتھەڵدەکەن لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان و بەدوای شوێن پێ و ھەنگاوەکانی شەیتان دەکەون لەسەر زمانی یاوەرەکانی بە خۆش کردنی ئاگری شەڕی مەزھەبی و تایەفی لەنێوان موسڵمانان.

وە اللە دەکەم بە شاهێدو بەسیشە اللە شاهێدبێت بەوەی من بانگی سەرجەم سەرکردە لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان دەکەم لە گەلانی موسڵمانان بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە لەسەر ئەم شتانەی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی، وە بەوەی سەرجەمیان بچنە ناو ئاشتی لەگەڵ یەکتر وەک جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوکەسەی اللە ناردوویەتی لەوپەڕی جیاوازی و ناکۆکیەکەیان وە لەسەردەمی ڕشتنی خوێنی یەکتری بۆ چارەسەری برینەکانیان وەک ڕەحمەتێک بۆیان وە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، وە ئایینی اللە ئیسلامی حەق ڕووندەکەینەوە تا ئەو کاتەی دەزانن ئەم ئایینی اللە یە بەڕاستی بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی دابەزیوە نەک بۆ ڕشتنی خوێنیان؛ بەڵکو بۆ ھەڵگرتنی ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی، وە زەویش پڕ دەکەین لە دادپەروەری وەک چۆن پڕبووە لە جەورو ستەم لە وڵاتە موسڵمانەکان بە تایبەتی ئەوانەی شوێن ھەنگاوە شاراوەکانی شەیتان کەوتوون بە پیلانێکی جیھانی بە سەرکردایەتی دۆناڵد تڕامپ لە گەورە تیرۆریستەکان، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بۆ ئیسلام و موسڵمانان شکۆمەندی ناوێت؛ بەڵکو ڕیسوایی و کوشتنی ھەموویانی دەوێت، جا لە ئێستادا ھێشتا ھەوڵدەدات بۆ لاوازکردنی موسڵمانان بە خۆش کردنی ئاشوب لە نێوانیان بۆ کوشتنی ھەندێک بە دەستی ھەندێکیان جا لەپاش ئەمە بزوتنەوەی بەھاری عیبری یەھودی جیھانی بەرپادەکات بۆ داگیرکردنی سەرجەم گەلانی موسڵمان و بردنی ماڵ و سەروەت و خێروبێری وڵاتەکانیان جا ھێشتا وا ھەر پیلان دەکێشێت بۆ ئەوەی تورکیاو ئێران بخاتە ناو ململانێی نێوان یەکتری و ململانێی عەرەبی، وە بەڕاستیش زۆربەی سەرکردەی موسڵمانان و زاناکانیان ئەمەیان بۆ ڕوونبۆتەوە کە تڕامپ دوژمنە بۆ ئیسلام و موسڵمانان وە خێرو چاکەی ناوێت بۆیان؛ بەڵکو خراپەی دەوێت بۆیان، بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم موسڵمانان و ھەموو خەڵکی خێروچاکەی دەوێت وە ڕزگاربوون و سەرکەوتنی گەورەی لە دنیاو دوایی دەوێت بۆیان، جا چەندە گەورەیە جیاوازیەکە لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی و خراپترینی شەیتانە بەشەرەکان دۆناڵد تڕامپ. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿١٢٢﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا لە اللە بترسن و گوێ بگرن و گوێڕایەڵ و ملکەچ بن و بچنە ناو ئاشتی لەگەڵ یەکتر سەرجەمتان وەک جێبەجێکردنێکی فەرمانەکەی اللە بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٢٠٨﴾فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٠٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ئایا واگومان دەبەن اللە لەم ئایەتەدا گەلی باوەڕدارەکانی سەردەمی محمد نێردراوی اللە ی دواندووە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ بەڵام وەسفەکەی ئەوان دەبینین لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّـهِ ۚ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ۖتَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّـهِ وَرِضْوَانًا ۖ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

بەڵکو اللە لە ئایەتەکەدا ئێوە دەدوێنێت ئەی گەلی موسڵمانە حزبیەکان ئەوانەی ھەندێکتان دژی ھەندێکتانن، جا چەندە زۆرە حزبە لەگەڵ یەک ناکۆک و شەڕکەرەکانتان! جا بچنە ناو ئاشتی لەگەڵ یەکتر سەرجەمتان وە شەڕو کوشتارو ڕشتنی خوێنی ھەندێک بە ھەندێک و ستەمی ھەندێک لە ھەندێکتان بوەستێنن، وە ئەگەر پشتیشتان ھەڵکرد ئەوا بزانن بەڕاستی اللە بە دەسەڵات و داناو کاربەجێیە دواتر خەلیفەو بەندەکەی بەسەر ئێوەو بەسەر بێباوەڕاندا دەردەخات لە شەوێک لەکاتێکدا ئێوە شەرمەزارو ملکەچ دەبن وە اللە ئەوەی بیەوێت لەناوی دەبات وە سزای ئەوەش دەدات بیەوێت وە ئەوەشی بیەوێت لە پارێزکارو لە اللە ترسەکان دەرباز دەکات، بەڕاستی پەروەردگارەکەت ستەم لە ھیچ یەکێک ناکات.

جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بەڕاستی سزای اللە دواتر زیاتر دەبێت بە زۆرترو گەورەتر لەسەر پشتھەڵکەران لەبەرامبەر بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو بێباوەڕەکان پێی ھەروەک چۆن درک کردنی خۆر بە مانگ زیاتر بووه‌ لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن، وە نەبوو بەهۆی ئه‌وه‌ی یادەوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت! وە اللە ش دەکەم بە شاهێد بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی بە ھەمان شێوە خۆر درکی بە مانگ کرد بە درک کردنێکی گەورە لە سەرەتای ئەم مانگەتان مانگی جەمادە لئاخیرەی ئەم ساڵەتان 1439 جا لە سزایەکی نزیک دەترسم بۆ سەرتان لەکاتێکدا ئێوەش پشتھەڵدەکەن، جا ئایا لەناوچوونتان دەوێت یان ڕزگاربوون لە سزای اللە و سەرکەوتنێکی گەورە؟ جا لە اللە بترسن و گوێبگرن و ملکەچ و گوێڕایەڵ بن و ئاشتی لە نێوان یەکتر بڵاوبکەنەوە بە چاره‌سەری برینەکانتان بۆ بەھێزکردنی شان و شەوکەتتان اللە ش شکۆمەندو پایەدارتان دەکات، وە بشزانن شکۆمەندی ھەمووی بۆ اللە یە جا بەدوای ئەوانە مەکەون کە دوژمنن لەلای چونکە اللە ڕیسواو شەرمەزارتان دەکات وە موڵکەکەشتان لێدادەماڵێت ئەی گەلی سەرکردەکانی موسڵمانان، جا لە اللە بترسن کێ ھەیە لە اللە بتان پارێزێت وە بەیعەتەکەتان ڕابگەیەنن بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەوکەسەی وابکات ئەوا اللە ھێزەکەی زیاتر دەکات لەسەر ھێزەکەی، جا عادی گەلی ھود بەیادی خۆتان بهێننەوە ئەوانەی گەورەترین ھێزیان ھەبوو لە زەوی جا براکەیان ھود پێی وتن؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [هود].

جا خۆ بەگەورەو زل زانەکان بەدرۆیانزانی، اللە ش لەناوی بردن ئەو کەسەی ھێزەکەی لەوان توندترە کە اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَاللَّـهُ يَقْضِي بِالْحَقِّ ۖوَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ لَا يَقْضُونَ بِشَيْءٍ ۗ إِنَّ اللَّـهَ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ﴿٢٠﴾ أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ اللَّـهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ اللَّـهِ مِن وَاقٍ ﴿٢١﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَكَفَرُوا فَأَخَذَهُمُ اللَّـهُ ۚ إِنَّهُ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [غافر].

وە ئەی گەلی سەرکردە موسڵمانەکان و گەلەکانیان، ئایا دەبینن ئیمام ناصر محمد یەمانی بێباوەڕی و خراپەکاری کردبێت بەھۆی ئەوەی بانگەوازتان دەکات بۆ حوکم کردن بۆ لای اللە بەوەی اللە دایبەزاندووە لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە؟ جا دواتر ئێوەو بێباوەڕەکانیش بەم زیکرە دەزانن بەوەی کێ بێباوەڕو خراپەکارە ئایا ئێوەن یان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەوکەسەی بانگەوازتان دەکات بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو کوفرکردن بەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمەکەیەتی لەسەرجەم کتێبەکان ئەگەر ئێوە بڕواتان بەمە ھەبێت ئەم قورئانە کتێبێکی پایەدارە لەلایەن اللە ی دانای کاربەجێ و زاناوە؟ جا ئایا ئەمە باوەڕەکەتانە کە فەرمانتان پێدەکات بە پشتھەڵکردن لە بانگەوازی حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بۆ نەفی کردنی حزبه‌كان و تیرۆر؟ جا ڕێنمایتان دەکەین بە مەنتقی حەق بۆ قسەیەکی یەکلاکەرەوە گەر نا؛ ئەو کاتە ھیچ دەرچەیەکی دەربازبوون لەم ھەساره‌ سزا بچوکە هەژێنەرە نیه‌ کە نزیکە (الراجفة) جا سزاکە لە سەرووتان و ژێر پێیەکانتانەوە دێت بۆ ئێوە، وە بەھەمان شێوە ھیچ دەرچەیەکی دەربازبوون نیە بۆ ئێوە لە ھەسارەی سەقەری گەورە کە ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر بۆ بەشەر دەردەکەوێت، جا ھێشتا ھەر کارەساتی سامناکی گەورەتر ھەن ڕووبدەن گەورەتر لەوانەی پێش خۆی و توشی ئەوانە دەبێت کە کوفریان بە قورئانی گەورە کردووە وە بەھەمان شێوە تووشی تاوانبارە خۆبەگەورەو زل زانەکان دەبێت لە ئێوە ئەی گەلی موسڵمانان، جا پەلە بکەن بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بە تۆبەکردن و داوای لێخۆشبوون تا اللە لەگەڵ بێباوەڕەکان سزاتان نەدات، جا نیشانە گەورەکانی سزا بەڕاستی کاتی دیاریکراوەکەی زۆر نزیکبۆتەوە، نەفرەتی اللە ش لەسەر پشتھەڵکەران لە بانگەوازی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی یان نەفرەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی ئەگەر مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە نەبوو لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، دواتریش دەزانن اللە کێ سەردەخات بە هێزو توانایەکەی خۆی وە مەلەکوتی ھەموو جیھانیشی پێ دەدات، وە ئەم فەرموودەیەی اللە شتان بەیاد دەھێنمەوە کە دەفەرموێت: {مَن كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّـهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [فاطر:10].

یان دەتانەوێت ئێوە بە ناوی ئایینەوە بگەنە دەسەڵات! جا ئایا بوێری دەکەن لەسەر اللە ئەمە بکەن لەکاتێکدا ئەو بەمە دەزانێت کە دەیشارنەوەو ئاشکراشی دەکەن؟ جا وا ھەسارە بچوکە هەژێنەرەکە (الراجفة) و بوومەلەرزەکان نزیکبوونەتەوە کە کۆشک و تاوەرەکانتان خۆیان لەبەر ڕاناگرن ھەرچەندە قایم و توندو تۆڵیش بن جا مردن ھەر پێتان دەگات لەھەرکوێ خۆتان حەشار دابێت، جا ھیچ پەنایەک نی یە لە سزاکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ تەنھا ڕاکردن نەبێت بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بە تۆبەکردن و گەڕانەوەو داوای لێخۆشبوون و شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی ئەی ئەوانەی هەست بە دڵنیایی دەکەن لە پیلانەکەی.

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە ..

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئەگەر ئێوە ھەڵبژێردراون ئەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی سەرقاڵ مەكەن بە كێشەو گرفتەکانی خۆتان وە بە پەلەکردنتان لە ھەندێک فەرمان.

وە بەخێرھاتنی خۆشەویستمان لەبەر اللە حوسین بن عومەر دەکەین، جا گەڕایەوە خۆشەویستی یەکەم بە گەڕانەوەی، جا نەکەیت و نەکەیت جارێکی تر پشتیوانەکان باند بکەیت جا پێچەوانەی فەرمانەکە مەکە ئەی حوسین بن عومەری پشتیوانی یەکەم لە ڕێی ئینتەرنێتی جیھانیەوە، جا ئێمە ھیچ شتێکی شاراوەمان نیە لەدوای پەردەوە، جا لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسە، جا چەندە شەونخونی و ڕۆژت بەسەربردووە بۆ سەرخستنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جا منەتمان بەسەردا مەکە لە کۆتاییدا ئەی گلێنەو بینایی چاو؛ بەڵکو اللە منەتت بەسەرەوە دەکات بەوەی تۆی کردووە بە یەکەم پشتیوانە ھیدایەتدراوەکان لە ئینتەرنێتی جیھانی؛ بەڵکو اللە منەتت بەسەرەوە دەکات بەوەی تۆی کردووە بە یەکەم کەسیش بەوەی ماڵپەڕی مەھدی ناصر محمد یەمانی نەخشە بکێشی و دیزاینی بکەیت، جا لەوانە بە کە سوپاسی اللە دەکەن ئەی بینایی و گلێنەی چاو، وە دەشزانم تۆ جێگیرو ڕاوەستاویت لەسەر ڕێگای ڕاست تا ئەوکاتەی دەگەڕێیتەوە لای پەروەردگارەکەت بە دڵێکی ساغ و سەلامەتەوە، اللە ش لێت ببورێت خۆشەویستەکەم لەبەر خۆشەویستی اللە، وە اللە ش لەوانە ببورێت کە ئازاریان داویت لە پشتیوانەکان و برینداریان کردوویت بە قسە.

(((وە فەرمان بە ھەمووتان دەکەین داوای لێبوردنی خۆتان پێشکەش بە خۆشەویستەکەی لەبەر خۆشەویستی پەروەردگارەکەی بکات بە شێوەیەکی گشتی جا ھیچ لەگەڵ یەک نەگونجانێک نەمێنێتەوە لە نێوان ئەم دوانەتان لەسەرجەم لاپەڕەی پشتیوانەکان، ئەم فەرمانە بۆ ئەم کەسانەیە کە لەم گەلەن اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەوانەی نە لوت بەرزی و گەورەییان دەوێت لە زەوی نە تێکدەری و خراپەکاریش، وە ڕق و تووڕەییەکەیان دەخۆنەوەو لە خەڵکیش دەبورن اللە ش چاکەکارانی خۆشدەوێت، سەرەنجامیش بۆ لە اللە ترس و پارێزکارانە))).


وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________