ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
02 - 07 - 1434 کۆچی
11 - 05 - 2013 زایینی
06:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...695#post_99695
ـــــــــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ ڕێزدار شێخ (زوم) ی بەڕێز..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارەچاکەکانیان تا دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی اللە و موسڵمانین بە ڕاست و ڕێکی و لە هاوبەشدانەرانیش نیم، لەدوای ئەمە..

ئەی ڕێزدار شێخ (زوم) "صِبْغٍ لِّلْآكِلِينَ"بەگوێرەی زانستەکەم لە شیر دروست دەکرێت جا دەیکەن بە بۆیە بۆ خواردنێکی یەمەنی بەناوی (عصيد) جا ئەمەیە ناوی (زوم)، بەڵکو من دەتبینم بانگەشەی بوێری دەکەی وە ناصر محمد یەمانیش وەسف دەکەی بە ترسنۆکی جا لەپاش ئەمە بەڵگەی بەحەقت بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم، ئایا ئەمە بوێریە بێیت بۆ مێزی گفتوگۆ بەناوێکی شاردراوەی (زوم) سەرەڕای ئەوەی تۆ بانگەشەی مەهدیەتیش ناکەی؟ کەواتە لەچی دەترسی؟ یان بوێرو پاڵەوانی بەحەق بریتیە لەو ناصر محمد یەمانی یەی کە بوێری قسەی حەق دەکات بەوەی دەڵێت ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوە وە لەپاشانیش هەڵساوە بە دابەزاندنی وێنە ڕاستیەکەی خۆی و ناوەکەی و ناوی ڕاستی باوک و باپیری و ڕەچەڵەک و بنەماڵەکەی؟ وە ئەی پیاو، ئاگاداربە سوێند بە اللە من نە لەتۆ دەترسم نە لەهاوشێوەکانی تۆش تا ئەوکاتەی گوێدرێژە کێویە هەڵاتووەکان لە شێر دەترسن؛ بەڵکو لە لۆمەی هیچ لۆمەکارێکیش ناترسم.

وەسەبارەت بە گفتوگۆی دەنگی، جا بەڕاستی من لە ڕوئیای حەقدا فەرمانم پێکراوە -فەرمانەکەشی تایبەتە بەخۆم- بەوەی هەڵبستم بە گفتوگۆکردن لەگەڵتان بە قەڵەمی بێدەنگ بەنوسین وە لەمەشدا حیکمەتێکی گرنک هەیە، جا ئایا دەزانی ئەم حیکمەتە چیە؟ ئەوە لەبەرئەوەی اللە دەزانێت هەرگیز ئارام ناگرن لەسەر ناصر محمد یەمانی تا بەڵگەی دەسەڵاتی زانستەکەی بخاتە ڕوو وە بەووردی و تێروتەسەلی ڕوونی بکاتەوە، بەڵکو دواتر دەمپچڕێنن و دەرهێنانی بەڵگە ئاشکراکە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا دەشێوێنن، بەڵام بە گفتوگۆی بێدەنگی نوسین هەرگیز ناتوانن مەنتقی دەسەڵاتی زانست و باسکردنی ووردو تێروتەسەلی بەیانەکە بپچڕێنن لەبەرئەوەی قسەکە نوسینە وە هیچ ڕێگایەکتان لەپێش نیە تەنها ئەوە نەبێت وورد ببنەوە لە دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە سەرەتای تا کۆتایی بەیانەکە، جا لەپاش ئەمە بە بەڵگە لەبەڵگە دەدەنەوە بە دەسەڵاتی زانست جا هەڵدەستن بە بەرگری کردن لە بەهاکانی ئایین ئەگەر ئێوە ڕاستبکەن، هەرچی ژوورەکانی پاڵتۆکە، جا سوێند بە اللە ئێوە دەنگەکەم دەبەن جا بەبێ هیچ سودێک دەنگەکەم لاواز دەکرێت جا هەرگیز هەلێکم پێنادەن بۆ ڕوونکردنەوەو باسکردنی ووردو تێروتەسەلی بەیانەکە.

وە بەهەمان شێوە مژدەت پێدەدەم بە بەڵگەیەک کە دواتر وایدادەنێی ئەمە بۆ تۆیە لەکاتێکدا بەڵگەیە لەسەرت کە بریتیە لەوەی من قورئانم لەبەر نیە تەنها کەمێکی نەبێت وە ڕۆژێکیش نەبوومەتە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان نە وتاربێژی مینبەریش، وە قەتیش زانستەکانی ئایینم نەخوێندووە تا قوتابی بم لەلای یەکێک لە مەشایەخەکانی زانست ئەوانیش لەسەر ئەمە شاهێدن، جا کێیە ئەوەی دەڵێت من فێرم کردووە لەوەی من بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەهێنمەوە؟ بەڵکو من لە عامی خەڵکیم نەک لە زاناکانیان تا ئەوکاتەی باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە فەتوای بۆ دام لە ڕوئیایەکی حەقدا بەوەی من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوم وە پێشی وتم هەر زانایەک گفتوگۆت لەگەڵدا بکات و بتدوێنێت لەقورئان ئەوا هەر تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت، جا من لەخۆمەوە چەندە تووشی سەرسامی بووم و دەموت چۆن دواتر ئەمە دەبێت وە کێیە ئەوکەسەی دواتر قورئان فێری من دەکات لەکاتێکدا من قورئانیشم لەبەرنیە تەنها زۆر کەمی نەبێت جا چۆن خەڵکی بدوێنم و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەم لەکاتێکدا من قورئانم لەبەر نەبێت وە نەشم خوێندووە جا چۆن خەڵکی فێر بکەم! جا لەپاش ئەمە وتم بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر سەیرە! جا چەند ڕۆژێک تێپەڕبوو منیش هەر بیرم دەکردەوە لەوەی ئەمە چۆن دەبێت! جا لەپاشان پەروەردگارەکەم ئەوەی نیشان دام کە بانگەوازیان بکەم بۆ گفتوگۆ لەڕێگای ئینتەرنێتی جیهانیەوە، وە خۆم بینی کە وەڵامیان دەدەمەوە بەنوسین لە ئینتەرنێتی جیهانیدا جا بەمە زۆر خۆشحاڵ بووم لەو کاتەی کە زانیم گفتوگۆکە لەڕێی ئینتەرنێتەوەیە، جا وتم ئەگەر هاتوو اللە ڕوئیاکەم بەڕاست وحەق بگێڕێت لەسەر ئەرزی واقع جا بینیم بەوەی هیچ زانایەک نیە گفتوگۆم لەگەڵدا بکات و بمدوێنێت ئەوا لەم کاتەدا هەر من بەسەریدا زاڵ دەبم جا لێرەدا حەقەکە دێتەجێ و ڕوون دەبێتەوەو دڵیشم ئۆقرە دەگرێت، وە ئەگەر هاتوو هەر یەکێک لە زانایانی ئوممەت بمبەزێنێت تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا بەتەنها لەقورئانی گەورە ئەوا لێرەدا لەسەرمنە پاشەکشە بکەم لە بانگەشەی مەهدیەت، هەروەکو پەندێکی یەمەنیش هەیە دەڵێت ( وجه ما شافك ما لامك )..
وە سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، ها ئەوە تەمەنی بانگەوازی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی گەیشتە ناوەڕاستی ساڵی نۆهەمەوە و یەک زاناش نەیتوانیوە بەڵگەمان بەسەردا جێ بەجێ بکات لە مەحکەمی قورئانی گەورە، وە هەر زانایەکیش گفتوگۆم لەگەڵدا بکات لە قورئانی گەورە ئەوا هەر من بەدەسەڵاتی زانستی ئاشکرا بەسەریدا زاڵ دەبم.

وە ئەی ڕێزدار شێخ زوم، شکۆمەندی بەگوناهو خۆبەگەورەزانی نەتگرێت، سوێند بە اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تەحەددای عەقڵەکەی بەڕێز شێخ زوم دەکات بە بەیانی حەق و ڕاست و دروست، جا ئەگەر حوکم بە عەقڵەکەت بکەی کە ئایا ناصر محمد یەمانی بەحەق دەدوێت یان وێنەی ئەو وەکو ئەوانەیە کە پێشتر بانگەشەی مەهدیەتیان کردووە پاشان بەراووردی نێوان دەسەڵاتی زانستەکەی ناصر محمد یەمانی و دەسەڵاتی زانستی ئەو مەهدیانە بکە کە مەس و زیانی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندوون، جا ناو بەناو کەسێکتان بۆ دەردەکەوێت کە بانگەشەی ئەوە دەکات مەهدی چاوەڕوانکراوە، وە ئایا دەشزانی حیکمەتەکەی شەیتان لەمەدا چیە؟ ئەمە بۆ ئەوەیە تا کاتێک کە اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکرد لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە لەپاش ئەمە موسڵمانان بڵێن بەڕاستی ئەمەش وەکو ئەوانەیە کە بانگەشەی مەهدیەتیان کردووە لەپێشتر، جا لەپاش ئەوە پشتهەڵدەکەن لە بانگەوازەکەی و حوکم و بڕیاری لەسەر دەدەن بەر لەوەی لە دەسەڵاتی زانستەکەی وورد ببنەوە تا اللە سزاتان دەدات بە سزای ڕۆژێکی سەخت و دژوار بە دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) لەپێش هەڵسانی قیامەت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ} صدق الله العظيم [الحج:55].

وە لەوەیە ڕێزدار شێخ زوم بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "جا سزای ئەم ڕۆژە شوم و سەخت و دژوارە چیە (عذاب يومٍ عقيمٍ) کە بەر لەهەڵسانی قیامەت ڕوودەدات؟" لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی ئەمە نیشانەیەکە کە لەئاسمانەوە بۆتان دێت جا گەردنەکانیان کەچ دەکات لەبەر ئازارو ناخۆشیەکەی بەناچاری بۆ خەلیفەی پەروەردگارەکەیان ئەوکەسەی بانگەوازی دەکردن بۆ لای باوەڕهێنان بە اللە وە بەوەی اللە بپەرستن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن نَّشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِم مِّن السَّمَاء آيَةً فَظَلَّتْ أَعْنَاقُهُمْ لَهَا خَاضِعِينَ (4)} صدق الله العظيم [الشعراء].

وە لەوەیە ڕێزدار شێخ زوم بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئەم نیشانەیە چیە کە لەئاسمانەوە دێت و وا دەکات خەڵکی باوەڕ بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان بهێنن جا گوێڕایەڵی خەلیفەکەی اللە لەزەوی ئیمام مەهدی بکەن ئەوکەسەی بانگەوازیان دەکات بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆدابنێن؟" جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: "بەڕاستی ئەمە مەرج و نیشانەیەکی حەتمیە لە مەرج و نیشانە گەورەکان؛ ئەمەتان بریتیە لە دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) لەو هەسارە سزایەی کە ئیمام مەهدی ناصر محمد چاوەڕێی دەکات جا اللە بەم نیشانەیە لە شەوێکدا بەسەر سەرجەم خەڵکیدا دەرم دەخات لەکاتێکدا ئەوانیش ملکەچ و شەرمەزار دەبن لەبەرئەوەی ئەوان دواتر باوەڕ بەم نیشانەیە دەهێنن لەو کاتەی کە دەیبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

وە لەوەیە ڕێزدار شێخ زوم بیەوێت بڵێت کە خۆزیا ناوەکەی کردبوا بەناوێکی چاکتر لەزوم: "ئەی ناصر محمد، ئەی ئایا دواندنەکە لەلایەن اللە وە لەم ئایەتەدا بەئاڕاستەی دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد نیە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم؟".

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: "ئەی زوم، ئەی ئایا اللە زانا نیە بەغەیب و نهێنی و شاراوەکان؟ وە ئەی زوم ئایا اللە نازانێت بەوەی مردنی دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە دواتر بەر لە ڕووداوی دابارینی دوکەڵە ئاشکراکەیە؟ ئەی ئایا ئەمە ئەوە نیە کە عەقڵ و مەنتق فەتوای بۆ دەدات؟ جا وەرە تا شیکردنەوەکەی عەقڵ و مەنتق بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە نیشان بدەین تا سەیری حوکمەکە بکەین لەم باس و مەسەلەیەدا کە ئایا دواندنەکە بەئاڕاستەی پێغەمبەرەکەیەتی یان ئەو ئیمام مەهدیەی کە ناردوویەتی بۆ بەڕاستدانانی یەکێک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت؟ وە دەشتەوێت ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەدرۆ بزانی سەرەڕای ئەوەی ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو بەڕاستگەڕانی یەکێکە لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە بەهەمان شێوە لەسەردەمی ڕەوانەکردنەکەی ئەودا دوکەڵە ئاشکراکە ڕوودەدات کە پڕە لە کەوتنی بەرد بەسزایەکی بەئێش لەهەسارەی سزاوە، وە ڕوودانی کەوتنی دوکەڵە ئاشکراکەش بەهەمان شێوە مەرج و نیشانەیەکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت، یان تۆ ئەی زوم بڕوات بە نیشانە گەورەکانی قیامەت نیە کە لەوانە ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراوو دوکەڵە ئاشکراکەیە؟ یا پێت وایە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت لەسەردەمی ڕەوانەکردنی دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی ڕوویداوە؟ جا ئایا ڕووداوی دوکەڵە ئاشکراکە لەسەردەمی پێغەمبەر بووە؟ جا لەپاش ئەمە حوکم و بڕیارەکە وازلێدەهێنین بۆ اللە کە هیچ یەکێک شەریک و هاوبەشی نیە لە حوکمەکەیدا، جا ئایا سزای دابەزینی دوکەڵە ئاشکراکە اللە دەیزانی بەوەی قەدەرو کاتی ڕوودانەکەی لە سەردەمی ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە دایە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی تا بفەرموێت چاوەڕێ بە؟ جا لەپاشان وەڵامەکەی جێدەهێڵین بۆ پەروەردگار ڕاستەوخۆ کە بۆتانی دەردەهێنین لە مەحکەمی کتێب، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال:33].

جا لێرەدا بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان مەبەستەکە ڕوون دەبێتەوە لە دواندنەکە لەم فەرموودەیەی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم.

لەوەیە ڕێزدار شێخ زوم -کە خۆزیا ناوەکەی چاک بکردایە- بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، لەبەرچی اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: يغشى الذين كفروا هذا عذابٌ أليمٌ؛ بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم؟"

جا لەپاشان ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەمە لەبەرئەوەی سزاکە دواتر شوێن و ئاوەدانیەکانی موسڵمانان و بێباوەڕان دەگرێتەوە لەبەرئەوەی هەموویان پشتهەڵکەرن لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو شوێنکەوتنی مەگەر تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت، هەر لەبەرئەمەش دواتر دابەزین و کەوتنی دوکەڵە ئاشکراکە لەهەسارەی سزاوە سەرجەم ئاوادانیەکانی بەشەر دەگرێتەوە بەموسڵمانەکان و بێباوەڕانیەوە لەسەردەمی ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو لەبەرئەوەی ڕووداوی کەوتنی دوکەڵە ئاشکراکە لەهەسارەی سزاوە بریتیە لە مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت کە بەر لە ڕۆژی قیامەت ڕوودەدات و شوێن و ئاوەدانیەکانی بەشەر دەگرێتەوە بە موسڵمان و بێباوەڕە پشتهەڵکەرەکانیانەوە لە زیکرو یادو کتێبەکەی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِن مَّن قَرْيَةٍ إِلاَّ نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِك فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:58].

وە لەوەیە بەڕێز شێخ زوم بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئایا بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللەی پایەبەرزمان بۆ ڕوون ناکەیەوە کە دەفەرموێت: {كَانَ ذَلِك فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا} صدق الله العظيم".

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەمە بەومانایەی ئەمە لەدێڕەکانی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەدا نوسراوە بەمانای ڕوون و ئاشکرایە لە مەحکەمەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

وە لەوەیە زوم بیەوێت بڵێت: جا اللە مەبەستی چیە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14)} صدق الله العظيم؟".

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: مەبەستی ئەوەیە کە پێشتر پێغەمبەرێکی ئاشکرایان بۆ هاتبوو بەم قورئانە گەورەیە کە بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی وە وتیان فێرکراوێکی شێتە، بەو مانایەی دەستەیەک تۆمەتباریان کرد بەوەی یەکێک لە عەجەمەکان فێری دەکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ} صدق الله العظيم [النحل:103].

هەرچی ئەوانی ترن حوکمیان لەسەر دا بەوەی ئەو شێتە، وە اللە ش بەندەکەی (ن) ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی مەهدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانەکردووە تا بۆ سەرجەم بەشەر بیسەلمێنێت بەوەی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی- شێت نەبووە بەڵکو بەحەق قسەی کردووە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەم قورئانە گەورەیە کە پەیامی اللە یە بۆ سەرجەمی خەڵکی لەکاتێکدا ئەوانیش پشتهەڵکەرن لەزیکرو یادی کتێبی پەروەردگارەکەیان مەگەر تەنها ئەوەی اللە ڕەحمی پێکردبێت.وە لەوەیە زوم بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد چۆن دەڵێی دواتر اللە سزای موسڵمانانیش دەدات سەرەڕای ئەوەی ئەوان باوەڕداریشن بە قورئانی گەورە وەکو ئەوەی سزای بێباوەڕەکان دەدات بەقورئانی گەورە؟ جا ئایا ئەم دوانە وەکو یەکن".

لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی زوم، ئەگەر تۆ نازانی ئەوا کارەساتە، وە ئەگەر حەقیش دەزانی و بڕوات پێی هەیە پاشانیش شوێنی ناکەوی ئەوا کارەسات و بەڵایەکی گەورەترە، وە منیش موسڵمانە پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەبینم بەوەی شایستەترن بە سزاکەی اللە لەبەرئەوەی بێباوەڕەکان بە قورئان نازانن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە تا شوێنی بکەون، هەرچی ئێوەن ئەی زوم ئەوا بەڕاستی توڕەبوون و ڕق و قین گرتنی لەبەرامبەر ئیمام ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی بەهۆی ئەوەی من بانگەوازتان دەکەم بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی لە ڕیزی بەندە پێشبڕکێکارەکان لەسەرخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی لە ئاسمانەکان و زەوی هەروەکو اللە فێری بنەمای ڕێگاکەی ئەم کەسانەی کردوون لە پەرستنی پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

بەڵام زوم دواتر ئەمە توڕەی دەکات جا دەڵێت: "بەڵێ مافی ئێمەشە بەوەی ئێمەی باوەڕدارە شوێنکەوتوەکانی پپغەمبەران لەگەڵ یەکتریدا پێشبڕکێ بکەین لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، بەڵام مافی ئێمە نیە حەزو تەماحی پێشبڕکێ کردن بکەین لەگەڵ پێغەمبەران لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەمەتان شیرک و هاوبەش دانانە بۆ اللە ئەی زوم، وە لەوەیە زوم بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، بوختان هەڵمەبەستە لەسەر ئێمە لەوەی نەمان وتووە". جا لەپاش ئەمە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەگەر وتت بەڵکو زومیش مافی ئەوەی هەیە پێشبڕکێ بکات لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی- لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، وە زوم مافی ئەوەشی هەیە حەزو تەماحی ئەوە بکات خۆی لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی
و کەس و کارەکەی، خۆشەویستر بێت لەلای اللە جا ئەگەر ئەمەت وت ئەوا بەڕاستی ئیمام ناصر محمد یەمانی بەهەڵەداچووە دەربارەی تۆو مافەکەت وە پێویستە لەسەرمان داوای لێبوردن بکەین، بەڵام من دەزانم هیچ ستەمێکم لێ نەکردووی ئەی بەڕێز شێخ زوم لەبەرئەوەی تۆ لەوکەسانەیت کە زێدەڕەوی دەکەن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە، دواتریش بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم بە مۆڵەتی اللە لەهەموو خاڵێک و بەحەق دەتدوێنم تا شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەت دەکەویت یان ئەوەتا شکۆمەندی بە گوناهو خۆبەگەورەزانی دەتگرێت لەدوای ئەوەی بۆت ڕووندەبێتەوە تۆ لەسەرگومڕایی وە بەوەی ناصر محمد یەمانی بانگەواز دەکات بۆ لای حەق بە زانست و دەسەڵاتی ئاشکراوە لەمەحکەمی قورئانی گەورە. وە بەخێرهاتنیشت دەکەین تۆ میوانی لەلامان لە مێزی گفتوگۆی جیهانی، وە خۆزیا خاوەنی بوێری دەبووی هەروەکو بانگەشەی بۆ دەکەی بەوەی تۆ بوێری جا لەپاشان ئەمەت دەسەلماند بەدابەزاندنی ناوو وێنە ڕاست و دروستەکەت هەروەکو ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کردوویەتی سەرەڕای ئەوەی من دەشڵێم مەهدی چاوەڕوانکراوم و لە لۆمەی لۆمەکارانیش ناترسم، هەرچی تۆی ئەوا لەچی دەترسی تا ناوو وێنە ڕاست و دروستەکەت دانەبەزێنی؟ جا ئەگەر تۆ بەڕاستی زانای ئەوا ناکرێت بە بوختانی هەڵبەستراو وێنەی کەسێکی جگە لەخۆت دابنێیت یان ناوێکی درۆینە جا بەڕاستی ئێمە بێتاقەت بووین لەناوە خوازراوەکان لەهەموو جارێکدا لە گفتوگۆکردن کە گفتوگۆی کەسانی بێ ناسنامە بکەین، وە لەلاشم گرنگ نیە نەناسراو بن یان ناسراو جا گرنگترین شت جێبەجێکردنی بەڵگەیە بەدەسەڵاتی زانست، جا ئەگەر هیدایەت نەدرێن ئەوا اللە گفتوگۆکەی کردووە بە هۆکاری هیدایەت بۆ گەلێکی تر، بەڵام شایستە نیە بۆ زانایەکی ڕێزدار گفتوگۆ بکات بەناوی خوازراوەوە لەکاتێکدا بەناوبانگە یان لە وتاربێژی مینبەرەکانە.

وە ئەی زوم، بەڕاستی من دەتبینم (لوتت بۆ سەرەوە بەرزە) وە ڕقت هەڵگرتووە لە گفتوگۆکردن بەناحەق وە ناصر محمد تۆمەتبار دەکەی بەوەی وێنەی وەکو ئەحمەد حەسەن یەمانی یە! دوورەو زۆر دوورە جیاوازیەکە گەورەیە لە نێوان یاوەری ڕەحمان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی و یاوەری شەیتان ئەحمەد حەسەن یەمانی، وە بەشێکی تایبەتیشمان بۆ داناوە لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان تا گفتوگۆمان لەگەڵ بکات جا ناصر محمد یەمانی بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بکات یان ئەو بەڵگە جێبەجێ بکات لەسەر ناصر محمد یەمانی لە ماڵپەڕەکەم ئەگەر لە ڕاستگۆیانە، وە بەهەمان شێوە پێمان وت: وە ئەگەر ویستیشت ئەی ئەحمەد حەسەن یەمانی گفتوگۆکە لە ماڵپەڕەکەت بێت جا ئێمە ئەهلی ئەوەین هەڵبژاردنەکەش بۆ تۆیە.. بەڵام بەداخەوە بوێری ناکەن لەسەر ئەمە سەرەڕای ئەوەی من بوێری گفتوگۆ ناکەم لە ماڵپەڕەکانی خەڵکی لەبەر نەبوونی متمانە لە پاراستنی مافەکان لەبەرئەوەی شیعە وانەیەکیان فێرکردم کە لەبیری ناکەم، لەوکاتەی خۆم تۆمارکرد لە یەکێک لە ماڵپەڕەکانیان بۆ گفتوگۆکردن جا لەپاشان ئەندامەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکانی دیراساتە تایەتمەندیەکان لە ئیمام مەهدی ئەندامێتیەکەی منیان بەکارهێناو شتانێکیان نوسی بەناوی منەوە لەکاتێکدا نەموتبوو، وە یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بوختانی لەسەر من هەڵبەست بەبوختان و درۆیەکی گەورەوە (اللە لێی ببورێت)، بەڵام لەدوای ئەمە بڕیارم دا گفتۆگۆکردن نەبێت تەنها لە ڕێی مێزی گفتوگۆی ئازادی جیهانی ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی (منتدیات البشری الٳسلامية) نەبیت ئێمەش ئەهلی ئەمانەتین، مافەکانیش پارێزراون، وە ئەگەر هەر گۆڕانکاریەک لەبەیانی یەکێک سەلمێندرا بەناحەق ئەوا ئەمە بەڵگەیەکە لەسەرمان، وە ووریاو ئاگاداری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (منتدیات البشری الٳسلامية) دەکەینەوە لەوەی شتێک لەبەیانی کەسێک بگۆڕن، جا هەتا ئەگەر بەیانەکە ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراویش نوسیبێتی ئەوا هەر شتێک لەبەیانەکەیدا ناگۆڕین، بەڵام ڕایدەگەیەنین بەسڕینەوەیان ئەگەر بێتو بەیانەکە پڕ بێت لە جنێودان و قسەی نەشیاو لەجیاتی دەسەڵاتی زانست جا ئەمە ڕەتکراوەیە لە مێزی گفتوگۆی جیهانی (ماڵپەڕی ئیمام مەهدی منتدیات البشری الٳسلامية)، سەرەڕای ئەوەی من قەت گومانم لەهیچ یەکێک لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتی نەکردووە بەوەی بەیانی یەکێک لە ئەندامەکانی مێزی گفتوگۆیان گۆڕیبێت حاشا للە بەمە نازانم شتێکی وا ڕوویدابێت، بەڵکو تەنها ویستم تێبینی و بەیادهێنانەوەیەک بدەم لەترسی ئەوەی یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی توڕەبێت لە وشەکانی یەکێک لەئەندامەکانی گفتوگۆ جا لەپاش ئەمە هەڵبستێت بە سڕینەوەی جنێوو قسە نەشیاوەکە لەبەیانەکەداو وازیش لە دەسەڵاتی زانستەکە بهێنێت، جا لەپاش ئەمە پێیان دەڵێین نەخێر پاشانیش نەخێر ڕێگا بە گۆڕینی یەک وشەش نادەین لە بەیانی هەریەکێک لە ئەندامەکان! جا یان ئەوەتا واز لەبەشداریکردنەکە دەهێنن و لێیدەگەڕێن ئەگەر خاڵی بێت لە جنێوو قسەی نەشیاو، یان ئەوەیە دەیسڕنەوە ئەگەر بێتو خاوەن بەشداریەکە کەم ئەدەب بوو و دایک و باوکی پەروەردەیەکی باشیان نەکردبوو جا خراپ بوو لەگەڵمان بە جنێوو قسەی نەشیاو لە ماڵپەڕەکەمان بەناحەق مەبەستیشم لە ڕێزدار شێخ زوم نیە حاشا للە سەرەڕای ئەوەی بەقورسی دەیەوێت زمانەکەی خۆی بگرێت لە جنێودان بە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی و قسەی نەشیاو پێی، جا چەندە نەزانی بە ئیمام ناصر محمد ئەی زوم! وە چەندە گەورەیە پەشیمانیەکەت ئەگەر بەردەوام بوویت لەم ڕق و قینە ناحەقەت لەسەر ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

وە ئەی پیاو ئایا تاوانەکەم چیە لەڕوانگەی تۆوە، ئایا لەبەرئەوەیە من بانگەوازتان دەکەم بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ یان بەهۆی ئەوەیە من بانگتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی؟ یان لەبەرئەوەیە من هەوڵ دەدەم بۆ یەکبوونی ڕیزی موسڵمانان وە بۆ وازهێنان و دەستهەڵگرتن لە تەعەدودی مەزهەبی لە ئایینەکەی اللە؟ جا بەڵگەکەی ئێوە چیە لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی لە بانگەوازەکەی تا ڕقتان لێی بێت؟ بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ وە ڕێگاشم پێبدە ئەی ڕێزدار شێخ زوم بەوەی لەئێستاوە زاڵبوونەکەم ڕابگەیەنم بەسەرتدا بەدەسەڵاتی زانستی ئاشکراوە لەمەحکەمی قورئانی گەورەوە بەسەر سەرجەم زانایانی مەزهەبەکان و دەستەو بەشە جیاوازەکانی ئیسلامی ئەوانەی ئاینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچەکردووە بۆ چەندین بەش و حزبی جیاجیا هەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، وە زاڵ بوونیش بەدەسەڵاتی زانست لەمەحکەمی قورئانی گەورە ڕادەگەیەنم بەسەر سەرجەم زانایانی نەصاراو یەهودو مەجوس، وە ئەگەر هاتوو یەکێک لەزانایان زاڵ بێت بەسەر ناصر محمد یەمانی لەقورئانی گەورەدا ئەگەر تەنانەت بەتەنها لەیەک باس و مەسەلەشدا بێت لەقورئانی گەورە ئەوا ئەو کاتە من ئیمام مەهدی نیم، جا ببن بەشاهێد لەسەر ئەمە ئەی گەلی پشتیوانە جاکەکارە پێشکەوتووەکان وە گوێڕایەڵی ئەوانەش مەکەن کە ڕێتان لێ دەگرن بە وەڵامدانەوە لەسەریان بە بەیانەکانی ئیمام مەهدی، وە ئای لەسەرسامی ئەی ئایا ئەوەی بەیانەکەی نوسیوە وەڵامێک نەبووە لەلایەن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ یەکێک لە پرسیارکارەکان بەڵکو پشتیوانەکان وەڵامی پرسیارکارەکان دەدەنەوەە بە پارچەی وەرگیراو لە بەیانەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد نەک بەشتێک لەلایەن خۆیانەوە جا چ شەرم و شورەییەک لەمەدا هەیە؟ یان دەیەوێت هەموو مرۆڤێک بەیانێکی تایبەتی خۆی هەبێت سەرلەنوێ؟ وە هەتا ئەگەر یەکێک لە پرسیارکارەکانیش پێشی کەوتبێت بە پرسیارێک جا وەڵاممان دابێتەوە بەحەق بە بەیانی ووردو تێروتەسەل جا ئایا پێویستە لەسەرمان سەرلەنوێ وەڵامەکە بنوسینەوە لەسەر هەمان پرسیارەکەی پێشتر؟ جا چیتە ئەی شێخ زوم لۆمەی پشتیوانەکان دەکەی لەوکاتەی خۆیان ڕادەسپێرن و خزمەتت دەکەن بە گەڕان بەدوای وەڵام بۆ پرسیارەکەت لەنێو هەزاران بەیان لەبەیانەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تا ئەوکاتەی وەڵامەکەیان بۆ هێنای لەدوای گەڕان و زەحمەتیدا جا ئایا پاداشتەکەیان ئەوەیە ڕابکەیت لەوەی بۆیان هێناویت؟ وە ئەی پیاو، ئەی ئایا وەڵامی ئەم پارچە بەیانە وەرگیراوەیە هەر لە بەیانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی نیە؟ جا لەبەرچی دەتانەوێت سەرلەنوێ وەڵامی هەمان پرسیار بدەمەوە سەرەڕای ئەوەی من لەزۆرێکی بەیانەکاندا وەڵامم داوەتەوە؟ جا ئێوە ئەم مافەتان لەسەر من نیە کە وەڵامێک بنوسم تەنها ئەوکاتەی پرسیارەکە وەڵام نەدرابێتەوە لەسەری لەپێشتردا جا لێرەدا لەسەر پشتیوانەکانە پرسیارە تازەکە بەرز بکەنەوە بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، جا ئەگەر ویستم وەڵام دەدەمەوە وە ئەگەر ویستیشم وەڵامەکە دوادەخەم بۆ کاتێکی تر لەبەرئەوەی بەیانی هەندێک لە ئایەتەکان بەڕاستی زیان بەهەندێک لە پشتیوانەکان دەگەیەنێت جا ئەی چی دەربارەی کەسێکی تازە کە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێت. ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَسْأَلُواْ عَنْ أَشْيَاء إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْأَلُواْ عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (101) قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُواْ بِهَا كَافِرِينَ (102)} صدق الله العظيم [المائدة].

جا ئاگاداری ئەمە بن کە دەیڵێم ئەی گەلی ئەوانەی لۆمەی ئیمام مەهدی ناصر محمد دەکەن بەوەی ئەو هەندێک وەڵام لەسەر هەندێک لەپرسیارەکان فەرامۆش دەکات، جا سوێند بە اللە ،پشتهەڵکردنم لەهەندێکی پرسیارەکان لەوەی وەڵامیان بدەمەوە لەبەر نەتوانین و دەستەوسانم نیە جا لە نەزانان مەبن، بەڵکو وایدەبینم دواخستنی وەڵامەکە تا ماوەیەک چاکترە بۆ موسڵمانان جا بەڕاستی وەڵامەکە زیانیان پێ دەگەیەنێت لەکاتێکدا حەقیشە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بەڵام ئەگەر زانایانی موسڵمانان سوربن لەسەر وەڵامدانەوەکە لەلایەن خاوەنی زانستی کتێبەوە (ئیمام مەهدی) ئەوا دواتر وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان دەدەینەوە، جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بهێنێت ئەوەشی ویستی با کوفر بکات.

بۆ نموونە بەیانی ووردو تێرو تەسەلی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز کە دەفەرموێت: {وَلا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّناً لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَنْ يُكْرِهُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [النور:33].

جا شتێک دەڵێین لە بەیەناکەیدا بەحەق:
لەکاتێکدا هەمیشە هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە تەنها حەق و ڕاست نەبێت، جا ئەگەر بێتو کەسێکی دەوڵەمەند داوای کچی یەکێکتانی کرد لەکاتێکدا ئەو مرۆڤێکی هەژاری خۆشدەویست بەو مەرجەی هاتبێتە پێش بۆ داواکردنی ئەوکەسەی کە خۆشی دەوێت جا باوکەکەی نەیدەویست بیدات بە ئەو (هەژارە) تەنها لەبەرئەوەی ئەو هەژارەو ماڵێکی زۆری نیە سەرەڕای ئەوەی لە ڕەوشت و ئایینەکەشی ڕازیە بەڵکو هاوسەرگیریەکەی ڕەت کردۆتەوە لەبەرئەوەی ئەو هەژارە، سەرەڕای ئەوەی کچەکەی ئەوی خوشدەوێت و کوڕەکەش ئەوی خۆشدەوێت بەڵام باوکی دەیەوێت بیدات بەکەسێکی دەوڵەمەندی خاوەن ماڵ لەبەرئەوەی مەبەستی بەدەستهێنانی ژیانی دنیایە کە بریتیە لەماڵێکی زۆر، کە بەخششەکەی لەگەڵ دەوڵەمەندەکەدایە، تا ئەوکاتەی باوکەکەی بڕیاردەدات بەوەی بیدات بەپیاوێکی دەوڵەمەند جا لەپاش ئەمە کچەکەش ڕابکات لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشی دەوێت تا باوکی بەزۆرو توڕەییەوە نەیدات بە دەوڵەمەندەکە لەبەرئەوەی ئەمە لەلای اللە سوکترە لەوەی کچەکە خۆی بکوژێت، جا لەپاش ئەمە بگات بە خۆشەویستە هەژارەکەی کە لەگەڵیدا ڕایکردووەو بکەوێتە کاری نەشیاو (داوێن پیسی) ەوە جا ئایا حوکمەکەی اللە چیە دەربارەی ئەم باس و مەسەلەیە؟

جا لەپاش ئەمە حوکم دەدەین دەربارەی ئەم کێشەیە بەوەی اللە دایبەزاندووە بەبێ ستەم و بە باوکی کچەکە دەڵێین:
لەسەرتە کچەکەت بدەی بەوکەسەی کە خۆشی دەوێت وە هەرگیزیش سنورەکەی اللە دەربارەی حوکمی زینایان بەسەردا جێبەجێ ناکەین لەبەرئەوەی باوکەکەی خۆی ئەوکەسە بووە کە ناچاری کردووە لەسەر ئەمە، لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ يُكْرِهُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم.

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی ئایا مەبەستی اللە ی پایەبەرز چیە لەم فەرمودەیەی: {وَمَنْ يُكْرِهُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم؟

جا دەڵێین: ئەوەی زۆریان لێبکات لەسەر چونە لای ئەو کەسەی خۆشیدەوێت ئەوا اللە لەدوای زۆرلێکردنەکە زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە، بەومانایەی اللە سنورەکەیان لەسەر هەڵدەگرێت و فەرماندەکات بە هاوسەرگیری کردنیان لەگەڵ یەکتر بەمەرجی تۆبەکردن لە کردەوەکەیان و سوریش نەبن لەسەر ئەوەی کردوویانە لەکاتێکیشدا خۆیان دەزانن (کە سورن لەسەری یان نا)، بەڵام لەم حاڵەتەدا سنورەکە هەڵدەگیرێت لەسەر دەستگیرکردنیان بۆ جاری یەکەم بەو مەرجەی چیڕۆک و گێڕانەوەکە بەم شێوەیە بێت کە باسمان کرد.

جا چەندە زانایانی ئوممەتمان هانداوە لەزۆرێک لە مەسەلەکان بەڵکو بێن بەرگری لە بەها پیرۆزەکانی ئایینەکەیان بکەن ئەگەر ڕاستدەکەن بەوەی حەق لەگەڵ ئەوانە جا ئەوەبوو ئەوانیش وەکو برا زوم هاتوون هەروەکو بڵێی لەم ئەحکامانە نازانن کە بەحەق بۆمان ڕوونکردوونەتەوە کە دژو پێچەوانەی ئەوەیە ئەوان لەسەرین بەسوننەو شیعەو سەرجەم مەزهەبە ئیسلامیەکانەوە تەنها کەمێکی نەبێت.

وە ئاینیش بە غەریب و نامۆیی دەستی پێکرد لەسەر خەڵکی وەها ئەوە بەغەریب و نامۆیش گەڕایەوە لەسەر خەڵکی هەروەکو ئەوکاتەی دەستی پێکرد، جا ئێمە ئاینێکی نوێمان بۆ نەهێناون بەڵکو لەبەرئەوەی ئەوان بەڕاستی دەرچونە لە ڕێگای ڕاست بەدرێژایی سەدان ساڵ لەکاتێکیشدا نازانن.

وە ئەی قەوم وەڵامی بانگەوازکاری حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە تا حوکم بکەین لەنێوانتان لەو شتانەی جیاوازو ناکۆکن تێیدا لە مەحکەمی قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە باوەڕتان پێی هەیە جا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە ئەگەر ڕاستدەکەن.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.

لەوەیە یەکێک لە عاشقەکانی بەندەی حەزو ئارەزوو بیەوێت بڵێت: ئەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، بەڕاستی من کچی فڵانە کەسم خۆشدەوێت و داواشیم کردووە لە باوکی و ڕەتیکردۆتەوە جا ئایا حەڵاڵە بۆم کاری داوێنپیسی لەگەڵ بکەم بەدەستدرێژی کردن بۆی بەهۆی پاڵنەری خۆشەویستیەوە؟". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو حوکمەکەی اللە لەسەرت سەد جەڵدە لەپێش دەستەیەک لە باوەڕداران ئەگەر کردنی ئەمەت لەسەر سەلمێندرا دواتریش دەخرێیتە ناو ئاگرێکی بڵێسەدارەوە وە هەرگیزیش لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆت نادۆزیتەوە ئەگەر تۆبە نەکەیت و نەگەڕێیەوە بۆ لای پەروەردگارەکەت بەتۆبەکردنی تەواوەوە.

جا هەتانە لەئێوە قسەو ئەحکامەکان دەشێوێنن و دەستکاری دەکەن و لەشوێنێکی دادەنێن کە جێگای خۆی نیە، جا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەمەی بۆ حەڵاڵ نەکردوون کە فاحیشەی زینا ئەنجام بدەن لەگەڵ کچانی خەڵکی بە بەهانەی خۆشەویستیەوە جا درۆو بوختانمان لەسەر هەڵمەبەستن بەکردنی قسەیەک کە نەمانوتووە، بەڵکو حوکمەکەی اللە ڕوونەو هیچ لێڵی و ناڕوونیەکی لەسەر نیە بەوەی سنورەکەی لەسەریان هەڵگرتووە لەحاڵەتی ئەوەی باوکی کچەکە ئەمەی ڕەت کردۆتەوە کچەکەی بەشو بدات و بیدات بەو کەسەی کە خۆشی دەوێت لەبەرئەوەی دەیەوێت بیدات بەکەسێکی دەوڵەمەند لەبەر بەدەستهێنانی ژیانی دنیا ، هەتا ئەوکاتەی کچەکە دەبینێت باوکی بڕیاری داوە بەزۆرلێکردن و تووڕەییەوە بەشوی بدات و بیدات بە دەوڵەمەندێک و ڕەتی دەکاتەوە شو بەکەسێک بکات کە خۆشی دەوێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە هەژارە جا لێرەدا باوکی دەخاتە نێوان دوو شتەوە کە یەکێکیان تاڵە جا یان ئەوەتا خۆی بکوژێت یان ئەوەتا هەڵبێت لەگەڵ ئەوکەسەی خۆشی دەوێت! جا لەپاشان بڕیاردەدات هەڵبێت لەگەڵ ئەو هەژارەی کە خۆشیدەوێت و دەیەوێت ببێت بەهاوسەری ئەو بەحەڵاڵی جا لەپاش ئەمە هەڵدێت لەگەڵ هەژارەکە جا ئەوانیش بەیەکەوە چەند شەوو ڕۆژێک بەتەنها دەبن و دەکەونە ئەنجامدانی کاری نەشیاوەوە مرۆڤیش بە لاوازی دروستکراوە. جا بەتەنها لەم حاڵەتەدا سنوری لادانەکە لەسەریان هەڵدەگیرێت، وە اللە ش لەوەی ئەنجامیان داوە خۆشدەبێت لێیان، وە پێویستیشە لەسەر باوکی کچەکە بیدات بەوکەسەی کچەکەی خۆشیدەوێت و سنوری لادانەکەش لەسەریان هەڵدەگیرێت، ئەمەش سزایەکە لەلایەن اللە وە بۆ باوکی ئەو کچەی کە ناچاری کردووە بە لادان سەرەڕای ئەوەی کچەکە لەباوکی ویستووە بەحەڵاڵی بیدات بەو کەسەی کە خۆشیدەوێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّناً لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا} صدق الله العظيم.

جا خۆشەویستیەکە لەدڵدا لەسەر بنەمای ئارەزوو نەبووە، بەڵکو ئەگەر دەیویست بەحەڵاڵی ژیان پێک بهێنێت بەو مانایەی ئەگەر ویستی شو بکات بەو کەسەی خۆشیدەوێت جا بۆ باوکەکەی نیە ئەمە ڕەت بکاتەوە، جا ئەمە ژیانی خۆیەتی و مافی ئەوەی هەیە هاوبەشەکەی خۆی لەژیانی هاوسەریدا هەڵبژێرێت بۆ پێکهێنانی خێزانێکی موسڵمان، وە خۆشەویستەکەشی هاتۆتە پێشەوە بۆ داواکردنی جا باوکیشی ڕەتی کردۆتەوە لەبەرئەوەی دەیەوێت بیدات بەپیاوێکی تر کە دەوڵەمەندە بەماڵ، تا ئەو کاتەی دەوڵەمەندەکە دێتە پێشەوە بۆ داواکردنی جا باوکی کچەکەش یەکسەر ڕێکدەکەوێت بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای کچەکەی بۆ وەرگرتنی ڕایەکەی. جا کاتێک باوکی کچەکە بڕیار دەدات بیدات بەدەوڵەمەندەکە لەپاش ئەوەی کچەکە هەڵهات لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی ویستووە جا لەم حاڵەتەدا سنوری لادانەکە لەسەر کچەکەو لەسەر ئەم کەسەش کە خۆشی ویستووە هەڵدەگیرێت وە یەکسەر دەدرێن بەیەکتری بە گرێبەستی شەرعی لەلایەن باوکیەوە کە سەرپەرشتیارەکەیەتی. هەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّناً لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَنْ يُكْرِهُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، بەڕاستی اللە ستەمی لەسەر نەفسی خۆی حەرام کردووە وە لەنێوان ئێوەشدا حەرامی کردووە جا ڕەوا نیە ستەم لە کچەکانتان بکەن تا بەزۆر بەشویان بدەن بەپیاوێک لەکاتێکدا ئەو پیاوێکی تری جگە لەئەوی خۆشدەوێت وە دەیەوێت بەحەڵاڵی ژیانی هاوسەری پێک بهێنێت، جا باوکەکەی نایەوێت مەگەر تەنها بەوەی بیدات بەوکەسەی خۆی دەیەوێت نەک ئەوەی کچەکە دەیەوێت، ئەی نەفرەتی اللە لەسەر ستەمکاران، جا ئەمە ڕوحە نەک ئۆتۆمبێلێک بیفرۆشێت بۆ ئەوکەسەی کە دەیەوێت لەبەرامبەر دەستکەوتنی ژیانی دنیا، ئایا ناترسن؟ جا کێ هەیە دەمەقاڵێم لەگەڵدا بکات دەربارەی ئەم حوکمە ئەوا هەر من زمانەکەی لاڵ و بێدەنگ دەکەم بەحەق؟ وە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم بریتیە لەوەی:
ئەمە حەرامکراوە لەسەر باوەڕداران کە کچەکانیان بە زۆر بەشو بدەن و بیدەن بە ئەوکەسەی نایەوێت لەبەرئەوەی دواتر ئەم کارەی باوکی ناچاری دەکات لەسەر لادان، هەر لەبەرئەمەش اللە حەرامی کردووە لەسەر باوکەکان کچەکانێان بەزۆر بەشو بدەن لەبەر بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی ژیانی دنیا جا هیچ گوێ نادەنە ڕایەکەی ئەو جا لەلایان یەکسانە چ بیەوێت یا نەیەوێت، جا کێ لەسزای اللە ڕزگارتان دەکات ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ جا اللە ستەمکردن لە کچەکانتانی حەڵاڵ نەکردووە، ئایا ناترسن؟ اللە ش ئەولاترە بە بەندەکەی لە دایک و باوکەکەی وە ستەم لەسەر بەندەکانی قبوڵ ناکات جا بەڕاستی ستەمی لەسەر نەفسی خۆی حەرام کردووە وە لەنێوان بەندەکانیشیدا حەرامی کردووە، جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵیم بکەن بەڵکو هیدایەت بدرێن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــ