النتائج 1 إلى 1 من 1

الموضوع: ڕەدو وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کەوا ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە.. { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } [ق:18]

هذا أحد المواقع الثانوية الخاصة بتبليغ دعوة الإمام المهدي المنتظر ناصر محمد اليماني والتي لا تتضمن أية أقسام خاصة ولا رسائل ولا عضويات وبالتالي لا يمكن المشاركة فيها ولا استرجاع الحسابات المفقودة عبرها، يوجد هنا فقط موسوعة البيانات مع الترجمة لبعضها إلى مختلف اللغات، ولا يتواجد الإمام المهدي إلا في الموقع الرسمي الوحيد منتديات البشرى الإسلامية والنبإ العظيم، وهناك يمكنكم التسجيل والمشاركة والمراسلة الخاصة وأهلاً وسهلاً بكم.

مصدر الموضوع
  1. ڕەدو وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کەوا ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە.. { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } [ق:18]

    مصدر المشاركة
    -1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    29 - 12 - 1428 ک
    08 - 01 - 2008 مـ
    12:21 بەیانی
    سێ شەم

    ــــــــــــــــــ


    ڕەدو وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کەوا ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە..
    { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } [ق:18]
    واتە/ هه‌ر قسه‌یه‌کی کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن.


    بسم الله الرحمن الرحيم
    خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:
    { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣]
    واتە/ ئەوانە ھیچت بۆناھێننەوە له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و باشترین تەفسیرو لێکدانەوەشمان بۆ نەھێنابیت.

    وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:: { ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ } صدق الله العظيم [القيامة:١٩]
    واتە/ پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

    جا داوای یارمەتی ھەر لەو خودایە دەکەم وە بەیانی حەقیشم پێدەگات بۆ قورئانی گەورە بە وەحی تێگەیشتن نەوەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؛ بەڵکو بەیانی حەق پشتڕاستدەکەمەوە بە دەرھێنانی دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکراو ڕۆشن لە قورئان کەوا کتێبکی ڕووناک و ڕۆشن و ڕوون و ئاشکرای خودایە جا بانگ دەکەم بۆ ڕێگاو ڕێبازی پەروەردگارم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی وە من لە موسڵمانانم، ئینجا لە پاش ئەوە..

    ئەی (حبیب الحبیب) ئەمە بەیانی حەق بۆ تۆ دەربارەی شەئن و کاروباری فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، وە بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەرتدا لەپێش حیوارو گفتوگۆکە بەوەی دواتر ئەوە منم کەوا دەتبەزێنم بەحەق جا قسەت لەگەڵدا دەکەم بەبەڵگەی ڕوون و یەکلاکەرەوە بە ئیزنی خودا گەر تۆ حەق و ڕاستیت دەوێت ھەتا بزانی کەوا من حەقم لەلایەن پەروەردگارتەوە، جا گەر ھاتوو بە ناڕەواو گوناھەوە خۆت بەگەورەگرت جا ئەوە دواتر خودا شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵت جا دەیکات بە قەرين و ھاوەڵێکی نزیکت ئینجا ڕێگات لێدەگرێت لە ھیدایەت لەدوای ئەوەی ھیدایەتت بۆ ھات، وەگەر ھاتوو بە گوناھو ناڕەوا خۆتت بەگەورە نەگرت جا ئەوا دواتر خودا ھەڵتدەبژێرێت جا دەتکات و دەتگێڕێت بە نوێنەری ڕێزلێگیراوە ڕاستگۆیەکان لە جیھان بەر لە دەرکەوتنم لەوانەی کەوا بەیانی حەقیان بۆ ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەڕاست داناوەو کۆسپ و ته‌گه‌رەیان نەخستۆتە ڕێگه‌و ڕێبازی و بە خوارو خێچیان نەگرتووە وە قسەش ناکەن بەناوی خواوە لەوەی نازانن لێی بە گومان و دوودڵیەوە وە گوێ لەقسەو گوفتار دەگرن جا شوێنی چاکترینی دەکەون، جا لەوانە بە وە ڕەجام وایە لەخودا کەوا ببی بەیەکێک لەوان ئایا بەس نیە بۆت کەوا من ھەواڵم پێدای بەوەی تۆ دەتەوێت کەوا بۆ جیھان ڕایبگەیەنی بەوەی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی پێش ڕاگەیاندنی جا دواتر ڕاتگەیاند بۆیان ئەوەی دەتویست بیڵێی پێش ئەوەی بیڵێی!؟ جا ھەروەکو چۆن خودا ئیلھامی بۆ کردم لەوەی دەتویست بیڵێی پێش ئەوەی کەوا بڵێی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی جا بەھەمان شێوە بەیانی حەقی قورئانم بۆ ئیلھام دەکات، جا ساویلکەو خۆشباوەڕیش مەبە جا بەراستم دابنێی بە بەبانی حەق بۆ ئەو ئایەتەی کەوا داواتکرد گەر دەسەڵاتی زانستەکەم بۆ نەھێنابوی لە خودی قورئاندا وە بەتێروتەسەلیش باسم نەکردبوو بەتەواوی کەوا پەروەردگارم فێری کردووم بە زانستی یەقینەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وە قسەش ناڵێم و ناکەم بەناوی خواوە بە بەیان بۆ قورئان گەر نەزانم جا بەدوای گومانێک بکەوم کەوا ھیچ سودێک ناگەیەنێت لەزانینی حەقدا؛ بەڵکو ڕێنمایی دەکەم بەحەق بەڕاست و دادگەری وە ڕێنماییش دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.

    وە ئەمەش بەیانی حەق بۆت لە خودی حەق وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{ وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣]
    واتە/ ئەوانە ھیچت بۆناھێننەوە له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و باشترین تەفسیرو لێکدانەوەشمان بۆ نەھێنابیت.

    وەخوای بڵندو گەورە فەرموویەتی { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که‌له‌لای ڕاست و لەلای چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨ وە ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات بەحەق ئا ئه‌وه ئەو ‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت ١٩.

    ئەمەش بەیانی شامل و تەواو بۆتان دەربارەی شەئن و کاروباری ڕەقیب و عەتید ئێمەش ڕاستدەکەین بەئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان:

    ڕەقیب و عەتید لە فریشتە نزیکەکانی خودان کەوا خودا ناردوونی تا ھەڵسن بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەی ئینسان و قسەکانی لەچاکەو خراپەیان، جا گەر ھاتوو ئینسان زیکرو یادی خوای کرد بەزمانی ئەوا ڕەقیب لەفزو دەربڕینی زیکرەکەی بۆ دەنوسێت، وەگەر ھاتوو ئینسان لە دەروونی خۆیدا بەبێ دەربڕینی زمان و لێوەکان زیکرو یادی خوای کرد جا لەوکاتەدا ڕەقیب نازانێت بەوەی دەروونی ئینسان ختورەو وەسوەسەی چی دەکات بەڵام ئەوکەسەی کەوا ئینسانی دروستکردووە بەوە دەزانێت کەوا نزیکترە لێی لە شاڕەگی دەماری بەزانستەکەی، جا خودا سروش (وەحی) دەکات بۆ ڕەقیب بەوەی دەروونی ئینسانەکە ختورەو وەسوەسەی دەکات لە زیکرو یادکردنی شاراوە، جا وەحیەکە دەگات بە ڕەقیب لەپەروەردگاریەوە ئینجا ئەویش ھەڵدەستێت بە پاراستنی لەو کتێبە پاککراوەیەی کەوا بەدەستیەوەتی.

    وە ڕەقیب سەفیرێکی گەیەنەرە بۆ بەھەشتی مەئوا؛ بۆ نوسینی ئەوەی پێیدەگات لەقسەو کردەوەی چاکە لەبەر ئەوەش خودا لەقورئاندا ناوی لێیناوە سەفیر بەو مانایەی سەفیرە بۆ بەھەشت بۆ نوسینی زیکرو یادی خواو کردەوەی چاک، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس]
    واتە/ نه‌خێر به‌ڕاستی ئه‌مە یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه ١١ جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت ئه‌وه یادی ده‌کات ١٢ له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه‌ ١٣ که به‌رزو پاك و خاوێنن ١٤ به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌ سەفیرەکان ١٥ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن ١٦.

    بەو مانایەی کەوا ئەو ھیچ تۆمارناکات تەنھا خێرو چاکە نەبێت لە قسەو چپە چپی ئینسان، لەبەرئەوەشە کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس]
    واتە/ جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت ئه‌وه یادی ده‌کات ١٢ له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه‌ ١٣ که به‌رزو پاك و خاوێنن ١٤ به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌ سەفیرەکان ١٥ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن ١٦.

    جا سەفیرەکان (السفرة) بریتین لەفریشتە گەیەنەرە سەفیرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا، جا لەگەڵ ھەموو ئینسانێکدا فریشتەیەک ھەیە لەگەڵیدا کەوا ناوی ڕەقیبەو لە لای ڕاستی ئینسانەکەیە کەوا ڕاسپێردراوە لەگەڵیدا لەسەرەتاوە لەوکاتەوەی کەوا بەڵگەو حوجەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت تاوەکو کۆتایی لەو پەڕی کۆتاییھاتنی چارەنوسە ھەمیشەیی یە نەمریەکەی.

    وە ھەرچی عەتیدە ئەوا بەھەمان شێوە لە فریشتە ڕێزلێگیراوەکان و نزیکەکانە لە فریشتە توندوتیژەکان بەحەق، کەوا سەفیرو گەیەنەرە بۆ جەھەننەم وە ڕاسپێردراوە بە نوسینی ھەموو قسەو کردەوەیەکی ناچاک و ناپوخت و خراپ کەوا بەرەو دۆزەخی دەبات ھەتا تەنانەت ئەوەش دەنوسێت کەوا بە دڵ و دەرونی ئینساندا دێت و نەفسی وەسوەسەی بۆ دەکات، وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ } صدق الله العظيم [البقرة:٢٨٤]
    واتە/ وەئەگەر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌ ده‌ری بخه‌ن یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌..

    بەڵام عەتید نازانێت چی بەدڵ و دەروونی ئینساندا دێت و وەسوەسەی چی دەکات بەڵکو ئەوەی بە وەحی و سروش پێدەگات لەلایەن ئەو کەسەی کەوا ئینسانی دروستکردووە ئەوەی کەوا نزیکترە لێی بە زانستەکەی و بە بیستنەکەی لە شاڕەگی دەماریەوە؛ ئەوەی کەوا لەگەڵیانە لەھەر شوێنێک بن دەبیستێت و دەبینێت؛ ئەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەک نی یە جگە لە ئەو پەروەردگاری ھەر ھەموو جیھان ئەوەی کەوا بە چاوە ناپاکەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کەوا سینگەکان چی دەشارنەوە؛ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا قسه بکه‌یت ئه‌وه بێگومان ئه‌و زاته به‌نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت؛ ئەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت کەوا خاوەنی ناوە جوان و باشەکانە، وەھەرچی ئەوەیە کەوا ئینسان دەریدەبڕێت بە لێوو زمان جا ئەگەر خێرو چاکە بێت ئەوا (ڕەقیب) دەینوسێت وەگەر ھاتوو شەڕو خراپە بێت ئەوا عەتید دەینوسێت جا ئەوان ھەموو وت وتەیەکی ئینسان نانوسن بەڵکو ئەو قسەی کەوا دەیبات بەرەو بەھەشت یان ئەو قسەی کەوا دەیبات بەرەو ئاگر، لەبەرئەوەشە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس]
    واتە/ نه‌خێر به‌ڕاستی ئه‌مە یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه ١١ جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت ئه‌وه یادی ده‌کات ١٢ له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه‌ ١٣ که به‌رزو پاك و خاوێنن ١٤ به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌ سەفیرەکان ١٥ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن ١٦.

    جا دەبینین کەوا فریشتە سەفیرە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا ھەموو چپەو قسەیەک نانوسن تەنھا زیکرو یادی خودا نەبێت وە ھەموو قسەیەکی خێریش؛ وەکو فەرمان بە بەخشین یان بە چاکە یان بە چاککردنی نێوان خەڵکی، وە ھەموو ئەوانە ھیچ نی یە تەنھا بەشێک لەو ئەرک و کارو گرنگیانە نەبێت کەوا ڕەقیب و عەتید پێی ھەڵدەستن.

    جا لەپاش ئەوە دەچن بۆ ئەرک و گرنگی پێدانەکەی دووەمیان: کەوا بریتی یە لەوەی ئەگەر ھاتوو ئینسانەکە قەدەری دیاریکراوی مردنی ھات لە کتێبی نوسراوی لای خوداو کۆتایی ھات بە ئەجەل و چارەنوسەکەی کەوا بۆ ھەموویان ئەجەل و کاتێکی دیاریکراو ھەیە لە كتێبێکی مۆرکراو کەوا خودا بەڕاستی دەگێڕێت لە کاتە زانراوەکەیدا جا بۆ ھیچ نەفسێک نیە کەوا بمرێت تەنھا بە ئیزن و مۆڵەتی خودا نەبێت لەکات و وەختی دیارکراودا، جا لەوکاتەدا (ڕەقیب) و (عەتید) بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، جا گەر ئینسانەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا خودا وەحی بۆ عەتید دەکات بەوەی ئەو ببێت بە فریشتەی مردن و گیان کێشانە ڕاسپێردراوەکە بۆ ئینسانەکە، جا لەپاش ئەوە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی عەتید لە مراندنی ئەو ئینسانەی کەوا لەھاوەڵانی ئاگرە کەوا خودا شەیتانێکی کردۆتە مڵۆزمی جا بووەتە نزیک و قەرینێک بۆی ئینجا ڕێی لێدەگرێت لەبەدواکەوتنی ڕێگای ڕاست وە وەسوەسەی بۆ دەکات بەوەی گوایە ئەو لەھیدایەتدراوانە، جا ئەمە لەدوای فەرمانەکە بۆ فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتیدە کەوا ڕاسپێردراوە بە بێباوەڕان وە بۆ ھەموو ئینسانێکی بێباوەڕ بە یادی خودا فریشتەیەک ھەیە کەوا ناوی عەتیدە
    وە خودا فریشتەی مردن و گیان کێشانی نەکردووە بە تەنھا فریشتەیەک، پاک و بێگەردی بۆی! گەر وابێت کەواتە چۆن یەک فریشتە دەتوانێت خەڵکی بمرێنێت جا ببێتە چەند پارچەیەک لێرەو لەوێ و لەیەک ساتدا خەڵکانێکی زۆر بمرێنێت لەھەموو شوێنێکدا!
    یا سبحان اللە پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەوا ڕەحمەت و زانستەکەی پەی بەھەموو شتێک دەبات و بەتواناو بەدەسەڵاتیشە بەسەر ھەموو شتێکدا لە یەک ساتدا، جا ئەوە سیفەتێکە کەوا تەنھا بۆ خودایە پاک و بێگەردی بۆی وەخودا نەبۆ ئینسان نەبۆ جن نەبۆ فریشتە دوو دڵی دانەناوە له ده‌روونیاندا بەڵکو ئەوە سیفەتێکی خودایە کەوا ھیچ کەسێک ھاوشێوەو وێنەی ئەو نی یە کەوا دەتوانێت گوێی لەوە بێ و لەویش بێت وە ئەوە دروست بکات و ئەویش دروست بکات لەیەک ساتدا نەھەڵە دەکات نە لەبیریش دەکات نە وەنەوزو خەویش دەیگرێت نە بێئاگاش دەبێت لەشتێک کەوا بەتوانایە و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە لەیەک ساتدا، ئەوەش لەبەرئەوەی لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } صدق الله العظيم [السجدة:١١]
    واتە/ بڵێ فریشته‌ی مردن و گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت له‌پاشان بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه‌.

    جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوە جا دەڵێم سوێندم بە خودای بڵندو گەورە بەوەی کەوا فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بە کافرو بێباوەڕان بریتی یە لە فریشتە عەتید؛ کەوا بریتی یە لە فڕێنەری ئینسان لە مل و گەردنیدا گەر ھاتوو حوجەو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێبوو، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [يس]
    واتە/ خه‌ڵکه‌که وتیان ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی مردن و لەناوچووین بووینەتەوە سوێندبێت ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن ١٨ پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه فڕێنەرەکانتان (ئەوانەی دەتانمرێنن) له‌گه‌ڵ خۆتاندان ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن بەڵکو ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون ١٩.

    بەڵام یەک فڕێنەر نی یە بەڵکو بۆ ھەموو ئینسانێک فڕێنەرێک تەرخانکراوە کەوا بریتی یە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتید، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا ﴿١٣﴾ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء]
    واتە/ وەھەموو ئینسانێکیش فڕێنەرەکەیمان پێوە پابەندکردووە لەمل و گەردنیدا(واتە لەگەڵیدایە) وە له ڕۆژی قیامەتیشدا کتێبی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی١٣ ئه‌وسا پێی ده‌وترێت ده‌ی کتێبی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه ١٤.

    لەوەیە یەکێک لە ھەموو موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو فریشتەی مردن و گیان کێشان ناوی (عیزرائیلە)". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە جا دەڵێین: وەرە تا حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە کێش ھەیە کەوا لەخودا حوکمی چاکترو باشتر بێت بۆ گەلێک کەوا دەزانن جا بەدوای گومان ناکەون کەوا ھیچ سودێک بەدەستەوە نادات لە زانینی حەق و ڕاستیدا، وەسوێند بەخوا گەر بھاتبایە من ئەوەم نەویستبایە کەوا پەروەردگارم بەدووربگرم لە کەموکورتی بەوەی کەوا ھیچ کەسێک نی یە ھاوشێوەی ئەوی ھەبێت ئەوا دەرگای گفتوگۆم نەدەکردەوە دەربارەی کاروباری عیزرائیل بەڵام بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بە سیفەتێک لەسیفاتەکانی ئەو خودایە دەچوێنن کەوا ھیچ کەسێک وەکو ئەو نیەو ھاوشێوەی نی یە کەوا بریتی یە لە سیفەتی قودرەت و تواناو پەی بردن و زانین بەھەموو شتێک بەزانست لەیەک ساتدا، خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بەشداری پێنەکردبایە لەگەڵ سیفەتێک لەسیفاتەکانی خودا پاک و بێگەردی بۆی ئەوا دانەدەبەزیم و ڕۆنەدەچووم دەربارەی حەقیقەتی عیزرائیل؛ کەوا ناوێکە خوای گەورە ھیچ بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە لەقورئاندا، بەڵام خودا لە قورئاندا ناوی ھەموو فریشتەکانی مردن و گیان کێشانی دابەزاندووە کەوا ھەموو بەشەریەت دەمرێنن و ناوی ھیچ کامێکیشیانی جێنەھێشتووە لێیان ھەرچەندە کەوا ژمارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بەقەد چەندین ئەوەندەی ژمارەی ھەموو بەشەریەتیشن لەوانەی پێشترو سەرەتاو پاشترو دواتریشدا، جا خودا لەقورئاندا ناوی ھەر ھەموویانی دابەزاندوە و ھیچ یەکێکیشیانی لێ جێنەھێشتووە جا لە نێوانیشیاندا ھیچ فریشتەیەک بوونی نی یە ناوی عیزرائیل بێت بەھیچ جۆرو شێوەیەک،

    وە بەھەمان شێوە ئەوەم بەدی کرد کەوا ئەوان ڕاستەوخۆ سروش و وەحیان لەخودای زیندوو ڕاگرو سەرپەرشتیارەوە پێدەگات کەوا خودای پەروەردگاری ھەر ھەموو جیھانە ئەو خودایەی کەوا ئینسانی دروست کردووەو دەشزانێت بەوەی کەوا چی بەدڵ و دەروونیدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات کەوا نزیکترە لێی لە شا ڕەگی دەماری جا وەحی بۆ ڕەقیب و عەتید دەکات بەوەی کەوا نەفسی ئینسان وەسوەسەی بۆ دەکات، جا ئەوان بەو وەسوەسەیە نازانن کەوا نەفسی ئینسان دەیکات جگە لەو کەسەی کەوا دروستی کردووە ئەوەی کەوا دەزانێت سنگەکان چیان شاردۆتەوە، وەھەرچی ئەوەشە کەوا ئینسان دەریدەبڕێت بەزمان و لێوەکانی جا ئەوە فریشتەکان پێی دەزانن جا گەر خێرو چاکە بوو ئەوا ڕەقیب دەینوسێت وە ئەگەر ھاتوو شەڕو خراپەش بوو ئەوا عەتید دەینوسێت، جا ئێوەش ئەوە دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی کەوا فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید لەگەڵ ھەموو ئینسانێکدا بوونیان ھەیە کەوا بریتین لە دوو فریشتە یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتر ناوی عەتیدە، وەبەھەمان شێوە دەشزانن ئەوان تەنھا ئەو دووکەسە نین کەوا پەی بەوە دەبەن کەوا خەڵکی دەیکەن پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەوا زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە کەوا بەتەنھا سیفەتێکی خودایە پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو لەگەڵ ھەموو ئینسانێکدا دوو فریشتە ھەن یەکێکیان ناوی ڕەقیبە وەکو دەزانن ئەویتریش ناوی عەتید کەوا خودا کردوونی بە سەفیرو گەیەنەرەکان بۆ بەھەشت و ئاگر، ئەوانە بریتین لە سەفیرو گەیەنەرە بەڕێزو خواناس و ملکەچەکان بەمانای سەفیری نیعمەت و سەفیری دۆزەخ، جا ئەوەی بیەوێت ڕێنمایی وەرگرێت تێیدەگات.

    جادوای ئەوە ئێستا دەچن بەرەو گرنگی و ئەرکەکەی تریان کەوا بریتی یە لە: کاتی مردن جا با لەھەموو قورئان بگەرێین بزانین فریشتەکانی مردن کێن ئەوانەی کەوا ئینسان دەمرێنن جا گەر ئینسانەکە لە ئەھلی بەھەشت بێت یان لە ئەھلی دۆزەخ، جا ھەرچی ھاوەڵانی دۆزەخن ئەوا دەبینم لە قورئاندا بەوەی خودا فریشتەی مردن و گیان کێشانی عەتیدی پێیان ڕاسپاردووە بەو مانایەی کەوا ھەموو ئینسانێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کەوا ڕاسپێردراوە پێی و ناوی عەتیدە نەوەک یەک فریشتە ھەبێت کەوا ھەموو نەفسەکان بمرێنێت، جا با حوکم بکەین بۆ قورئانی گەورە گەر ئێوە پێی باوەڕتان ھەیە.

    وە ھەروەکو باسمان کرد بۆتان لەپێشتردا بەوەی کەوا فریشتە چاودێرەکان بریتین لەوانەی کەوا خودا ناردوونی بۆ نوسینی کردەوەکانی ئینسان بە خێرو شەڕیەوە جا پابەندن پێوەی تا ئەوکاتەی کەوا مردنی دێت، جا دەیمرێنن و ھەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی، وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن جا جێی بھێڵن تەنانەت لەدوای مردنیش تا ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری جیھان.

    وە ھەروەکو پێمان وتن لە پێشتردا بەوەی: کەوا فریشتە چاودێرو پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید ئەوانەی کەوا خودا ناردوونی بۆ پابەندبوون بە ئینسانەکەو نوسینی کردەوەکانی و قسەکانی ھەتا ئەو کاتەی کەوا ئەجەلەکەی دێت جا وەحیان پێدەگات لەلایەن خوداوە بە مراندنی ئەو ئینسانە، خوای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١]
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    بەڵام فەرمانەکە جیاواز دەبێت ئەگەر ئینسانەکە لە ھاوەڵانی بەھەشت بێت ئەوا لەوکاتەدا ئەوەی کەوا ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی بریتی یە لە فریشتە ڕەقیب سەفیری بەھەشت و لەوکاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی فریشتەڕەقیب بە چاڵاک کردنی ڕوحی ئیماندارەکە، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بێت ئەوا ئەوەی کەوا ڕاسپێردراوە پێی بریتی یە لە فریشتە عەتید سەفیری ئاگر جا لەپاش ئەوە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی،

    جا ئەھلی ئاگرو ئەھلی بەھەشت یەکسان نین لە مردنەکانیانداو ناخۆشیەکانی مردن جیاوازە ئەوەش لەبەر ئەوەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید روحی ئیماندار چاڵاک دەکەن بە چاڵاک کردن ھەرچی ئەوەیە ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت جا ئەوە بە قامچیەکانیان روحەکەی لێ دادەماڵن بە لێدانی توند لە روخسارو پشتەوەیان بە لێدانێکی بە ئێش جا ھەروەک دەبینین لەقورئانی گەورەدا بەوەی کەوا ئەوان دەستیان لێدەکەنەوە بە لێدانی توند، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٩٣]
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

    وەھەروەکو پێمان وتن بەوەی کەوا دەستکردنەوەی فریشتەکان بۆ ئەوانەی کەوا بێباوەڕن بەلێدانێکی توند دەبێت؛ لەیەکەم شوێنگەکانی سزا جا لەپاش ئەوە ھەڵیدەگرن بۆ ئاگری دۆزەخ لە قەدەرە زانراوەکەی، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال]
    واتە/ ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و پێیان دەوتن ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر ٥٠ ئه‌وەش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.

    وە لەدوای لێدان و دەرکردنی نەفسەکە ھەڵیدەگرن تا سزای سوتێنەر بچێژێت بەڵام ئەو ھاوار دەکات بەھاوارێکی توند دەڵێت: ئەی ھاوار بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی زانیویەتی کەوا لەدوای لێدانەکە لەھەموو شوێنێکیەوە لەلای پێشەوەو دواوەی پاش ئەوە ئەوان ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی ئەم نەفسە تاوانکارە بۆ ئاگری دۆزەخ جا لەوێدا ھاواردەکات: ئەی ھاوار ئەوە بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەوەش بۆیە وادەڵێت چونکە زانیویەتی بەوەی کەوا لەدوای ئەوە سزای دۆزەخ ھەیە، لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال]
    واتە/ ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و پێیان دەوتن ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر (٥٠).

    وە بەھەمان شێوە ھەڵدەستن بە پرسیارلێکردنی بەر لەوەی کەوا بیھاوێژنە قۆڵتەکەی لە ئاگری دۆزەخ لە خودی دۆزەخدا جا (عەتید) پرسیاری لێدەکات: تۆ ھیچ گوناھو ھەڵەت نەکردووە؟ جا لەپاش ئەوە ئینسانی کافری تەسلیمبوو بە تەحەدداوە ئەوەی کردوویەتی دەیخاتە دوای خۆیەوەو بەڕوویدا دەڵێت: بەڵکو بە تەسلیمبوونەوە جا دەڵێن: ئێمە ھیچ خراپەو گوناھێکمان نەکردووە. جا لەوکاتەدا ئینکاری دەکەن لە ھەموو ئەوەی کەوا فریشتە عەتید نوسیویەتی، بەڵام عەتید وەڵامی دەداتەوە: بەڵێ خراپەو گوناھت کردووە من ھیچ ستەمم لێنەکردووی دواتریش خودا لەنێوانی من و تۆدا حوکم دەکات بەحەق بەڕاستی خودا دەزانێت بەوەی کەوا ئێوە دەیکەن، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    جا لەو شوێنەدا ئینسانەکە لەوە دەگات کەوا عەتید لەسەری نووسیویەتی ھەرچەندە ھێشتا ئەو نەشی خوێندۆتەوە بەڵکو عەتید تەنھا پرسیاری لێکردووە دەربارەی کردەوەکانی جا دەڵێت: ئایا نەتکردووە؟ { فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    وە خودای گەورە فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری وته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    جا لەپاش ئەوە سەیری وەڵامی فریشتە عەتید دەکەین لەسەر ئەو ئینسانەی کەوا ئینکاری لەوە دەکات کەوا عەتید لەسەری نوسیویەتی، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ ، فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا ئەوەی کەوا دەڵێت: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
    واتە/ بەڵێ به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    ئەوە بریتی یە لەو فریشتە (عەتید) ەی کەوا ئینسانەکە تۆمەتباری دەکات بە ستەملێکردنی لەبەرئەوەشە کەوا دەڵێت: بەڵێ بەڕاستی تۆ کردەوەی خراپت کردووەو منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی دواتریش خودا لەنێوانی من و تۆدا حوکم دەکات بەحەق منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، لەبەرئەوەشە دەڵێت:{ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
    واتە/ به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەمانای دواتر خودا لەنێوانماندا بەحەق حوکم دەکات بەوەی ئایا من بوختانم بۆ کردوویت بەشتێک کەوا نەتکردووە!. پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئینسانە بێباوەڕەکەو فریشتە عەتید دێن تاکو خودا حوکم بکات لەنێوانیاندا لەبەرئەوەی بە کردەوەی ئینسانەکە دەزانێت، لەبەرئەوەش ئەو عەتیدەی کەوا ئینسانە کافرەکە تۆمەتباری کردووە بە بوختان کردن پێی دەبێتە ڕکابەرێک بۆ ئەم ئینسانە جا دەیگەیەنێت و پەلکێشی دەکات بۆ لای خودا لە ڕۆژی قیامەتدا تا لەنێوانیاندا حوکم بکات بەحەق.

    وە ھەرچی ڕەقیبە ئەوا لەم شوێنەدا دەبێتە شاھێدێک ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەسەر کردەوە خراپەکەی کەوا لە ئینسانەکە دەرچووە بەڵام ئەو ڕاسپێردراو نەبووە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵام شاھێد بووە لەسەر ھەمووی لەبەرئەوەش لە ڕۆژی قیامەتدا ناودەبرێت بە شاھێد، جا لەپاش ئەوە لەبەردەمی خودا شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو بەوەی کەوا ئەوەی عەتید نووسیویەتی حەقەو ڕاستە، جا لەپاش ئەوە ئینسانەکە تانە لە شاھێدیەکەی شاھێد ڕەقیب دەدات و سوێند بەخوا دەخوات بەوەی کەوا ئەو خراپەو گوناھی نەکردووە، خودای گەورەش فەرموویەتی:{ وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام]
    واتە/ له ڕۆژێکدا که هه‌موویان کۆ ده‌که‌ینه‌وەو پاشان ده‌ڵێین به‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و واتان دادەنا هاوتای خوان ٢٢ پاشان سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که وتیان: سوێند به‌خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه هه‌رگیز موشریک و هاوه‌ڵگه‌ر نه‌بووین ٢٣ سه‌یرکه چۆن درۆ له‌گه‌ڵ خۆشیان ده‌که‌ن وە ون بوون لێیان ئەوەی کەوا ھەڵیدەبەستن ٢٤.

    وە خودای گەورە فەرموویەتی:{ يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [المجادلة:١٨]
    واتە/ له‌و ڕۆژه‌دا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سوێند خواردن هه‌روه‌ك بۆ ئێوه سوێندیان ده‌خوارد له کاتێکدا واده‌زانن که ڕزگاریان ده‌بێت و شتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت جا به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن درۆزنن.

    وە لەو شوێنەدا خودا مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا جا خودا دەست و پێ و قاچەکان و پێستیان دەھێنێتە قسە جا ئەوان شاھێدیان لەسەر دەدەن لەوەی کەوا کردوویانە، جا لەپاش ئەوا خودا دەمیان دەکاتەوە جا قسەدەکەن و دەڵێنە دەست و قاچ و پێستەکانیان: بۆ شاھێدیتان لەسەر داین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەو خودایە بەقسەی ھێناین کەوا ھەموو شتێک بەقسە دێنێت. جا لەوکاتەدا فەرمانی خودایی دەردەچێت بۆ (عەتید) و (ڕەقیب) بەوەی کەوا ئەو ئینسانە تێھەڵدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لەوکاتەدا قەرین و نزیکی ئینسانەکە ھاوار دەکات و دەڵێت: پەروەردگارم خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌ بەڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو. جا خودا دەفەرموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌ به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وە من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨ وە ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات بەحەق ئا ئه‌وه ئەو ‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت ١٩ له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌صوردا (واتە خودا فەرمان دەکات بەخلق بەکن فیکون)، ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌کانه‌ ٢٠ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه ٢١ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌دا بێ ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه ٢٢ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) وده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه...من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠.

    وە ھەروەکو پێمان وتن لەپێشتردا بەوەی کەوا فریشتە چاودێرەکان بریتین لەخودی ئەوانەی ڕاسپێردراون لەگەڵ ئینساندا لەسەرەتاوە تا کۆتایی، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە بەوەی کەوا گەیەنەرەکە بریتی یە لە فریشتە (عەتید) ھەرچی شاھێدەکەشە ئەوە بریتی یە لە فریشتە (ڕەقیب) نووسەری کارە باش و چاکەکان؛ بەڵام خودا کردوویەتی بە شاھێدێکی بەحەقیش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لە کاتی کردەوە خراپەکە لە ئینسانەکەوە وە (ڕەقیب) ھیچی نەبینیوە لە فریشتە (عەتید) نووسیبێتی لەسەر ئینسانەکە جگە لەوەی کردوویەتی کەوا لەوکاتەدا (ڕەقیب) شاھێد بووە لەسەر ئەوە ھەر لەبەرئەوەش شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو لەبەردەمی خواداو دەڵێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ
    واتە/ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە).

    جا ئەم شاھێدیەی کەوا (ڕەقیب) دەیدات کەوا بریتی یە لە قەرین و نزیکی (عەتید) لەبەردەمی خوادا بەوەی کەوا ئەوەی (عەتید) نووسیویەتی حەق و ڕاستەو ھیچ ستەمێکی لە ئینسانەکە نەکردووە.
    وە ڕەقیب بریتی یە لە قەرین و نزیکی گەیەنەرەکە گەیەنەرەکەش بریتی یە لە فریشتە عەتید کەوا ئینسانەکە پەلکێش دەکات بۆ لای پەروەردگاری تا حوکم بکات لەنێوانیان بەوەی ئایا ستەمی لێکردووە یان نا، جا ئەوەش لەبیرمەکەن بەوەی کەوا ئینسانەکە ئینکاری لەھەموو ئەو کردەوە خراپە نوسراوانەی لای عەتید دەکات ھەر لەبەرئەوەش ئینسانە خاوەن کردەوە خراپەکە دەڵێت ئەو ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە جا عەتید دەکات بەکەسێکی بوختانکار لەسەری گەر ھاتوو خۆی ڕاستگۆ بێت و کردەوەی خراپی نەکردبێت، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    لەبەرئەوەش دەبینین کەوا فریشتە عەتید ئینسانەکە دەگەیەنێتە لای پەروەردگاری تا حوکم بکات لەنێوانیان بەحەق وە ئەو قسەیەی عەتیدیش بەبیرخۆتان بێننەوە، لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ ، فریشته‌کە ده‌ڵێت: نه‌خێر وا نی یه به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا ھەرچی قسەکەی عەتیدە ئەوە بریتی یە لە{ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }
    واتە/، فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانه به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەو مانایەی کەوا ئەو حوکمەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لای خودا تا حوکم بکات لەنێوانیان لەبەرئەوەش دەبینین کەوا عەتید بریتی یە لە گەیەنەری ئینسانەکە لە ڕۆژی قیامەتدا وەھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبینین کەوا شاھێدە لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەگەڵ ئینسانە خاوەن کردەوە خراپەکە وە لەگەڵ ئەو عەتیدەی کەوا ڕاسپێردراوبوو بە نووسینی خراپەکان وە شاھێدیش نەبووەو نەیبینیوە بەوەی کەوا عەتید شتێکی لەسەر ئینسانەکە نوسیبێت لەکاتێکدا نەیکردبێت لەبەرئەوەشە کەوا خودا دەیکات بەشاھێدێکی بەحەق لەبەرئەوەش شاھێدیەکەی لەبەردەمی خودا دەخاتە ڕوو کەوا بریتی لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:{ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم
    واتە/ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە).

    وە مەبەستی لەوەی دەڵێت { قَرِينُهُ } بەمانای قەرین و نزیکی گەیەنەرەکە نەوەک قەرین و نزیکی ئینسانەکە، وە بەڕاستیش فێرمان کردن و پێمان وتن بەوەی کەوا گەیەنەرەکە بریتی یە لە فریشتە عەتید وەھەرچی قەرین و نزیکەکەیەتی ئەوا بریتی یە لە ھاوڕێکەی کەوا بریتی یە لە فریشتە ڕەقیب وەھەرچی قەرین و نزیکی ئینسانەکەیە ئەوا بریتی یە لە شەیتانێک ئەوەی کەوا دەڵێت: پەروەردگارم من سەرلێشێواوو سەرکەشم نەکردووە بەڵکو ئەو خۆی لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا بوو. وە ئەگەر ھاتوو ووردیشبوونەوە ئەوا دواتر فەرمانەکە دەبینن کەوا لەسەر ھەردوو ڕاسپێردراوەکە دەردەچێت کەوا ڕاسپێردراون بە ئینسانەکە کەوا دووانن ئەوانیش بریتین لە گەیەنەر فریشتە عەتید و شاھێد فریشتە ڕەقیب، وە لەدوای ئەوەی کەوا فریشتە ڕەقیب شاھێدیەکە دەخاتەڕوو جا لەپاش ئەوە ئینسانەکە تانە دەدات لە شاھێدیەکەی لەپاش ئەوەش دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی لەسەر دەدەن وە لەپاش ئەوە فەرمانەکە دەردەچێت بۆ ھەردوو ڕاسپێردراوەکە عەتیدو ڕەقیب بەوەی کەوا فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە. جا لێرەدا گرنگی و ئەرکی ئەوان کۆتایی پێدێت و بەسەردەچێت ھەر لەبەرئەوەش دەبینن فەرمانەکە بە شێوەی مثنى-دووکەسی دەردەچێت، وەکو خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ وە فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    وە ئەم ئایەتەش ڕۆشن و ڕاشکاوە بەوەی کەوا ھەردوو ڕاسپێردراوەکە بریتین لەو دوو فریشتە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی کەوا بریتین لە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب لەبەرئەوەشە دەبینن کەوا فەرمانە خودایی یەکە دووجار بە مثنى- دووکەسی دەرچووە، خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ .

    کەواتە بەڕاستی بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی ڕەقیب و عەتید وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و ئینسانەکە جێناھێڵن؛ بەڵکو لەگەڵیدان لەسەرەتا تا ساتی مردن جا دەیمرێنن و جێیناھێڵن و کەمتەرخەمی ناکەن بەومانایەی بەردەوامن لە ڕاسپێردراوەکە لەدوای مردن و گیان کێشانەکە تاکو ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی کەوا تێیھەڵدەدەنە سزایەکی توندەوە بە جەستەو ڕوحەوە.

    کەواتە فریشتە چاودێرەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشەرەکان کەوا پابەندن بە ئینسانەکەوە تاکو کەوا مردنی دێت جا دەیمرێنن لەوکاتەشدا کەمتەرخەمی ناکەن بەو مانایەی جێی ناھێڵن بەڵکو ڕاسپاردنەکەیان بەردەوام دەبێت لەدوای مردنیش، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١]
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا وە چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    جا باش لە ئایەتەکە ووردببنەوە:{ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون }
    واتە/ وە چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    بەڵام ئێوە واگومان دەبەن بەوەی کەوا نێردراوە گیان کێشەرەکان نوێن بەڵکو بریتین لە خودی ئەوانەی کەوا خودا لەپێشتردا ناردوونی کەوا بریتین لە عەتید و ڕەقیب، لەبەرئەوەشە کەوا دەفەرموێت:{ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم.
    واتە/ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    وەھەموو ئەوەش ھیچ نەبوو تەنھا تەفسیری ئەو ئایەتە نەبێت کەوا لەمنت داواکرد برایەکەم (حبیب الحبیب) کەوا تەفسیری بکەم کەوا بریتی یە لەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:{ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم [ق:١٨]
    واتە/ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨.

    جا بەیانێکی پوختمان بۆ نوسین بۆ ئەم ئایەتەو بەتێروتەسەلیش لێکماندایەوەو ڕوونمان کردەوە وە ھێشتاکەش بەڵگەی زۆرترمان لەلایە بۆ تەئویل و لێکدانەوەی حەق کەوا ھەڵیدەگرین بۆ دوودڵەکان جا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنینەوە بەتەواوی و ڕاشکاوی. جا وورببەوە ئەی (حبیب الحبیب) و بیربکەرەوە جا گەر ھاتوو بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی چاکترت لایە لە تەئویل و لێکدانەوەکەی من و باشتر تەفسیری بکات ئەوا بۆمانی بھێنە و بیسەلمێنە بەوەی کەوا ئەم تەفسیرەم لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە، بەڵام پێت دەڵێم ھەرگیز ناتوانی بڵێی ئەوە بەتاڵ و پوچە ئەوەش لەبەرئەوەی من تەئویل و لێکدانەوەکەم بۆ ئایەتەکە نەھێناوە بە گومان و ئیجتیھاد لە سەری خۆمەوە بەڵکو ھەموو تەئویل و لێکدانەوەکەم لە خودی قورئانی گەورەدا ھێناوە، کەواتە ناتوانی ئینکاری لەقورئان بکەی مەگەر تەنھا ئەگەر لە کافرو بێباوەڕان بی بەقورئانی گەورە.

    وە دووبارەی دەکەمەوە پاشان دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئومەت گەر ھاتوو گفتوگۆتان لەگەڵدا کردم لە قورئان جا بێتو بمبەزێنن ئەوا ئەوکاتە لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەربێت وەگەر ھاتوو من ئێوەم بەزاندو زانیشتان کەوا بەیانەکەی من حەقی ئاشکرایە پاشانیش دانتان نەنا بەحەق ئەوا ئەوکاتە لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشتان لەسەربێت بێدەنگبووش لەحەق و ڕاستیدا شەیتانێکی لاڵە، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، وە لەعنەتەکەش تایبەت دەکەم بەوانەی کەوا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیویانە بەوەی کەوا من بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوم پاشان بێدەنگ بوون لەسەرخستنی حەق ھەروەکو بڵێی ئەوە ھیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نی یە.

    بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئومەت ئایا نابینن بەوەی کەوا موسڵمانان چاوەڕێی ئیمانھێنانیانن دەربارەی من تاکو زانایانی موسڵمانانان دەربارەم ئیمان دێنن؟ بەڵام ھا ئەوە سێ ساڵ تێپەڕبوو منیش ھەروا بانگی زانایانی ئومەت دەکەم بۆ حیوارو گفتوگۆ جا اصول و اجور لە مەیدانی حیواردایەو دەڵێم ئایا زۆرانبازێک ھەیە بەزانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕووناک و ڕوون ئاشکراوە؟ وە ھەڵیشدەستم بە نەفی بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان وە لەگەڵ ئەوەشدا دەبینم کەوا زانایانی ئومەت قسەناکەن جا بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی دین بکەن گەر بە گومڕاو سەرلێشێواوێکی ئاشکرا دەمبینن یان سەرم بخەن بە دان نان بەحەق گەر بێتو ببینن کەوا من بە حەق و ڕاست قسە دەکەم وە ڕێنمایی دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست بەڵام ئەوان ھێشتا گیریان خواردووە لەو نێوانەداو دوودڵن نە لەدژمن و نە لەگەڵیشمن، جا ئەوەی کەوا خودا منەتی بەسەردا کردبێت و ئاگاداری کردبێت بەسەر من و بانگەوازەکەم لە ئەنتەرنێتی جیھانیدا پاشانیش بەخەڵکی ڕانەگەیاندبێت بە گوێرەی ئەوەی کەوا دەتوانێت جا ئەوە دڵەکەی گوناھبارە و دواتریش خودا لە مەوقیف و ھەڵوێستەکەی دەپرسێتەوە دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خوداو قورئانی گەورە.

    وە ئەی گەلی ئەوانەی کەوا بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا دەگەڕێن لە ئینتەرنێتی جیھانی لەخوا بترسن و دەربارەی من بگەیەنن بەھەموو زانایانی ئومەت و موفتی ناوچە ئیسلامیەکان وەمەشبن بەکەسانێکی ساویلکەو خۆشباوەڕ بەتەنھا ئەوەی کەوا یەکێک لە زاناکان پێتان بڵێت ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە جا ئێوەش بڵێن ڕاستتکرد ئەی زانای موفتی بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوونیش بەڵکو حوکمتان بەسەرداداین بەگومڕابوون بەبێ دەسەڵاتی زانستەوە جا شوێنیشیان کەوتن لەکاتێکدا خودا ووریای کردوونەتەوە لەوەی کەوا بدوێن لەشتێکداو شوێنی بکەون ئەگەر زانستان دەربارەی نەبێت چونکە بەڕاستی بیستن و بینین و تێگەیشتن ھەمووی لێپرسراودەبن لەسەری. جا ئەوەی لەزانایانی ئومەت ئینکاری دەکات دەربارەم ئەوا لەسەریەتی کەوا بێت ڕووبەڕووم ببێتەوە لە ئامێری حیوارو گفتوگۆی جیھانی جا گفتوگۆم لەگەڵدا بکات بەڕاشکاوی و بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ناونیشانەکەم لە مەوقعی گفتوگۆی ئیسلامی جیھانی لە مەوقعی بوشرا.

    وە ئەی ابن عمر من بەخودای بڵندو گەورە سوێندت دەدەم بەوەی ئەگەر ھاتوو زانایانی ئومەت منیان بەزاند یان ھەتا تەنانەت یەکێکیشیان جا وتارەکەی جیبھێڵی و لێی گەڕێی لە مەوقعەکەم تا بۆ ئومەت ڕوون بێتەوە بەوەی کەوا من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادام گەر ھاتوو بەزانست و دەسەڵاتێکی ڕۆشن و ڕووناک بەزاندمی، وە منی ناصر محمد یەمانی دەڵێم ئەگەر ھاتوو یەکێک لە زانایانی ئومەت یان ھەموویان یان ھەندێکیان توانیان بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕووناکەوە بمبەزێنن ئەوا لەوکاتەدا لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت لەھەموو سات و کاتێکدا وە لەھەموو چرکەیەکی ساڵەکاندا تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان، بەڵام ئەوان ناتوانن؛ وە ئایا دەزانن لەبەرچی من دڵنیام لەوەی کەوا ئەوان ناتوانن؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ناتوانن چونکە من پڕ چەکم بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕووناکی قورئانی گەورەی قسەی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا بەچ قسەیەکی تر لەدوای ئەو ئیمان دێنن؟

    وە سەلامی خوداش لەسەر (حبیب الحبیب) وە لەھەموو موسڵمانان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر ھەموو بەندە چاکەکارەکانی خودا، وە سەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان. وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين.

    براتان مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.

    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
    https://www.awaited-mahdi.com/forum/showthread.php?t=1040

    ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 3
    آخر مشاركة: 27-08-2018, 10:40 PM
  2. مشاركات: 9
    آخر مشاركة: 24-08-2016, 08:28 PM

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •